.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






زۆر جار ده‌بینین له وڵاتاندا زه‌واجی سه‌یرو سه‌مه‌ره ڕووده‌دات،
به‌ڵام له کوردستانی خۆشمان‌دا زۆر زه‌واجی وا هه‌یه که ده‌بێ بچێته کتێبی گینسه‌وه،بۆیه من بڕیارم دا به دواداچونێک بکه‌م بۆ ئه‌و زه‌واجه سه‌یرانه‌ی که له‌وڵاتی خۆماندا ڕووئه‌دات، لێره ئاشناتان ئه‌که‌م به کۆمه‌ڵێک له‌و بوک و زاوانه‌ی که به سه‌یر دێته به‌رچاوی ئێمه.
1-خاوه‌نی ته‌کسیه‌ک له شاری سلێمانی به هۆی تیژڕه‌وی لێخوڕینی سه‌یاره‌که‌ی له کچێک ئه‌دات و قاچی ئه‌شکێنێت، له دوای ئه‌وه‌ی که ده‌یبات بۆ نه‌خۆشخانه ته‌له‌فۆن ئه‌که بۆ دایک و باوکی کچه‌که که بێن بۆلای کچاکه‌یان له نه‌خۆشخانه، کاتێ باوکی کچه‌که دێت بۆلای کچه‌که‌ی که ده‌بینێت قاچی کچه‌که‌ی شکاوه یه‌کسه‌ر به خاوه‌ن ته‌کسیه‌که ده‌ڵێت: یان کچه‌که‌م ماره که یان ته‌کسیه‌که‌م بۆ جێبهێڵه!!
جا تۆ کامیانت پێ باشه ئه‌وه‌یان بکه، به‌ڵام کاکی خاوه‌ن ته‌کسی یه‌کسه‌ر کچه‌که ماره ده‌کات و ده‌بێته خاوه‌نی ژن.
که‌خوا ناردی ناڵی کوڕی کێی..
2-ئه‌و کوڕ‌و کچه‌ی که (40) خۆشه‌ویستی یه‌ک بوون به‌مردنی باوکی کچه‌که هه‌ردووکیان گه‌یشتنه ئاواتی خۆیان، مارف له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا خه‌جێی خۆش‌ویست که ته‌مه‌نی 20 ساڵ بوو، چه‌ند جار داوای کرد به‌ڵام باوکی خه‌جێ ئه‌یگوت هه‌تا من بمێنم ئه‌و کچه‌ت ناده‌مێ، به‌ڵام خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌وان زۆر به‌هێز بوو وه به‌دیار یه‌که‌وه دانیشتن، تاوه‌کو باوکی کچه‌که مرد و له دوای مردنی باوکی کچه‌که 20 ڕۆژ دوای ئه‌وه گه‌یشتنه ئاواتی خۆیان، له دوای 40 ساڵ خۆشه‌ویستی ده‌بێ ئه‌و ته‌مه‌نه به چاوه‌ڕوانی چۆن ڕۆشتبێت،به ڕاستی ئه‌وه خۆشه‌ویستی پاکه.
نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن..
3-به‌هۆی چێشتخانه‌وه بوومه خاوه‌نی ژن، کچێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له یه‌کێک له چێشتخانه‌کانی شاری سلێمانی که نان ده‌خوات خواردنه‌که‌ی زۆر به دڵ ده‌بێت، له دوای ته‌واو کردنی خواردنه‌که‌ی ده‌چێ بۆئه‌وه‌ی پاره‌که واسڵ بکات، به خاوه‌نی چێشتخانه‌که ده‌ڵی: بێ زه‌حمه‌ت کێ ئه‌و خواردنه‌ی دروست کردووه؟ خاوه‌نی چێشتخانه‌که‌ش ده‌ڵی ئه‌و شاگرده‌م، کچه‌که‌ش ده‌ڵی ئه‌توانم بیبینم؟ خاوه‌ن چێشتخانه‌که‌ش بانگی شاگرده‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵی: بزانه ئه‌و موشته‌رییه‌مان چی ده‌وێ بۆی بکه، کچه‌که‌ش پێی ده‌ڵێ: تۆ ژنت هێناوه؟ شاگرده‌که‌ش ده‌ڵێ نه‌وه‌ڵا، کچه‌که‌ش ده‌ڵی: من زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندم ئاماده‌م شووت پێبکه‌م، به‌ڵام به مه‌جێک که‌تۆ له ماڵه‌وه خواردن دروست بکه‌یت، شاگرده‌که‌ش ڕازی ده‌بێت و ماره‌ی ده‌کات و ده‌چنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه.
ده‌ست و چاوت خۆش بێ بۆ خۆت و خواردنت..
4-چووم کاشیان بۆ دابنێم که‌چی بوومه خاوه‌ن ماڵ، من وه‌ستای کاشیم، ئه‌وه بوو کوڕیک هات به‌دواما بۆ ئه‌وه‌ی خانوه‌که‌یان بۆ کاشی که‌م، 4 ڕۆژ من کاشیم بۆ دانان، به‌ڵام خاوه‌ن ماڵه‌که بێوه‌ژنێک بوو که دوو منداڵی هه‌بوو پێی وتم بۆ ماره‌م ناکه‌یته‌وه، وه‌ره سه‌ر ماڵی حازر، منێس زۆرم پێ خۆش بوو یه‌کسه‌ر ڕازی بووم و ماره‌م کرد، ئێستا به‌یه‌که‌وه ئه‌ژین و ژیانمان زۆر خۆشه، منداڵه‌کانیش هه‌ر لای ئێمه‌ن و زۆرم خۆشده‌وێن و واده‌زانم منداڵی خۆمن.
خوا تێکی نه‌یه‌یت..
5-دۆزینه‌وه‌ی مۆبایلێک بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژن بێنم، من خاوه‌ن دوکانم ئه‌وه بوو له‌ناو ئه‌شیای دوکانه‌که‌مدا مۆبایلێک جێ مابوو، له‌داوی ئه‌وه‌ی که خاوه‌نه‌که‌ی ته‌له‌فۆنی کرد بۆ مۆبایله‌که‌ی خۆی من وه‌ڵامم دایه‌وه، کچێک بوو، له‌دوای په‌یوه‌ندی بووین به هاوڕێ، له دوایدا کردمان به خۆشه‌ویستی یه‌کتریمان زۆر خۆشده‌ویست، منیش داوام کرد‌و ئه‌ویش شووی پێکردم،وه یه‌کتریمان زۆر خۆشده‌وێت، مۆبایله‌که‌شمان وه‌ک یادگارییه‌ک هه‌ڵگرتووه
سه‌رچاوه/ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌ی زانست


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








Zor zor Babateki Juanaa
Dast Xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








هههههه..وه‌ڵا بابه‌تێکێکی جوان بوو ده‌ست خۆش.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خــۆش بێت کاك داریان بابه‌تێکی جوان و سه‌رنج ڕاکێش بـــوو
ههههه زۆر پێکه‌نیم به‌وه‌ی یه‌که‌م خاوه‌ن ته‌کسیــه‌که
به‌خوا وایه...که‌خوا ناردی ناڵی کوڕی کێی..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت به‌راستی سه‌یره هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
Kurdish_Girl ده‌سته‌کاتن خۆش بێت به‌ڕێزم
aishwarya سووپاس ئه‌زیزم بۆبه‌شداریت
N M A-1 سه‌رکه‌ووتوبیت هاووڕێ گیان
حسێن خۆشناو* خۆشه‌وویستیم هه‌یه‌بۆت کاکه‌حسێن گیان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet her sarkawtu bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






هههههههههه ئه‌زیزمان ((داریان)) گیان بژیت ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش کاک داریان بابه‌تێکی زۆر جوان‌و خۆش بو سه‌رکه‌وتو بیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن brusk bag (2009-10-29 23:23:52)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









هههههههههههههههههه ده‌سته‌کانت خۆشبێت بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆر جوان بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه