.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













به‌هۆی مردنی باوکم و براکه‌م نهم توانی خوێندن ته‌واوبکه‌م
ئه‌وکاته‌ی که ده‌مبینی براکه‌م ئه‌جێته قوتابخانه و کاتی نیوه‌رۆ دهگرایهوه ماله‌وه جانتایه‌کی به‌ده‌سته‌وه بوو پڕبوو له کتێك و ده‌فته‌ر
هه‌ر له‌ناو جانتاکه‌ش قوتوویه‌کی تێدابوو پێان ده‌وت هه‌نده‌سه
له‌ناو ههندهسهکه شتی بجوکی جوان و سرنج راکێشی تێدا بوو
بۆ من ئه‌وکات شته‌کانی ناو ههندهسهکه زۆر جوان و سرنج راکێش بوو
هه‌موو رۆژێك که ده‌هاته‌وه ماله‌وه سه‌ێرێکی جانتاکه‌یم ده‌که‌رد و ده‌گه‌رام له‌ناوی ههندهسهکهم ده‌هێنایه ده‌ره‌وه
قه‌له‌مێکم له‌ناو ههندهسهکه ده‌ر ئه‌هێنا و نوسینم بۆ خۆم ده‌که‌رد
به‌ڵام من رۆژانه ئه‌م کاره‌م ده‌که‌رد تا رۆژێکیان براکه‌م پێ وتم (عه‌لی) ئه‌ته‌وێت فێرت بکه‌م نوسین بکه‌یت و بخوێنێته‌وه
منیش له‌م قسه‌یه زۆر دڵ خۆش بووم وتم به‌لی کاکه
براکه‌شم پێ وتم باشه مادام تۆ حه‌ز به نوسین و خوێندن ده‌که‌یت ئه‌وه له ئه‌مرۆ به‌دواوه من هه‌موو رۆژێك فێرت ده‌که‌م
من ئه‌وکات ته‌مه‌نم (5) سالان بوو نهم ده‌توانی بجم بۆ قوتابخانه
به‌ڵام براکه‌م وای لێ کردم که هه‌موو رۆژێك بخوێنم و بنوسم
هه‌موو رۆژێك به‌رده‌وام وانه‌ی پێ ده‌وتم و پیته‌کانی پێشان ئه‌دام تا وام لێ هات من خۆم نوسینه‌کانم ئه‌نوسی و ئه‌م خوێنده‌وه
پاش ئه‌وه‌ی که ده‌رگای قوتابخانه‌کان داخران و پشوی هاوینیش کۆتای پێ هات و دووباره ده‌رگای قوتابخانه‌کان کرانه‌وه
من زۆرم حه‌زده‌کرد بجم بۆ قوتابخانه
به باوکم وتم
باوکه من حه‌زده‌که‌م بجم بۆ قوتابخانه بخوێنم
باوکم ئه‌وکات پی وتم باشه به‌یانی ئه‌تبه‌م بۆ قوتابخانه بزانین وه‌رت ده‌گرن
منیش پێم وت ئێ باوکه بۆ وه‌رم ناگرن ئێستا من گه‌وره‌بوومه ته‌مه‌نیشم بوته (6)سال
وتی وایه کوره‌که‌م ئه‌زانم به‌س ئه‌بێت ببیت به (7)سال ئینجا ئه‌جیته قوتابخانه
ئه‌وکات زۆر دل گران بووم به‌لام باوکم پێ وتم کورم خه‌م مه‌خۆ من ئهجم بۆ لای ماموستاکان قسه‌یان له‌گه‌ل ده‌که‌م
گه‌ر هه‌ر جۆنێک بێت ئه‌وه وا ده‌که‌م که بجیت بۆ قوتابخانه
به‌یانی باوکم ده‌ستی گرتم و بردمیه قوتابخانه و به ماموسایهکانی وت ئه‌م کوره‌م زۆری حه‌ز له خوێندنه
ماموستاکانیش وتیان نابێت کاکه(سه‌عید) جونکه ته‌مه‌نی ئه‌و منداله هێشتا نه‌بووته به (7)سال
ئه‌بێت ته‌مه‌نی ته‌واو بێت ئینجا وه‌ری ده‌گرین
منیش خۆم بۆ نه‌گیرا و وتم ماموستا به‌س من حه‌زده‌که‌م بێمه قوتابخانه جونکه زۆرم حه‌ز له قوتابخانه‌یه
وه هه‌روه‌ها من ئه‌توانم بخوێنم و بینوسم
ماموستایهکمان هه‌بوو ناوی (ئه‌ڤین)بوو ده‌ستی کرده ملم پێ وتم
کورم ئێمه‌ش حه‌زده‌که‌ین تۆ بێته قوتابخانه به‌ڵام ته‌مه‌نت که‌مه به‌س سالێکی تر من خۆم دێم به‌دوات ده‌تبه‌م بۆ خۆتابخانه
