.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ڕابردوو، ئێستا، ئایینده
كاتێك له‌باره‌ی رابردوو و ئێستا و ئاینده‌وه ده‌دوێین كارتێكه‌ری سه‌ره‌كی و بناغه‌ی پۆلێنكردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه زه‌مه‌نه و رۆڵێكی كارا و گرنگی هه‌یه و باگراوندی ته‌واوی ژیانی ئێمه‌یه و سوته‌مه‌نی و خۆراكمانه، رابردوو هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه‌تێپه‌ڕیین و ئیتر ناتوانین رۆڵێكی به‌رچاوی تێدا بگێڕین، ئیستا كاتی فرمان و جوڵه و كاركردنه و ده‌بێت په‌ڕه‌ی ژیانی تیا بنه‌خشێنین و هه‌نگاوی تێدا هه‌ڵبگرین و كاری رێك و پێك و ناوازه‌ی تیا ئه‌نجام بده‌ین و به‌ردی تیا بخه‌ینه سه‌ر به‌رد، تا قه‌ڵای ژیانێكی ئاسوده و ئارام و ڕێك و پێكی تیا بنیاد بنێین
ئاینده هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و نه‌خشه و پلان و ستراتیژانه‌یه كه‌بۆ داهاتووی ژیانمان ده‌یكێشین و كێشاومانه و به‌شێك له ئامانج و هیواو خه‌ونه‌كانمانی له‌خۆگرتووه، ده‌بێت بزانین به‌شێكی زۆر له‌هۆكاری سه‌ركه‌وتنی سه‌ركه‌وتووه‌كان باش مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ زه‌مه‌نه‌دا و به‌شێك له‌شكستی شكستخواردوان گوێنه‌دانه به‌زه‌مه‌ن به‌هه‌رسێ به‌شه‌كه‌یه‌وه، مرۆڤ ناتوانێت بێ رابردوو بژی، چونكه به‌شێكی ئێستای رابردووی دروستیكردووه و هه‌ر زانست و نه‌ته‌وه و مرۆڤێكیش رابردوویه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و بۆته به‌شێك له‌ئه‌زموونی و شانازی و ژیانی، به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ئێمه له‌رابردوودا بژین، چونكه ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا ژیاین و له‌ئێستا دوور كه‌وتینه‌وه به‌ره‌و خه‌یاڵ و خه‌م و په‌ژاره ده‌ڕۆین و وامان لێدێت ته‌نها ئاه بۆ رۆژه سه‌خته‌كانی و خۆزگه‌ش بۆ رۆژه شاده‌كانی هه‌ڵبكێشین و له‌واقعمان دوور ده‌خاته‌وه و له‌ئێستامان داده‌بڕێت و كاركردنمان كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كاری رێك و پێك و سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئێستامان ده‌توانین رابردووشمان رێك بكه‌ینه‌وه و هه‌ست به‌ئارامیه‌كی زیاتر و ده‌روونێكی درووستتر بكه‌ین
هه‌میشه له‌ئێستادا بژی و هێز و توانا و لێهاتوییه‌كانت كۆبكه‌ره‌وه و به‌و په‌ڕی چالاكی و حه‌زه‌وه بۆ ئامانج و هیواكانت تێبكۆشه تا ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ر رێگات لاواز و بێ هێز و په‌رته‌وازه‌بن و واقعیتر و نزیكتربیت له‌و باردۆخه‌ی تێیدا ده‌ژیت، بۆ هه‌ر كارێك ئێستا ده‌ست پێبكه و ئاینده هه‌گبه‌ی پڕهیوا و ئاوات و ئامانجت بێ و نه‌خشه و پلانی بۆ بكێشه تا له‌ئاینده‌دا سه‌رلێشێواو و بێ به‌رنامه نه‌بیت و ئاراسته‌ی ژیانی خۆت خۆت دیاریبكه‌یت و به‌ره و ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌ته‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و پلیكانانه‌دا سه‌ر بكه‌ویت و رێگابگری به‌ره و ژیانێكی باشتر‌و.. به‌خته‌وه‌ریه‌كی زیاتر‌و..ئاینده‌یه‌كی رونترو.. داهاتوویه‌كی گه‌شتر.. و مێژوویه‌كی زێڕینتر..
ئه‌مڕۆ مێژووه بۆ سبه‌ینێ و بناغه‌یه‌كی پته‌ویشیه‌تی، ئه‌مڕۆت بنه‌خشێنه و بیڕازێنه‌ره‌وه به‌كاری جوان و نایاب و به‌سود یۆ خۆت و مرۆڤایه‌تی به‌سود وه‌رگرتن له‌و هه‌موو توانا شاراوانه‌ی خودی خۆت كه‌به‌په‌یبردن و به‌كارهێنانیان هه‌موو ده‌رگاكان ده‌كه‌یته‌وه و هه‌موو سنوره‌كان ده‌به‌زێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی دروست سه‌ركه‌وتوو بین پێویسته له‌ئیسَستادا بژین و سود له‌ڕابردوو وه‌ربگرین و بۆ داهاتووش پڕۆژه و به‌رنامه‌مان هه‌بێت.
زاهیر زانا
ده‌رونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet her sarkawtu bit giyan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش خاتوو تینا گیان سه‌رکه‌وتو بیت له‌م رۆژانه‌یه هه‌ر به‌شێوازی ئه‌م ته‌وه‌ره برگه‌یه‌کی دکتۆر که‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانیم خوینده‌وه بۆ رازاندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ت حه‌زم کرد بیخه‌مه روو ئه‌گه‌ر پیت خۆس بیت..
جیاوازیی نێوان نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆو رابردوو
زۆرجار لێره‌و له‌وێ گله‌یی و گازانده‌یه‌كی زۆر هه‌یه ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریه خراپه‌كانی ئه‌م هه‌موو كه‌ره‌سته‌و ئامڕازه ته‌كنه‌لۆژیانه‌ی كه‌داهێنراون و وه‌ك پێویست سوودمان لێوه‌رنه‌گرتوون و كه‌م یان زۆر كاریگه‌ریان له‌سه‌رمان په‌یداكردووه، له‌راستیدا ده‌بوایه پێچه‌وانه‌كه‌ی راست بوایه‌و له‌جیاتی گله‌یی و گازانده ده‌بوایه به‌شان و باڵای ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیاو ئامڕازی راگه‌یاندنانه‌مان هه‌ڵبدایه‌و سوودێكی زۆرمان لێوه‌ربگرتنایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌جیاتی سوود، زیانی زۆری پێگه‌یاندوین، ئه‌وه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك بۆ ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا بێگیانانه. واته ئێمه‌ی مرۆڤ له‌لایه‌نی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه ئاماده نه‌بووین بۆ پێشوازیلێكردنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌و باش به‌كارهێنانی، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر به‌خێرای هاته ناومان و ئێمه‌ش له‌لایه‌نی ده‌روونیه‌وه ئاماده نه‌بووین، بۆیه وه‌ك پێویست سوودمان لێوه‌رنه‌گرتن و زیاتر بۆ كات به‌سه‌ربردن و رابواردن و تێركردنی ره‌مه‌ك و حه‌زوو ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كان و دامركاندنه‌وه‌ی پاڵنه‌ره خه‌فه‌كراوه‌كانمان به‌كارمان هێنان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه شێوازی ژیان و كات به‌سه‌ربردن و ستایلی كاركردنیشمان گۆڕنكاری به‌سه‌رداهاتوو ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیاو ئامڕازانه‌ی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن تاڕاده‌یه‌ك شوێن په‌نجه‌ی خۆی له‌سه‌رمان دیاریكردووه. ده‌توانین به‌كورتی ئاماژه بۆ هه‌ندێكیان بكه‌ین :-
-1 له‌ئه‌نجامی ئاڵۆزبوون و زیادبوونی پێداویستیه‌كانی ژیان و به‌ربه‌ست و رێگره‌كانی به‌رده‌م تێركردنیان و ئه‌و هه‌موو شه‌ڕوكاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا هاتووه، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌بێ دایك و باوكن به‌ره‌و زیادبوون رۆیشتووه، كه‌ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و ئابووری دروستكردوه‌و زۆرجار ژیان و چاره‌نووسی زۆر له‌و منداڵانه كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسیه‌وه‌و وه‌ك پێویست گرنگیان پێنه‌دراوه‌و پێداویستیه ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونیه‌كانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه، به‌وه‌ش زیانێكی زۆر له‌وان و له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه‌تیایدا ده‌ژین كه‌وتووه.
-2 له‌لایه‌نی (خۆراك و ئاو‌و ئۆكسجین )یشه‌وه گۆڕنكاریه‌كی زۆر بووه‌و له‌ئه‌نجامی (شۆڕشی پیشه‌سازی و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان و پیس بوونی ژینگه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی پانتایی سه‌وزایی و سووتاندن و له‌ناوبردنی دارستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌ویی و كوون بوونی چینی ئۆزۆن و به‌كارهێنانی جۆره‌ها چه‌كی كیمیاوی و ناوكی و پێشبڕكێی خۆ پڕچه‌ككردن….هتد) رێژه‌ی دووهه‌م ئۆكسیدی كاربۆن زیاتر بووه‌و رێژه‌ی ئۆكسجینی پاك له‌شارو شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕوات و ئاوی پاكی خواردنه‌وه وه‌ك جاران نه‌ماوه‌و چه‌ندها جۆر خواردنی ده‌ستكرد كه‌جۆره‌ها مه‌واددی كیمیاوی تێده‌كه‌ن، په‌یدابووه‌و خواردنی سروشتی جاران به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت، كه‌سه‌رجه‌م ئه‌و فاكته‌رو گۆڕانكاریانه زیانێكی زۆری به‌جه‌سته‌و ته‌ندروستی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و مێشكی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی گه‌یاندووه و چه‌نده‌ها ده‌ردو نه‌خۆشی كه‌جاران ناویان له‌كووله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا نه‌بووه ئێستا په‌یدابوون و به‌رۆك و قوڕقوڕاگه‌ی مرۆڤایه‌تیان گرتووه.
-3 له‌ئه‌نجامی ئاڵۆزبوونی ژیان و شه‌ڕو كاره‌سات و لێكترازانی شیرازه‌ی خێزان و ته‌نها بیركردنه‌وه له‌خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خێرا‌و زاڵبوونی لایه‌نی ماددی و لاوازبوونی لایه‌نی گیانی و ویژدانی، رۆژ له‌دوای رۆژ رێژه‌ی (خۆكوشتن و ته‌ڵاق و خووگرتن به به‌كارهێنانی مه‌واددی هۆشبه‌رو لادانی سێكسی و ئه‌خلاقی) به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات و له جه‌سته‌و بونیادی كۆمه‌ڵگاو مرۆڤایه‌تی ده‌خوات و رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی تووشی ره‌شبینی و بێهیوایی و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و نه‌خۆشی ده‌روونی كردووه.
-4 دانیشتنی زۆری منداڵ له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌رو یاریكردن به ئه‌تاری و پله‌ی سته‌یشن، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌كه‌متر جووڵه بكات و گرنگی به په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وگیانی هاوكاری نه‌دات و له‌جیاتی ئه‌وه هه‌ر خه‌ریكی خۆخستنه شوێن و لاسایكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه شه‌ڕخواز و سه‌ره‌ڕۆیه‌كانی ناو فیلیم و سیدیه‌كان بێت و كه‌متر گرنگی به‌كه‌سانی چوارده‌وری بدات. له‌لایه‌كی تریشه‌وه داهێنانی ماشێن و جۆره‌ها ئامڕازیتری گواستنه‌وه بۆته هۆی بێبه‌شكردنی مرۆڤ له‌جووڵه‌و رۆیشتنی سروشتی كه‌زۆر گرنگ و پێویسته بۆ مرۆڤ، له‌كاتێكدا وه‌رزش و رۆیشتن و جووڵه‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌دانیشتن و ته‌مبه‌ڵی و هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك زۆر زۆر پێویسته بۆ مرۆڤ، كه‌به‌داخه‌وه خه‌ریكه زۆربه‌مان لێیبێبه‌ش ده‌بین، كه‌به‌رده‌وامبوونی ئه‌و حاڵه‌ته‌ش زیانی زۆر به‌باری ده‌روونی و جه‌سته‌یمان ده‌گه‌یه‌نێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستی تۆسخۆسبێت فریشته گیان
ده‌سته‌کانت تۆش خۆشبێت کاکه کوڕی هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت بابه‌ته‌که‌ت زۆۆر جوانتر کرد هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ست خۆش خاتووتینای به‌ڕێزمن زۆرسوودمه‌ندی ئه‌م بڵاوکردنه‌وه‌یه بووم هیوادارم سه‌رکه‌وتووبیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









خۆشحاڵم سودی هه‌بوه بۆت کاکه دارین
ده‌ستی تۆش خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست و چاوت خۆش بێت گیانه‌که‌م...
بابه‌تێکی زۆر جوان و به‌سوود بوو ..
ته‌مه‌ن درێژ بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه