.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











زیپكەی گەنجێتیAcne Vulgaris باوترین نەخۆشی گلاندە چەورییەكانی پێستە، لەپاش تەمەنی باڵغبووندا سەرهەڵدەدەن، لەوانەیە كە تا تەمەنی 25 ساڵی بمێننەوە و لەخۆیانەوە چاك دەبنەوە. گلاندە چەورییەكانی پێست لەبەر زیاد دەردانی مادەی چەوری كە دەبێتە ئەگەری گیرانی كونەكانی پێست زیپكە پەیدا دەبێت و هەوكردن بە بەكتراش لەوێدا روودەدات. 
چەندین هۆكار زیپكەكان دەوروژێنن یان دەینە ئەگەری گەورەبوون و سووربوونەوەیان وەكو: گۆرانە هۆرمۆنییەكانی پەیوەست بە باڵغببوون، سووڕی خوێنی مانگانە، دووگیانی، وەستانی سووڕی خوێنی مانگانە.
هەروەها وەرگرتنی هەندێك دەرمانی وەكو دەرمانەكانی دژی خەمۆكی و دەرمانەكانی پەركەم زیپكەكان دژوارتر دەكەن. دوو دوژمنەكەی پێستیش كە بریتین لە تیشكی خۆر و ئارایشت(لەگەڵ هەموو ئاوێتەكانی جوانكاری تر) سەرەڕای زیانەكانی تر كەبە پێستی دەگەینن لە پەیدابوونی پەڵە و تاودانی كرداری چرچبوونی پێست، زیپكەكانیش دژوارتر دەكەن یان ژمارەیان زیاتر دەكەن. دەستكاریكردن و گوشینی زیپكەكان یان فشار خستنە سەریان دەبێتە ئەگەی گەورەبوونیان و زیاتر تەشەنەكردنی هەوكردن بۆ شانەكانی نزیك زیپكەكان و دواخستنی چاكبوونەوەیان و ئەگەری پەیدابوونی ئاسەوار لەپاش چاكبوونەوەیان. زۆر جاریش پەیدابوونی زیپكەی گەنجێتی لەبەر بوونی مەیلێكی خێزانی(زگماكی) تووشی هەرزەكارەكان دەبێت لەگەڵ چوونە ناو باڵغبوونەوە.
سهرچاوه / گوڵان
لهسهر هێڵ نییه