.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















فیلمی ئەنیمەیشن هۆڵیۆد و تەواوی سینەماكانی جیهانی داگیر كردووە
ئەنیمەیشن (animation) نیوەی یەكەمی "ئەنیمی" وشەیەكی ژاپۆنییە بەمانای وێنەی جوڵاو دێت، لە ساڵی 1917 ز پەیدابووە، لەوڵاتی ژاپۆن پەیدابوە لەلایەن فیلم بەرهەم هێنەرەكان، پاشان لەفەرەنسا و ئەڵمانیا و روسیا پەیدابو. بەڵام ئێستا ئەنیمەشنی ئەمەریكی لە هەموو ئەوانی دی پێشكەوتووترە، و وای كردووە لە هەموو جیهان ناوبانگ دەربكات، و تەنانەت بچوكترین بینەری فیلم دەیناسێ.
ئەنیمی لەپێشدا تەنها بەدەست دروست دەكرا، بەڵام ئێستا زیاتر بە كۆمپیوتەر دروست دەكرێت، بەشێوەی (زنجیرەی تەلەفزیۆن، فیلم، گێمی ئەتاری، ریكلامی شتومەك) بڵاو بۆتەوە لە جیهان. لە ناوخۆماندا بەناوی فیلم كارتۆنی منداڵان ناسراوە.
ئەوەی گرنگە، فیلمی ئەنیمەیشن ئێستا داهاتیان لە فیلمەكانی تر زۆرترە، و تەنانەت، ئەكتەرێك ئەگەر بەدەنگ بەشدار بێت لە فیلمێكی ئەنیمی، كرێی لەوە زیاترە ئەگەر خۆی وەك ئەكتەرێك لە فیلمێكی راستەقینە بەشداری بكات، كە ماندوبونی زۆر زیاترە.
ئەم هەفتەیەش وەك چەندین هەفتەی سینەماكانی ئەمەریكا فیلمێكی ئەنیمەیشن بەناوی "بونەوەرە دڕندەكان" توانی پلەی یەكەم بەدەست بێنێت. فیلمەكە باس لە "ماكس" دەكات كە منداڵێكی بچووكە، وادەزانێت كەوا كەس ناتوانێت تێی بگات. ماكس وەك هەر منداڵێك دەیەوێت هەموو كاتەكانی بە یاری كردن بەسەر بەرێت. رۆژێكیان دۆستێكی دایكی دەبینێت، خۆشی ناوێت، بۆیە گازێكی توندی لێ دەگرێت و رادەكات لەترسا، تادەگاتە كەنار دەریایەك و سوار بەلەمێك ئەبێت بەتەنیا و دەچێتە دورگەیەكی نامۆ، و لەوێ چەند بونەوەرێكی ترسناك دەبێت، كەدەیانەوێت ماكس لەناو بەرن و رەنگە بشیخۆن، بەڵام ئەو پێیان دەڵێت كەوا هێزێكی تایبەتی هەیە كەناتوانن بیخۆن . فیلمەكە بەم شیۆەیە چیرۆكەكانی دەگێێتەوە...
ئەمەش تەواوی باشترین فیلمەكانی ئەم هەفتەیەی ئەمەریكا بەپێی پەیداكردنی زۆرترین داهات:
1- (Where the Wild Things Are)ب 32،695 ملیۆن$، كۆی داهات: 32،691 ملیۆن$، بەیەك هەفتە
2- (Law Abiding Citizen)ب 21،039ملیۆن$، كۆی داهات: 21،039ملیۆن$ بەیەك هەفتە.
3- Paranormal Activity))ب 19،617ملیۆن$، كۆی داهات: 33،171ملیۆن$، بە4هەفتە، پلەی پێشو:4
4- (Couples Retreat)ب 17،227 ملیۆن$، كۆی داهات: 62،617 ملیۆن$، بە2 هەفتە، پلەی پێشو:1.
5- (The Stepfather)ب 11،581 ملیۆن$، كۆی داهات: 11،581ملیۆن$، بەیەك هەفتە.
6- (Cloudy With a Chance of Meatballs)ب 8،017 ملیۆن$، كۆی داهات 108،201 ملیۆن$، بە 5 هەفتە، پلەی پێشو:3
7- (Zombieland)ب 7،616 ملیۆن$، كۆی داهات: 60،640 ملیۆن$، بە 3هەفتە، پلەی پێشو:3
8- (Toy Story 2)ب 3،016 ملیۆن$، كۆی داهات: 28،554 ملیۆن$، بە3 هەفتە، هەفتەی پێشو: 5
9- (Surrogates)ب 1،917 ملیۆن$، كۆی داهات 36،327 ملیۆن$، بە 4 هەفتە، پلەی پێشو:6
10- (The Invention of Lying)ب 3،339 ملیۆن$، كۆی داهات 12،295 ملیۆن$، بە2 هەفتە، هەفتەی پشو:
gulan

بــه گهنجــــی مهستی به پیری سستـــی
ئهی کـــهی خــودا ئهپرستـــی
لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet namo giyan her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه