.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دیمه‌نه توندوتیژه‌كانی ته‌له‌فیزۆن كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری منداڵ هه‌یه
Wednesday, 14 November 2007
زۆربه‌ی زاناكانی كۆمه‌ڵناسی و پزیشكه ده‌روونیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بابه‌تانی مندالاَن له ته‌له‌فیزۆن ته‌ماشای ده‌كه‌ن دبێته فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ دروستكردنی كه‌سایه‌تی ئه‌و منداڵه.
به‌پێی لیكوڵینهوهیهكی ڕۆژنامه‌ی "بدیاترییكس"ی ئه‌مریكی كه تایبه‌ته به‌بواری ته‌ندروستی، ئه‌و مندالاَنهی ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ك ساڵ بۆ پینج ساڵدایه سه‌یری جۆریك له فیلم كارتۆن ده‌كه‌ن كه توندوتیژی تێدا هه‌یه، له‌دواییشدا توند‌و تیژتر ده‌بن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ مندالاَنی تردا كه سه‌یری ئه‌و جۆره فیلم كارتۆنانه ناكه‌ن .
هه‌ردوو لیكۆڵه‌ر "دیمتری كریستاكیس و فریدریك زیمرمان" ڕایانگه‌یاند ئه‌و منداڵه‌ی نه‌چێت بۆ خوێندنگا‌و سه‌یری هه‌ندێك بابه‌تی ته‌له‌فیزۆنی بكات كه توندوتیژی له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وا مندالهَكان هه‌ڵسوكه‌وتی دوژمنانه وه‌رده‌گرن به‌رامبه‌ر كۆمهڵگاو به‌ره‌و یاخیبوون ده‌ڕۆن وناچن بۆ خوێندنگا.
دیمتری كریستاكیس له‌لای خۆیه‌وه ده‌ڵیت:" فیلم كارتۆنێك كه توندوتیژی تێدا هه‌بێت یه‌كه‌م به‌رپرسه له دروستبوونی توندوتیژی له‌لایه‌ن مندالاَنهوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شتێكی ساخته له‌سه‌ر ژیان نمایش ده‌كات بۆیان، بهلاَم ئه‌م جۆره كاریگه‌ریانه له كوڕان زیاتر بوونی ده‌بێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كچان".

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه