❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئینگلته‌را سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر بیلاڕوسیا،كرواتیا بردنه‌وه‌یه‌كی بێ سوود

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-15 06:02:04

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ئینگلته‌را سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر بیلاڕوسیا،كرواتیا بردنه‌وه‌یه‌كی بێ سوود

http://kurdzhin.org/uploads/c441322b08.jpg
له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی دوا جه‌وله‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م ـی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2010 بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی بیلاڕوسی كرد له‌سه‌ر یاریگای وێمبلی له‌ ڵه‌نده‌ن،،به‌ ئاماده‌ بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی توانی به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت و سه‌ركه‌وتنی بۆ جامی جیهانی 2010 له‌ ئه‌فریقیا باشوور دووپات بكاته‌وه‌،،،سه‌ره‌تا ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتنهام هۆستپێری ئینگلیزی پیته‌ر كراوچ گۆڵی یه‌كه‌می له‌ خووله‌كی سێیه‌مدا تۆمار كرد وه‌ گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێهات وه‌ له‌ گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ یاریزان شۆن ڕایت فیلیپس توانی گۆڵی دووه‌م له‌ خووله‌كی 59ـدا تۆمار بكات دواتر دووباره‌ یاریزان كراوچ گه‌ڕایه‌وه‌ گۆڵ تۆمار كردن و توانی له‌ خووله‌كی 75ـدا گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات،،،جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ كه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلیزی ته‌نها تووشی یه‌ك دۆڕان هات له‌م پاڵاوتنه‌ ئه‌میش له‌ یاری ڕابردوو بوو به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكرانی،،،له‌ یارییه‌كی تری هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی كازاخستانی میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتی كرد له‌سه‌ر یاریگای سێنترال پارك،،،هه‌ڵبژارده‌ی كرواتی كه‌ هیوای ئه‌وه‌بوو سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت بگاته‌ پاشكۆی جامی جیهانی به‌ڵام به‌ مه‌رجی دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكرانی به‌ڵام به‌ جیاوازی خاڵێك هه‌ڵبژارده‌ی كرواتی له‌ جامی جیهانی دوور كرایه‌وه‌،،،سه‌ره‌تا یاریزانی یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌ب ـی كرواتی ئۆجنیین ڤۆكۆیڤیچ توانی گۆڵی یه‌كه‌م له‌ خووله‌كی ده‌یه‌مدا تۆمار بكات به‌ڵام دواتر یاریزان سێرگی خێزنیچیكۆ تواتی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون له‌ خووله‌كی 25ـدا تۆمار بكات وه‌ له‌ دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌ یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام نیكۆ كارانیگار توانی گۆڵی بردنه‌وه‌ تۆمار بكات،،به‌م ئه‌نجامه‌ش به‌ سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ جامی جیهانی باری ڕاهێنه‌ر سلاڤیان بیلیچ كه‌وته مه‌ترسییه‌وه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net