.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













کاوڕ
پێویستە هەموو تواناکانت لەسەر بەدەستهێنانی پارە کۆبکەیتەوە، لایەنە سۆزدارییەکە لەئێستادا وەلاوە بنێ، بەهۆی خەوی ناخۆشەوە، شەوان خەبەرت دەبێتەوە، سەرنجی دەوربەرەکەت بەتوانایەتی و سەرکەوتنەکانت رادەکێشیت، لەچارەسەرکردنی کێشەکاندا پشت بەهاوشێوەیی کارەکان مەبەستە، رۆژی بەختت سێشەممەیە، ئەم هەلە لەدەست مەدە.
گا
هەوڵمەدە سوود لەبارودۆخی نالەباری هەندێک لەهاوڕێکانت وەربگریت، کێشەی ویژدانی باڵ بەسەر کەشوهەوای خێزانیتدا دەکێشێت، ئەگەر ئەرکەکانت بەرامبەر هاوبەشی ژیان یان ئەندامانی خێزانەکەت وەلاوە بنێیت، دەتوانیت وا لەوانیتر بکەیت بەشداریبکەن، رۆژی بەختت پێنج شەممە.
دوانە
چەند گۆڕانکارییەک لەشێوەی خانوەکەتدا، زۆر درێژخایەن و بێزارکەر دەبێت، هەوڵبدە چەند رێگەیەکی نوێ بدۆزەرەوە تاوەکو لەرێگەیەوە پارەی زیاترت دەستبکەوێت، مەسرەفی زیادە، یان داواکاری دارایی پێشبینینەکراو، دوچاری قەیرانی دارایت دەکات، رۆژی بەختت چوار شەممەیە.
قرژاڵ
پەلە مەکە لەبڕیاردان لەسەر کەسانی دەوربەر، چونکە دوچاری هەڵوێستی نەشیاوت دەکات، دەتوانیت چەند چالاکییەکی ئابوریی ئەنجامبدەیت، بەڵام واباشترە بەسەرمایەی خۆت بەشداری نەکەیت، پەیوەندییەکان ئەو سودانەت پێناگەیەنێت کە چاوەڕوانی دەکەیت، ، رۆژی بەختت چوار شەممەیە.
شێر
هەستی توڕەیی ئەندامانی خێزانەکەت مەبزوێنە، ئەوانەی لەخۆت گەورەترن، چونکە ئەوان لەبارودۆخی ئێستای تۆ بێئاگان، وریابە لەکاتی ئیشپێکردنی ئۆتۆمبیل، یان هەر ئامێرێکیتر، کەسێک هەیە دەیەوێت بتخاتە هەڵوێستێکی ناشرینەوە، رۆژی بەختت، رۆژی یەکشەممەیە.
فەریک
ههوڵ بده دەستبەرداری هیچ شتێکی خۆتنهبیت تاوەکو لەو شتانە دڵنیا نەبیت کە دەستت دەکەوێت، لەوانەیە مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵ زۆر ئەستەم بێت، مەچۆرە هیچ سەرکێشییەکی داراییەوە ئەگەر لەئاکامەکەی دڵنیا نەبیت، رۆژی بەختت شەممەیە.
تەرازوو
بەباشی لەکارەکان بکۆڵەرە، لەوانەیە ناحەزان بیانەوێت بەرێگەی هەڵەتدا ببەن، هەوڵبدە هیچ کارێکی گرنگ لەگەڵ هاوپیشەکانت باس نەکەیت، دڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی توشبونت بەهەندێک نەخۆشی، هەوڵبدە بەشێک لەکاتەکانت بۆبایەخدان بەمنداڵ و هاوڕێکانت تەرخانبکەیت، باشترین روداوەکانی ئەم مانگە رۆژی پێنجشەممە روودەدات.
دوپشک
زۆر ئاگاداربە لەو کەسانەی متمانەیان پێناکەیت، یان باش نایانناسیت، نەوەک بەشێوەیەکی نەشیاو دەربکەویت، حەزدەکەیت کێشت زیادبکات، واتە حەز بەقەڵەوی دەکەیت، متمانە بەهاوڕێکانت مەکەو نهێنییە تایبەتییەکانتیان لەلا باس مەکە، باشترین روداوەکانی ئەم مانگە، لەرۆژی پێنج شەممەدا رودەدا.
کەوان
ههر خۆت ئەرکەکانی سەرشانت ئەنجامبدە، پاشان دەبینی چۆن کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچن، هەوڵبدە بەهێمنی بمێنیتەوەو بەباشی لەهەموو لایەنەکانی کێشەکە تێبگەیت، بەهۆی بیرتیژی و زیرەکیتەوە هاوڕێ و ناسراوی زۆرت بۆپەیدا دەبێت، باشترین روداو یەکشەممە رودەدات.
گیسک
مەهێڵە ئەندامانی خێزانەکەت رەخنەکانیان بەرامبەرت توندو زیاتر بێت، قەرزەکانی سەرت ببژێرە، هەڵسوکەوتە نامۆکانت دەبێتە مایەی نیگەرانی هاوبەشەکەت، توڕەدەبیت ئەگەر هاوپیشەکانت بەباشی کارەکانیان بەئەنجام نەگەیەنن، باشترین رۆژ، چوار شەممەیە.
سەتڵ
ههوڵبده كه جەخت لەسەر مەسەلە گرنگەکان بکەیتهوه، چونکە ئەنجامێکی کەمی لێبەدەست دێت، باشتروایە خۆت لەناکۆکی و شەڕکردن بپارێزیت، ئەگەر وریا نەبیت دووچاری چەند برینداربوونێکی بچوک دەبیتەوە و تووشی نەخۆشی دەبیت، رۆژی بەختت یەک شەممەیە.
نەهەنگ
لهم ههفتهیهدا سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنێت، سەردانی ئەو کەسوکارانەت بکە کە زۆر نایانبینیت، پێویستە کاتی زیاتر لەکارەکانتدا بەسەربەریت، پەلە مەکە لەبڕیاردان لەسەر کەسانی دەوروبەرت، باشترین رۆژی ئەم مانگەت، رۆژی شەممەیە.
Saturday, September 12, 2009
سه رجاوه: ماڵپهری دوورگه

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش بێت کچه کۆی گیان ..بهشکم بوجهکهم راست دهرچێت
لهسهر هێڵ نییه







hhhhh aishwariya gian dasste tosh xosh eshalla rast dar achi
لهسهر هێڵ نییه