من هه‌ر رازی نه‌بووم
پاشان باوکم ناجار کرد که هه‌ر جۆنێك بێت بمنێریته قوتابخانه
به‌لام به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌که به باوکمی وتبوو که نفوسی من گه‌وره‌بکات بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت و وه‌رم گرن له قوتابخانه
ئه‌وکات باوکم نفوسی منی گه‌وره‌کرد و منیان نارد بۆ قوتابخانه
به‌لام له یه‌که‌م رۆژدا که ده‌ستم کرد به خوێندن له قوتابخانه هه‌ر سه‌رکه‌وتبووم به یه‌که‌م تا وه‌کوو شه‌شم ته‌واو کرد
له‌وکاته‌ی که شه‌شم ته‌واو کرد وه‌زحی مادیمان باش نه‌بوو به‌ڵام من هه‌ر خوێندنی خۆم ده‌که‌رد
تاوه‌کوو بوم به پۆلی (3) ئاماده‌یی له‌وکات باوکم به‌سردا کۆجی دوایی کرد و مال ئاوایی لێ کردین به یه‌ك جاره‌کی
من ته‌نها یه‌ك دانه برام هه‌بوو ئه‌وی له پاش مه‌رگی باوکم ده‌ستی له‌قوتابخانه هه‌لگرت و کاری بۆمان ده‌کرد و بژێوی ژیانی بۆ په‌یدا ده‌کرد
پاش (6) مانگ تێپه‌ری به‌سه‌ر مه‌رگی باوکم و له رۆژێکی چوارشه‌مه‌دا براکه‌م له‌گه‌ڵ ئۆتۆموبیلیکی بارهه‌لگر رۆیشت به نیازی ئه‌وه‌بوو بارکه‌ی ناو ئوتۆموبیلهکه بێنته خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێ بده‌ن
به‌لام له رێگادا بارهه‌لگره‌که وه‌رده‌گرێت و براکه‌شم له‌سه‌ر باره‌کاندا دانیشبوو
ده‌که‌وێت ژێر باره‌که‌وه ئه‌ویش گیان له‌ده‌ستت ده‌دات
ئه‌وکات هه‌موو مه‌سئولیه‌تێکی مالی خۆمان که‌وته سه‌ر منه‌وه
منیش ئه‌ونه‌ده حه‌زم لهخوێندهکه بوو هیج کات حه‌زم نه‌ده‌کرد به‌جێ بهێلم به‌لام قه‌ده‌ر رێگای نه‌دا که خوێندنه‌که‌م ته‌واو بکه‌م
پاش ته‌وابونی مه‌راسیمی براکه‌شم خزم و که‌سه‌کانمان لێمان کوبوونه‌وه پێان وتم تازه ئه‌وه تۆ بوی به گه‌وره‌ی ئه‌م ماله
ئه‌بێت هه‌ر جۆنێک بێت تۆ هه‌ولی ئه‌وه بده‌یت ئه‌م ماله به‌رێوه ببه‌یت
منیش ئه‌وکات بریارم دا که هیجی تر نه‌جمه قوتابخانه و واز له خوێندنه‌که‌م بهێنم
ده‌ست بکه‌م به‌کار کردن بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانمان دابین بکه‌م
بۆیه‌ش نه‌متوانی خوێندنه‌که‌م ته‌واو بکه‌م
ده‌ستم کرد به‌کار کردن و په‌یداکردنی بژێوی رۆژانه
::::::::::::نــوسـیـــن و ئــامــادهکــردنــی ::::: بـێـسـتـون گــــۆران :::::::::::::::::
::::::::::::: تـــایــبــهتــه بـــه کـــوردژیـــن ::::::::::::::::::::

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش سةركةوتووبى ئةزيزم بةهيواى بةردةوام بوونت

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوپاس چاوشین گیان ده‌ستی تۆش خۆشبێت به‌رێزم
هیوادارمبهدلتبێت
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه