❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی بکرێته‌ ڕاوێژیاری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆکاروباری هونه‌ری

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی بکرێته‌ ڕاوێژیاری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆکاروباری هونه‌ری


#1 2009-10-17 11:13:04

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsXPFirefox

ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی بکرێته‌ ڕاوێژیاری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆکاروباری هونه‌ری

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌كه‌م ئه‌م ئاوازانه‌ی كه‌ داتناون و تا ئێستا وه‌ك سومبولێك ماوه‌ته‌وه‌ كامانه‌ن؟

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: كاره‌كان زۆرن ناتوانم ده‌ستنیشانی كارێكی تایبه‌ت بكه‌م چونكه‌ هه‌ركه‌سه‌و به‌ هه‌ستی خۆی گوێ‌ له‌ بابه‌تێكی دیاریكراو ده‌گرێت له‌ ناو هه‌موو توێژه‌كاندا ئه‌وه‌ی یه‌كێك پێی خۆشه‌ یه‌كێكی تر لای ئاساییه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌,له‌و بابه‌تانه‌ش گۆرانیه‌ بۆ مناڵان و بۆ گه‌وره‌, سروودی نیشتمانی و سیاسی و سروودی ئاینی و كۆراڵ و مۆسیقا بۆ ئامێری كه‌مان ودانراو بۆ ئۆركێسترای ژێداره‌ چه‌مبه‌ر میوزیك ومۆسیقای درامای ته‌له‌فزیۆنی و فلمی سینه‌مایی و دیكۆمێنتاری .....هتد

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: هیچ شتێكی وا له‌ ئارادانیه‌ كه‌ له‌ كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌ت ببیت به‌ ڕاوێژكاری هونه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت؟

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: تائێسته‌ هیچ شتێكی وام پێ نه‌وتراوه‌ ئاگادار نیم له‌م رووه‌وه‌ .....

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: ئه‌گه‌ر شتێكی له‌م جۆره‌ ڕووی دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ی هونه‌ری كوردی به‌ جیهانی عه‌ره‌بی نیشان بده‌ی یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌؟

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: ئه‌و ئه‌ركه‌ ئه‌ركێكی كه‌م نیه‌ ده‌بێت پلانێكی وامان هه‌بێت كه‌ چالاكیه‌كی به‌رچاو بخه‌ینه‌وه‌ ناو هونه‌رمه‌نده‌كانمان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌ جۆرێك نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كاندا به‌ڵكو له‌ گه‌ڵ هه‌موو میلله‌تانی تردا به‌ جۆرێك كوردستانیش ببێته‌ گۆڕه‌پانێكی چالاك بۆ سازكردنی فێستیڤاڵ و كه‌رنه‌ڤاڵی هونه‌ری نێو ده‌وڵتی, ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌بێت پێداویستیه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی بۆ دابین بكات, ده‌ بێت هونه‌رمه‌ندان و گرووپه‌ هونه‌ریه‌كانیش بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌ بكه‌ونه‌ خۆیان ,بێگومان ئه‌و پلانه‌ ده‌بێت هه‌مه‌ لایه‌نه‌ بێت له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و شارانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ پێداویستی ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی تێدا بكرێت و هه‌وڵ بدرێت جێگا دیاره‌كانی كوردستان بۆ نموونه‌ وه‌ ك شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێته‌ ناوه‌ندێكی زیندو له‌م رووه‌وه‌ جگه‌ له‌مانه‌ش ده‌عوه‌تكردنی هه‌ندێك باند و گرووپی هونه‌ری كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیجابی ده‌بێت له‌ جوڵانه‌وه‌ی هونه‌ری له‌ كوردستان و به‌ستنی پرۆتۆكۆلی هونه‌ری له‌ گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌ی مه‌به‌ستن بۆ سازكردنی ئه‌و جۆره‌ چالاكینه‌ وسیمینارو كۆرو زۆر شتی تر له‌م بابه‌تانه‌, زۆۆری تر هه‌یه‌ له‌م شتانه‌ كه‌ جوڵانه‌وه‌ی هونه‌ری له‌ كوردستاندا پێ‌ ده‌بوژێته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: مامۆستا گیان نكوڵی له‌ كاره‌ زێڕینه‌كانی تۆ ناكرێ,تا ئێستا به‌ پێی پێویست ڕێز له‌و خزمه‌ته‌تان نراوه‌ یان هێشتا خۆتان به‌ مه‌غدور ئه‌زانن؟

