.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






هۆڵه‌نده- كه‌ژاڵ ئیسماعیل
ئه‌و پرسیاره‌ی زۆربه‌مانی سه‌رقاڵ كردووه
به‌رده‌وام پرسیارێك فیكرمی گرێداوه بهسۆراخ و گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌لامێكی شایسته ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ژن یا پیاو كامیان سه‌رچاوه‌ی خۆشبه‌ختین؟ پرسیارێكی ئاسانه ته‌نیا وشه‌یه‌ك به‌سه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ ئاڵۆزه‌ی نه‌ك من، به‌ڵكو زۆربه‌مانی سه‌رقاڵ كردووه، ئاخر كه ده‌ڵێم زۆربه‌مان له‌سۆنگه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له زه‌قه‌ی ئه‌مڕۆ بۆته باس و خواسی ئێمه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی ژن و پیاو و كێشه‌و گرفته بێ كۆتاییه‌كانی نێوانیانه.
هه‌میشه له‌خزمه‌ت ئاره‌زووه‌كانی پیاودایه
ئه‌گه‌ر بڵێم پیاو سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانییه له‌وانه‌یه وابێت خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، ئه‌وا له‌ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بێت ژن سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانی و كامه‌رانی بێت بۆ پیاو، ئه‌مه‌یان ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌ی ئایدۆلۆژیای پیاومه‌زنییه ده‌بێت ژن هه‌میشه له‌خزمه‌ت ئاره‌زووه‌كانی پیاودا ملكه‌چ بێت له‌پێناو دابینكردنی ئاسووده‌یی و خۆشبه‌ختی بۆ پیاو، له‌خزمه‌تی خۆی و منداڵه‌كانیدا شه‌ونخون بێت، كوڕی بۆ دروستبكات تاوه‌كو نه‌سڵی پیاوه‌تی و ناوی بۆ ئه‌به‌د بمێنێت، وشه‌ی ناو پرسیاری بۆ له‌قاموسی وشهكاریی ژنێتی خۆی بسڕێته‌وه تاوه‌كو نان و شوێنی ژیانی مسۆگه‌ر بێت، پیاو ئه‌وكاته له‌ئاسووده‌یی بالادایه كه ژن وێنه‌ی خۆی له‌هۆشیاری پیاودا ون بكات و بۆ فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی بێده‌نگ و ئارام له‌مدیو هێڵی سووره‌وه ته‌ماشای گه‌مه‌كانی پیاو بكات، پیاو به‌هێزه، سه‌رچاوه‌ی بژێوییه بۆ ژن، ماندووه، گوناهه، ده‌بێت ژن له‌خزمه‌ت كامه‌رانی ئه‌ودا هیچ نه‌بینێت، نه‌بیستێت، نه‌ڵێت ئاخر پیاوی بالا مێژووی كۆمه‌ڵگه چه‌پێنراوه‌كان ئه‌و مافه‌ی پێبه‌خشیوه. ئه‌گه‌ر وانییه له‌م دونیای پێشكه‌وتن و جوانكاریی و مۆدێل بازاڕییه‌دا بۆچی ژنانی ولاتی سعودییه له‌هه‌وڵی گه‌ڕانن به‌دوای وه‌سیله‌كانی زیادكردنی كێشی خۆیان، واته خۆیان قه‌ڵه‌و ده‌كه‌ن تاوه‌كو چیتر به‌قه‌یره‌یی و بێ پیاو نه‌مێننه‌وه، چونكه پیاوان و گه‌نجانی ئه‌و ولاته خۆشیان له‌ژنی لاواز نایه‌ت و مه‌رجی ژنهێنانیان قه‌ڵه‌وی و پڕ له‌شییه، ئه‌مه‌یه ترۆپكی داماوی و لازهبوونی ژن له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا تاوه‌كو سه‌رئێسقان ژن تیایدا كۆیله‌ی پیاوه!
هه‌میشه پیاو داواخوازه
سه‌یری مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌دایه هه‌میشه پیاو داواخوازهو مه‌رجه‌كانی وه‌ك خۆی بالان، كاتێك ژن ئاسووده ده‌بێت پیاو رۆحی بخوازێت، وه‌ك ئینسان مامه‌ڵه‌ی بكات نه‌ك بهوهسیلهیهك لهوهسیلهكانی سه‌فاو خۆشی چاوی لێبكات ئه‌مه‌ش نابێت، چونكه دیسان مێژوو ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ی به‌پیاو داوه كه وه‌ك كالا ژن بهێنێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی كوڕێتی و بهپیاوكردنی له‌ڕێگه‌ی دامركاندنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كانی.
ژن گیرۆده‌ی ئایدۆلۆژیای نێرسالارییه
ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی خۆمه‌وه شرۆڤه‌ی مه‌سه‌له‌كه بكه‌م، ئه‌وا له‌دیدگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه پیاو سه‌رچاوه‌ی خۆشبه‌ختی و كامهرانییه بۆ ژن، ئاخر ده‌بێ وابێت ئه‌گینا ژن هه‌میشه زه‌لیل و ژێر چه‌پۆكی یاسای پیاو ده‌بێت، خۆئه‌گه‌ر بچینه نێو واقعی هه‌ر خێزانێكی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان، ئه‌وا ئه‌و راستییه‌مان لا گه‌لاڵه ده‌بێت كه ژن چه‌ند وریا‌و دانا‌و كارامه بێت هێشتا هه‌ر گیرۆده‌ی ئایدۆلۆژیای نێرسالارییه، دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه كه مه‌سه‌له‌و كێشه‌كانی ژن وه‌ك كۆرپه‌له به‌ڕۆشنایی كه‌وت و هاوارو ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكهوتهوه هێشتا هه‌ر كوشتن و لێدان و فره‌ژنی و خۆكوشتن و سڕینه‌وه‌ی كه‌سێتی ژن له‌نێو چوار دیواری خێزان و ته‌لبه‌ندی كۆمه‌ڵگه به‌رده‌وامه‌و هه‌نگاوێك به‌ره‌وپێش نه‌چووه، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌ك نییه به‌ناوی ژن و ژن لهئاسوودهگیدا غه‌رقه، ده‌با هه‌رچی دۆسییه پڕ له‌تاوانه‌كانی پیاو هه‌یه بیانپێچینهوهو له‌بری ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ژنێك بۆ كۆتاییهێنان به‌ئازاره‌كانی دونیای پیاو خۆی پێ داخان ده‌كات دۆسییه‌كانی پێ گڕ تێبه‌ر بده‌ین و چیتر باس له‌كێشه‌ی ژن نه‌كه‌ین، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه پیاو ئاسووده‌به‌خش ده‌بێت.
ژن بڕبڕه‌ی هێزو به‌رده‌وامی خێزانه
پێموایه كامه‌رانی خێزان كه ژن بڕبڕه‌ی هێزو به‌رده‌وامییه‌تی به‌ده‌ست پیاوه‌وه چوون ئه‌گه‌ر پیاو چه‌ند پله‌یه‌ك له‌په‌یژه‌ی سالاری بێته خوارو تێڕوانینی به‌ئینسانبوونی ژن بخاته ئیعتیباره‌وه، ئه‌وا كامه‌رانی و ئارامی ده‌به‌خشێته ژن، ئه‌گه‌ر وانه‌كات ئه‌وا پیاوی بالا بۆ ئه‌به‌د له‌ترۆپكی سالاریدایهو مه‌سه‌له‌ی به‌ئینسانبوونی ژن له‌قاڵبه چهقبهستووهكهیدا گیرخواردوو ده‌بێت.
له‌وانه‌یه پرسیاره‌كه‌ی من پرسیارێكی ئاڵۆز بێت یان وه‌لامێكی وای بۆ دروست نه‌بووبێت كه یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌گینا به‌پێوه‌ری هه‌موو بیردۆزه‌كانی ژیان هه‌ر پیاو سه‌روه‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی ئاسووده‌یی و كامهرانییه نه‌ك بۆ ژن، به‌ڵكو ئاسووده‌یی مرۆڤبوون وا له‌ئه‌ستۆی ئه‌وی ده‌سه‌لاتدارو بالادا.
سه‌رچاووه_کوردستانی نوێ


له‌سه‌ر هێڵ نییه