.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






بێگومان هه‌موو که‌س پێیخۆشه یاسا و شوێنی ژیانی جۆرێک بێت که له‌گه‌ڵ بڕوا و حه‌زه‌کانی ئه‌و بگونجێت.
ئێمه هه‌موومان له ژیانی رۆژانه‌ی خۆماندا که‌م یان زۆر سواری ته‌کسی ده‌بین و ناوی ته‌کسی نێوشار و ته‌کسی ته‌له‌فۆن و ته‌کسی هاتووچۆی نێوان شاره‌کانمان گوێ لێبووه، به‌ڵام به‌م دوواییانه خه‌ڵکی "کازان"، پایته‌ختی تاتارستان، ته‌کسییه‌کی نوێیان داهێناوه به ناوی "ته‌کسی ئیسلامی" که خزمه‌ت به خه‌ڵکی ئه‌م شاره پێشکه‌ش ده‌کات.
ته‌کسی ئیسلامی چییه؟
له پایته‌ختی تاتارستان، یه‌کێک له وڵاته جیابووه‌کانی سۆڤیه‌تی کۆن، که زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی موسڵمانن ته‌کسی ئیسلامی ده‌ستبه‌کار بووه که جگه‌ره کێشان تێیدا قدهغیه، که‌س نابێت جنێو بدات و له‌جیاتی مۆسیقاش قورئان و خوتبه تێیدا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
"ئه‌لێکسی کانیایێڤ"، سه‌رۆکی ئه‌م کۆمپانیا نوێیه ده‌ڵێت: "بیرۆکه‌ی پێکهێنانی تۆڕی تهکسیوانی پاش کۆتایی مانگی ره‌مه‌زان پێشنیار کرا. جیاوازیی سه‌ره‌کیی ته‌کسیه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه ئه‌وه‌یه که شۆفێره‌کانمان مۆسڵمانن، جگه‌ره ناکێشن، کحول ناخۆنه‌وه و جنێویش نادن. له کاتی کار کردنیشیان له‌جیاتی مۆسیقا، خوتبه و قورئان به زمان روۆسی و تارتاری بڵاو ده‌که‌نه‌وه."
ئه‌م کۆمپانیایه که ناوی ته‌کسییه‌کانی "حه‌بیب"ه 25ته‌کسی هه‌یه و به ته‌له‌فۆن ته‌کسی بۆ موشته‌رییه‌کانی ده‌نێرێت و به زمان تاتاری و رووسی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
کانیایێڤ ده‌ڵێت: "هه‌موو که‌س به موسڵمان و غه‌یره‌موسڵمان ده‌توانن داوای تهکسییهکانمان بکه‌ن و خه‌ڵکیش به وردی گوێ له خوتبه‌کانی ناو ته‌کسی راده‌گرن. ئه‌گه‌ریش له کاتی رۆیشتن موشتری بیهه‌وێت جگه‌ره بکێشێت، ده‌توانێت له ته‌کسیه‌که ده‌رکه‌وێت تا جهگهرهکهی ته‌واو بکات و شوفێره‌که‌ش چاوه‌ڕێی ده‌کات.
به گوته‌ی کانیایێڤ، یه‌کێک له‌و مه‌رجانه‌ی که موشته‌رییه‌کان ده‌بێت ره‌چاوی بکه‌ن ئه‌وه‌یه که ناتوانن سه‌گ و به‌راز سواری تهکسیهکانمان بکه‌ن. هه‌روه‌ها
گوتی: به پێی ئایینی ئیسلام، خاوه‌نی ته‌کسی ده‌بێت ساڵانه 10له‌سه‌دی داهاتی خۆی وه‌ک زه‌کات بدات به ناوه‌نده خێرخوازییه‌کان
سه‌رچاوه_مایکڵ_


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستخۆش زانیاریه‌کی به‌سوده سه‌رکه‌وتوبیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








بابه‌ت لادراو
نوسینی قسه‌ی ناشیاورێگهپێ داراو نییهلهیانهتکایهرێزی به‌رامبه‌ر بگره....چاو‌دێر:سۆزی_2020
له‌سه‌ر هێڵ نییه