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: من چاوم له‌وه‌ نیه‌ بڵێم مه‌غدورم یان موغدور نیم من چاوم له‌ كاركردنێكه‌ به‌ دڵ بتوانم ئه‌نجامی بێنم و ئه‌نجامه‌كه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵ كه‌ جێگه‌ی خۆی گرت ئه‌وه‌ لای من گه‌وره‌ترین مه‌دالیایه‌ خۆم ده‌یكه‌م به‌ یه‌خه‌ی خۆمه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: ئه‌م به‌رنامانه‌ی به‌ ناوی جیاجیا له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاكه‌یاندن په‌خش ئه‌كرێ گوایه‌ سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ پێگه‌یاندنی ئه‌م گه‌نجانه‌ی كه‌ به‌هره‌ی ده‌نگ خۆشیان هه‌یه‌ وه‌ك شاره‌زا له‌م بواره‌ هیچ تێبینیه‌كت هه‌یه‌ له‌سه‌ریان؟

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: به‌لای منه‌وه‌ لاسایی كردنه‌وه‌یه‌كه‌له‌ هه‌ندێ‌ به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه‌كانی بیانی, به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند كرێت به‌ بڕگه‌ی جوانتر لام خراپ نیه‌,له‌ چه‌ند كه‌ناڵێك ئه‌م به‌رنامانه‌ هه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی خۆیان هه‌یه‌ ره‌نگه‌ لای خۆمه‌وه‌ من سه‌رنجم له‌ سه‌ر هه‌ندێكیان هه‌بێت له‌ بڕگه‌كان له‌ ده‌موچاوه‌كان له‌ پێشكه‌شكردن ...هتد به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی ده‌سیان بگیرێت وهاندرێن شتێكی باشه‌.


ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: به‌و پێیه‌ی باوه‌ڕناكه‌م كه‌ هیچ كوردێك له‌ هه‌ر كوێبه‌ك بێ ناوی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی نه‌ بیستبێ و ئاگاداری خزمه‌ته‌كانی مامۆستا نه‌بێ كه‌ پێشكه‌ش به‌ هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی كردوه‌,په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان چۆنه‌ و له‌گه‌ڵ كامه‌یان نزیكن و ستایشی كاره‌كانت ئه‌كا؟

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: من خۆم به‌ نزیك ده‌زانم له‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ به‌ر پرسان تا ناو كۆمه‌ڵگاكه‌م وله‌ منداڵێكه‌ تا به‌ ته‌مه‌نێك وگوێ‌ له‌ هه‌موویان ده‌گرم له‌ سه‌رنج و تێبینیان و ئه‌وانیش هه‌كه‌سه‌ به‌ بۆچوونی خۆیان سه‌رنج و تێبینی خۆیانم پێ ده‌ڵێن كه‌ جوانترین ستایشه‌ لای من چونكه‌ سه‌رنجه‌كانیان بنیاتنه‌رن.

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ خزمه‌تكردنه‌ له‌ كام كاری هونه‌ریت په‌شیمانی؟

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: هه‌ندێك جار هه‌ستم كردووه‌ به‌وه‌ به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ ده‌ڵێم من ژیانم بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ كه‌ ته‌رخانكردووه‌ و كه‌سانێكی زۆر رێز له‌و هیلاكیه‌م ده‌گرن دێمه‌وه‌ ئه‌و بروایه‌ی كه‌ ده‌بێت تا كۆتایی ده‌بێت به‌رده‌وام بم و له‌ خۆ تازه‌كردنه‌وه‌دا بم هه‌میشه‌ تا بتوانم ئه‌و به‌رده‌وامیه‌ بپارێزم به‌ڵام ئه‌مه‌ش باجی زۆره‌ لای خۆمه‌وه‌

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: تا ئێستا دڵی كه‌ست شكاندووه‌؟

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: ئه‌شی وابێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌ناسێت له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌زانێ‌ كه‌ من مرۆڤێكی دڵسافم و هیچ شتێكی ناشرین له‌ رق و كینه‌ له‌ دڵ وناخما جێگای نابێته‌وه‌ ..گه‌ر شتێكی واش هه‌بێت من داوای لێوردن له‌ هه‌موو ئه‌ كه‌سانه‌ ده‌كه‌م گه‌ر كارێكی وام له‌ گه‌ڵدا كردبێتن ..من مرڤم و هه‌موو مرۆڤێكیشم خۆش ده‌وێت مرۆڤیش دوور نییه‌ له‌ هه‌ڵه‌

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: هیچ شتێك ماوه‌ له‌ ته‌مه‌نت كه‌ تا ئێستا جێیه‌جێت نه‌كردبێ؟

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: زۆر كار هه‌یه‌ حه‌زم كردووه‌ به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نم له‌ لاویه‌تیمه‌وه‌ تا ئێسته‌ به‌ڵام له‌ بارو دۆخێكدا ژیاوم كه‌ رێگه‌ی پێنه‌داوم له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێده‌نگ له‌ ناخما ماوه‌ته‌وه‌ .

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: دوا كارت چیه‌ ئه‌گه‌ر پێمان ڕابگه‌یه‌نی؟

ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی: مۆسیقای درامایه‌كی كوردیه‌ له‌ 20 ئه‌ڵقه‌و مۆسیقای بابه‌تێكی دیكۆمینتاریه‌ له‌ 3 ئه‌ڵقه‌ هه‌ریه‌كه‌ی 50 ده‌قیقه‌یه‌ وئاماده‌كردنی هه‌ندێك گۆرانی بۆ گرووپی كیژانی سلێمانی و چه‌ند كارێكی تر......

ئه‌حمه‌د شێخ بزێنی: مامۆستا گیان ئه‌م ناوانه‌ چی ئه‌گه‌یه‌نن لای تۆ؟

جه‌لال تاڵه‌بانی:
• برای گه‌وره‌مه‌ خۆشم دووێت و هه‌میشه‌ پشتگیرم بووه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانما و مرۆڤێكی خه‌مخۆری نیشتمان په‌روه‌ره‌ به‌ مانا.
كه‌مانچه‌:
• هاوه‌ڵی ژیانمه‌له‌ خۆشی ناخۆشیدا وئه‌ ئامێره‌یه‌ په‌نجه‌كانمی خسته‌ گه‌ڕ بۆ خزمه‌تی كلتووی كوردیمان هه‌موو هه‌ستێكی جوانی فێر كردم وفێری جوانی ژیانی كردم
سرودی مه‌شخه‌ڵان:
• یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ هه‌ره‌جوانه‌كانم كه‌ هه‌میشه‌ سه‌رم پێی به‌رزه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سنبوله ‌جوانه‌كانم .
هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر:
• نامه‌وێ‌ هیچی له‌سه‌ر بڵێم ,به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م به‌ خۆیدا بچێته‌وه‌.
هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان:
• سونبولێكی زیندووه‌ له‌ ده‌نگی ره‌سه‌ن وگۆرانی كوردی
هونه‌رمه‌ند سه‌ید ئه‌حمه‌د ڕه‌واندزی:
• هه‌ستێكی ناسكه‌
شاری سلێمانی:
• لانه‌ی هونه‌ر و داهێنانه‌ و بێشكه‌ی من بووه‌.
سه‌رچاوه‌ دورگه‌

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-17 12:13:27

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی بکرێته‌ ڕاوێژیاری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆکاروباری هونه‌ری

دةستةكـانت خوشــــــ ...

بكريت كارىكى جاكة جى هونةرمةندى كورديـية ئةحةسيتةوة  ..جون هةلكةوتيان هيناوةتةوة.... هةرجى هةستا كورانيكيان ووت ..

...........اشـاللة بكريت   سةركةوتوبيت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » هـه‌واڵــی هـــونـه‌ری
  •  » ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی بکرێته‌ ڕاوێژیاری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆکاروباری هونه‌ری


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net