.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

به پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ری {سکای سپۆرت 24 }یاریزانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان و هه‌لبژارده‌ی به‌ڕازیل رۆنالدینۆ گاوشیۆ خه‌ڵاتی پێی ئاڵتونی بۆ ساڵی 2009 وه‌ر گرتووه.
ڕۆنالدینۆ ماوه‌یه‌کی که‌مه که ته‌مه‌نی 29 ساڵی تیپهڕاندووهو ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆنالدینۆ به‌ژداری له پێش بڕکێیهدا بکات، ڕۆنالدینۆ یه‌كێك بوو له هه‌ره ناودارترین یاریزانه‌کانی تۆپی پێ چه‌ند وه‌رزێك پێش ئێستا، وه شوێنه‌وارێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر تۆپی پێی جیهان به جێهێشتووه به‌لام له ئێستادا به‌هۆی ئاستی که‌سێتی خۆی و یانه‌که‌ی ئاستی وه‌ك جاران نیه و تاڕاده‌یه‌کی زۆر ئاستی دابه‌زیوه، به‌لام ئه‌م خه‌ڵاته تایبه‌ته به‌و یاریزانانه‌ی که له ماوه‌ی وه‌رزشی خۆیاندا توانیویانه شوێنه‌وارێك له‌سه‌ر تۆپی پێ به جێ بهێڵن بۆیه ڕۆناڵدینۆ توانی به‌ژداری ئه‌م پێش بڕکێیه بکات.
ڕۆنالدینۆ له‌گه‌ڵ 9 یاریزانی تر له‌پێش بڕكیدابوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م نازناوه پێکهاتبوو له‌هه‌ریه‌که له یاریزانان {ده‌یفد بێکهام، جیانلۆجی بۆفن، فیگۆ، ستیفن جێرارد، ڕایان گیگز، تێری هێنری، ڕاول گۆنزالێز، فڕانسیسکۆ تۆتی، دافید تریزیگهی}، وه به‌چه‌ند قۆناغێك هه‌ندێك له‌م یاریزاناندا له پێش بڕکێیه ده‌رکران و له‌کۆتایدا پێش بڕکێیه‌کی به‌هیز له نێوان هه‌ریه‌که له ڕۆنالدینۆ و ڕاول گۆنزالێز و جیانلۆجی بۆفندا بوو، به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی سکای سپۆرت ڕۆناڵدینۆ خه‌ڵاته‌که‌ی پێده‌به‌خشرێت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن رۆژنامه‌کانه‌وه ده‌ست نیشانکراوه بۆ ئه‌م ڕێزلێنانه، وه بڕیاروایه ڕۆنالدینۆ شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13 ی مانگی 10 له شاری مۆنتیکارلۆی فه‌ڕه‌نسا له ئاهه‌نگێکدا خه‌ڵاته‌که‌ی پێ ببه‌خشرێت و ڕۆناڵدینۆش شووێن پێی خۆی له‌سه‌ر لمه ئاماده‌کراوه‌که به‌جێده‌هێڵێت.
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و یاریزانانه‌یه که له‌ساڵی 2003 وه ئه‌م خاڵاتهیان پێش که‌ش کراوه
*ڕۆبێرتۆ کارلۆس (2008)
* ئه‌لیکسانده‌ر دیل پێرۆ(2007)
*ڕۆناڵدۆ (2006)
*ئه‌ندرێ شیفشینکۆ (2005)
*پافڵ نێدفێد (2004)
-6 ڕۆبێرتۆ باجیۆ (2003)
سهرجاووه یاریگا


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش هاورى

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
