.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چه‌مكی سزا به پاداشت له په‌روه‌رده‌كردندا
بیلال ئه‌بوبه‌كر
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌توانین بلیین جیهان به‌گشتی له پێش كه‌وتنێكی ته‌كنه‌كۆجی و هزری به چاودایه، به تایبه‌تی هزری مرۆڤایه‌تی ئه‌مرۆ له گۆرانێكی ئیكجار ئیجابیدایه، سه‌رجه‌م چه‌مكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌مرۆ جارێكی تر داده‌رێژرێته‌وه به جۆرێك له پێناو خزمه‌تی مرۆڤدا بێت، تا ئه‌میش بتوانێت رۆڵی خۆی به ته‌واوه‌تی له ره‌وره‌وه‌ی پیشكه‌وتندا ببینێت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ست بێت بابه‌تێكی په‌روه‌رده‌ییه و ده‌بێت سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كاران له هه‌ردوو ناوه‌ندی خێزان و خوێندندا له به‌رچاوی بگرن و چیتر ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی رابردوو له بیری خۆیان ده‌ربكه‌ن، ده‌توانین بلێن زانستی په‌روه‌رده‌ناسی ئه‌مرۆ هه‌موو ئه‌و جۆره موماره‌سه توند‌و تیژیانه‌ی رابردوی ره‌ت كرده‌وه و بگره چه‌نده‌ها زیانی سلبی ده‌ست نیشان كردوه، چه‌مكی سزا به‌پاداشت ئه‌و چه‌مكه‌یه له ئه‌نجامی جۆره‌ها توێژینه‌وه‌ی ده‌رونی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه هاته مه‌یدان تا بره‌و به‌ره‌وتی خوێندن و په‌روه‌رده به‌گشتی بدات.
ســـــــــزا
به‌و جۆره مامه‌له نادروسته ده‌وترێت كه به‌رامبه‌ر مرۆڤ ئه‌نجام ده‌درێت به‌تایبه‌تی منداڵ، به‌مه‌ستی زیان پێگه‌یاندنی جه‌سته‌یی و وه‌ك ده‌ره‌نجامێك له به‌رامه‌به‌ر هه‌ڵه‌كردنی. سزا به‌گشتی جۆره‌ها شێوازی هه‌یه له‌وانه لێدان به‌ده‌ست یان به ئامێرێك ، سزای وتن كه قسه پێویتنه به‌به‌رامبه‌ر سزای واتایی كه هه‌موو جۆره پشت گوێ خستن و رق و كینه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه، سزا به ره‌خنه‌و بریندار كردن . به‌گشتی هه‌موو ئه‌م جۆره مامه‌له نادروستانه له كۆمه‌ڵگای خۆماندا ده‌بینرێت ، ئه‌م جۆره سزایانه جۆره‌ها جێكاری سلبی له ده‌رونی منداڵدا به جێده‌هێلن كه زیانه گه‌وره‌كانی له كاتی گه‌وره‌بوونی ئه‌و منداڵه‌و له پاش هه‌رزه‌كاریه‌وه له هه‌ڵسو كه‌وتیدا دیاری ده‌دات، هه‌ربۆیه ده‌بینین به گشتی كه‌سایه‌تی مرۆڤی ئێمه لاوازه و شه‌رمنه.
پاداشت
به‌و میكانیزمه ده‌ووترێت له رێگایه‌وه ده‌روونی مرۆڤی به‌رانبه‌ر خۆشحاڵ ده‌كات ، به گشتی پاداشت چه‌نده‌ها جۆر‌و شێوازی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له زه‌ره‌ده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا پێدانی شتێكی مادی گه‌وره‌و گران به‌ها. به‌شێوه‌یه‌كی ناسراو له ده‌زگا ره‌سمیه‌كان و كه‌رته تایبه‌تیه‌كان ئه‌م پاداشته به “مكافئه” ناسراوه كه برێك پاره‌ی دیاری كرا‌و ده‌درێت به كه‌سی دڵسۆز و هه‌ول و تواناكانی، به‌ڵام ئه‌و پاداشته‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه تایبه‌ته به‌منداڵ له چوارچێوه‌ی خێزان و ناوه‌ندی خوێندندا به‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ، ئه‌گه‌ر چی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و داتایه‌كه‌مان له‌به‌رده‌ستا نیه تا ئه‌و راسته‌ی بسه‌لمێنێت كه كۆمه‌ڵگای ئێمه به‌ته‌واوی نامۆیه به‌م میكانیزمه په‌روه‌رده‌ییه به‌ڵام واقعی ژیان ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت ، به‌و پێیه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ئێمه قوتابخانه‌و خوێندگاو قۆناغه‌كانی پاش ئه‌ویشی بینیه‌وه.
چه‌مكی سزا به‌پاداشت
ئه‌مه ناوه‌رۆكی ئه‌و باسه‌یه لێره‌دا ده‌مه‌وێت بۆ خوێنه‌ری هێژای بخه‌مه روو ، به‌گشتی ئێمه نامۆین به‌م چه‌مكه په‌روه‌رده‌ییه زاستیه، هه‌ربۆیه له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی یه‌كیك له به‌رنامه سه‌ته‌لاییتیه‌كانی كه‌نالێكی كوردیدا و له‌كاتی روون كردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه‌دا پێشكه‌ش كه‌ری به‌رنامه نه‌یتوانی له مه‌به‌ستی ئه‌م چه‌مكه تێبگات .
ناوه‌رۆكی ئه‌م میكانیزمه باس له‌وه ده‌كات كه‌سی په‌روه‌رده‌كار چه‌كی ده‌ستی ته‌نها پاداشت بێت ، چۆن ؟ منداڵ ئه‌و كائینه‌یه به‌رده‌وام حه‌ز به پێدان ده‌كات یان به‌رده‌وام پێویستی به كه‌سی به‌رامبه‌ره بۆ تێركردنی سه‌رجه‌م پێویستیه‌كانی ، چ پێویستیه مادیه‌كان بێت یان پێویستیه مه‌عنه‌ویه‌كان ، له‌م رووه‌وه وا پێویست ده‌كات تۆ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر جوڵانه‌وه‌یكی دروستی منداڵ و به‌قسه‌كردنێكی دایك و باوك پاداشتێك وه‌ربگرێت ئیتر دورنیه ئه‌و پاداشته ماچێك بێت یان باوه‌شێكی سۆزداری پر خۆشه‌ویستی بێت تائه‌وه‌ی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بێت بۆ پاركێك یان شاری یاری یان كرینی دیاریه‌ك بێت بۆی ،سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كان راستی دروستی و جێكاره ئیجابیه‌كانی ئه‌م میكانیزمه‌یان سه‌لماندوه له پرۆسه‌ی په‌رورده‌و فێركردندا، منداڵ به‌رده‌وام پابه‌ند ده‌بێت به یاساكانی خێزان و ره‌فتاریكی گونجاوی ده‌بێت له ده‌روه‌ی خێزانیش و كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ركه‌وتوشی ده‌بێت ، له قوتابخانه‌دا به‌رده‌وام ئه‌و ده‌خوێنێت و رێزی مامۆستا به‌رز راده‌گرێت و پاداشت هه‌وڵی زیاتر پێده‌خشێت بۆ خوێندن و ده‌رچون ، به‌ڵام له كاتی هه‌رلادان و نه‌خوێندن و ده‌رنه‌چونێكیدا بێبه‌ری ده‌كرێت له پاداشت ، لێره‌دا پێنه‌دانی پاداشت ده‌بێت به سزا بۆی نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌حالی حازردا پیاده‌ده‌كرێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر خراپ هه‌لسو كه‌وتێك و گوفتار ناشیاوه‌یه‌كدا دایك یان باوك منداڵ بێبه‌ری ده‌كات له بردن بۆ پاركێك یان ماچ كردنی پێش خه‌وتنی به‌مه منداڵ به‌هۆی راهاتنی له‌سه‌ر ئه‌م پاداشته ده‌بێت به سزایه‌كی ده‌رونی ناخۆش ئه‌و هه‌وڵی خۆ راست كردنه‌وه ده‌دات ئیتر دایك هیچ پێویستی به لیدان و سزای جه‌سته‌یی نابێت و بگره پێویست به وه‌عز و نه‌سیحه‌تیش ناكات، ئه‌گه‌ر ئه‌م میكانزمه به‌هه‌مان شێوه له قوتابخانه‌ش دا پیاده‌بكرێت مامۆستا پێوست ناكات له منداڵ بدات و لێدان به‌كاربهێنێت به ڵام هیچ كات مامۆستا ئاماده‌ی پیاده‌كرنی شێوازی پاداشت نیه ئه‌گه‌ر چه‌پله لێدان و پێكه‌نینێكش بێت ئیتر نا‌توانیت هیچ كات ته‌قه‌بولی ئه‌وه بكات چۆن به‌بی لێدان منداڵ ده‌خوێنیت یان رێزی ده‌گرێت.
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








بابه‌تێکی به سوود بوو...ده‌ست خۆش.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه