.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

فاكته‌ره‌كانی لاوازی دیالۆگ و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
كاتێك په‌یوه‌ندی و ململانێیه‌كان باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر خاوه‌ن بیر و هزر و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كاندا، هه‌ر لایه‌نێكیان په‌نا ده‌باته به‌ر دید و سه‌رچاوه فیكرییه‌كانی و مه‌نهه‌جی تیڕوانینی خۆی و هیچ هه‌ژمارێك بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ناكات و نائاشنایی به‌رانبه‌ری ده‌نوێنیت، ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ (الحوار) به‌ره‌و پرۆسه‌یه‌كی دیماگۆگی به‌رێت تاوه‌كو به‌ره‌و گفتوگۆیه‌كی جددی و قوڵی به‌رێت، هه‌ر لایه‌نێك به‌رانبه‌ره‌كه‌ی كورتههڵدێنێت له كۆمه‌ڵێك وته‌زاو گوفتاری گشتیی ڕووكه‌شانه‌دا و دواتریش ئه‌و لایه‌نه ده‌بێته كۆیله‌ی ئه‌و گوفتارانه بۆ ناسینی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی، بگره له ڕكهبهڕی و دژایه‌تی كردنیشیدا.
له ڕیگه‌ی ئالیه‌تی گشتاندن و به‌شكردن و بڵاوكردنه‌وه و دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی، هه‌ر لایه‌ك لایه‌نه‌كه‌ی تر له ڕێگه‌ی ئه‌و وێنه شكڵییه‌وه ده‌بینێت، دواجاریش بواری فیكری وایلێدێت نزیكتر بێت له له‌خشته‌بردن تاوه‌كو له دووباره كردنه‌وه‌وه، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ئاڵقه داخراوه‌كان تایبه‌ت ده‌كه‌ن به دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و خستنه پێش چاوی گوفتاری لایه‌نی به‌رانبه‌ر، زۆربه‌ی جار لایه‌نه‌كان هه‌ڵده‌ستن به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بیروبۆچوون و به‌ڵگه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، هه‌روه‌ها لاوازترین به‌ڵگه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان دێنن و له سیاقی فیكری خۆی دایده‌ماڵن، له ڕه‌وتی خۆی لایده‌ده‌ن، پاشان هه‌ڵده‌ستن به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ڕه‌خنه‌لێگرتنی، دواتریش وا نیشان ده‌ده‌ن به‌ڵگه و ده‌لیلی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان له بنچینه‌وه هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و ڕیشه‌كێشیان كردووه...
ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه ڕێگر و به‌ربه‌ست له به‌رده‌م به‌یه‌كگه‌یشتنی مرۆڤه‌كان و درێژكردنه‌وه‌ی پردی دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوانیاندا بریتییه له:
1- ده‌مارگیری بۆ ڕاوبۆچوون و مه‌زهه‌ب و فیكر و كه‌سه‌كان:
ده‌مارگیری دیارده‌یه‌كی كۆنه و له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه مرۆییه جۆراوجۆره‌كان و له نێو ئاسته جیاوازه‌كانیدا بوونی هه‌یه، ده‌مارگیری دیارده‌یه‌كه له لادانێكی ناته‌ندروستدا خۆی ده‌نوێنێت و خاوه‌نی هیچ نێوه‌رۆكێكی ئه‌خلاقی نییه وه‌ك سه‌رخستنی ڕاستی و بانگه‌شه‌كارانی، ده‌مارگیری له بوونی بیروباوه‌ڕێكی هه‌ڵه به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی كه مرۆڤ ڕاستی بۆ خۆی قۆرخ ده‌كات سه‌رچاوه ده‌گرێت و په‌یدا ده‌بیت، كه‌سی ده‌مارگیریش بیر له‌و شته ناكاته‌وه كه ده‌مارگیری به‌رانبه‌ر هه‌یه، به‌ڵكو وه‌كو خۆی وه‌ریده‌گرێت و هیچی تر، بۆیه ده‌مارگیر ناتوانێت له‌گه‌ڵ كه‌سدا هه‌ڵبكات و به‌رده‌وام بێت ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نه‌بێت كه توتی ئاسا قسه‌كانی ئه‌و ده‌ڵێنه‌وه.
2- مشتومڕی دزێو و ناپه‌سه‌ند و پێداگری و قیرسچمه‌یی له مشت‌ومڕ و هه‌وڵدان بۆ خۆسه‌رخستن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی سه‌ربڕینی حه‌قیقه‌ت و ڕاستیش بێت:
مشت‌ومڕ (الجدل) ڕه‌وشتێكی دزێو و ناپه‌سه‌نده و پێویسته مرۆڤ خۆی لێبپارێزێت، خۆ ئه‌گه‌ر ناچاریش بوو په‌نابه‌رێته به‌ر مشت‌ومڕ، ئه‌وا ده‌بێت به جوانترین شێوه بێت وه‌ك خودا ده‌فه‌رمویت [و جادلهم بالتي هي أحسن ] (النحل/ 125) ئه‌مه‌ش واتای وایه مرۆڤ خۆی له مشتومڕی نه‌زۆك و ناشیرین و دزێو بپارێزێت، ئه‌گه‌ر ویستیشی مشت‌ومڕ بكات ئه‌وا پێویسته به جوانترین وباشترین شێوه مشت‌ومڕ بكات و ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت كه دیالۆگ و وتووێژه‌كه به‌ره‌و بنبه‌ست و ڕێگه‌یه‌كی داخراو ده‌چێت ئه‌وا ده‌بێت وازی لێبێنیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌و گاڵته‌جاڕی و بێهوده‌یی ده‌ڕوات و هیچ خێر و بێرێكی تێدا نامێنێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: { { أنا زعيم ببيت في ربض الجنة لمن ترك المِراء وإن كان مُحِقًّا } رواه أبو داود بسند حسن، { فما ضلَّ قوم بعد هُدى كانوا عليه إلاّ أوتوا الجدل } رواه الترمذي وصححه.
وازهێنانیش له مشت‌ومڕ دوو كار له خۆی ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بووین، دان به هه‌ڵه‌ی خۆماندا بنێین و داننان به‌هه‌ڵه‌شدا مایه‌ی ڕێز و چاكه‌یه.
دووه‌م: ڕێز له ڕاوبۆچوونی كه‌سانی تر بگرین.
3- په‌له‌كردن له ده‌ركردنی حوكم و بڕیاردا:
په‌له‌كردن له ده‌ركردنی حوكم و بڕیار به‌بێ لێوردبوونه‌وه و بوونی دیدگا‌و بۆچوونی ڕوون وئاشكرا، مرۆڤ ده‌خاته هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی زۆره‌وه، ئه‌و هۆكار و فاكته‌رانه‌ش كه ده‌بنه هۆی په‌له‌كردن بریتین له:
بوغرابوون به خۆ‌و شانازیكردن به زیره‌كی و خێرایی نیگادارییهوه (البدیهه).
ته‌مبه‌ڵی زهنی و ئاره‌زوومه‌ند نه‌بوون له خسته‌كاری فیكر بۆ ناسین و ئاشنابوون به حه‌ق و ڕاستی.
كارلێك و هه‌ڵچوونی ده‌روونی وه‌ك توڕه‌بوون و ترس و چاوچنۆكی و هه‌ڵه‌شه‌یی.
پێویستی زۆر و به‌رگریكردن له زه‌روره‌تی سرووشت.
قورئانیش زۆر به تووندی ڕه‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرتووه كه یه‌كسه‌ر و به یه‌كه‌م بیستنی گرفت و كێشه‌كه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ده‌ركردنی حوكم و بڵاوكردنه‌وه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه بده‌ن تا به ناوچه‌ی ڕێپێدانی ناوهكیدا تیپه‌ڕ بیت و كارلێك له‌گه‌ڵ توانا عهقڵییهكاندا بكات و شیكار و توێژینه‌وه و هه‌ڵهێنجانی (الاستنتاج) له‌مه‌ڕ ئاڵوگۆڕ بكرێت، قورئان ئه‌و شیوازه په‌له و هه‌ڵه‌شه‌ییه وه‌سف ده‌كات به‌وه‌ی وه‌رگرتنی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه به زمان، به‌بێ ئارامگرتن و خۆراگرتن تا به گوێشدا تێپه‌ڕببێت و بگاته ئاستی هۆشیاری (الوعی)، [إذْ تَلَقَّوْنَهُ بِأَلْسِنَتِكُمْ وتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم ما لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ] (النور/ 15)، قورئان هه‌ڕه‌شه‌ی تووند به سزای خوایی له‌و جۆره كه‌سانه ده‌كات كه به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌وه كه له ئه‌نجامی ئه‌و شیوازی حوكم و بڕیاردانه‌دا دێته ئاراوه و تووشیان ده‌بێت، [يَعِظُكُمُ اللَّهُ أَن تَعُودُوا لِمِثْلِهِ أَبَدًا إن كُنتُم مُؤْمِنِينَ ] (النور/ 17).
4- بیركردنه‌وه‌ی ڕووكه‌ش و ڕواڵه‌تیانه:
ئه‌و كه‌سه‌ی ناچێته ناو قوڵایی گرفت و كێشه‌كانه‌وه و هه‌ست به شوێنه‌واری په‌یوه‌ندییه‌كان به یه‌كترییه‌وه ناكات و كاریگه‌ری گۆڕانكاری و شته گۆڕاوه‌كان وه‌رناگرێت و له ئاستیاندا چۆك داده‌دات، به‌ڵكو ته‌نها له ئاست هۆكاره ڕووكه‌ش و دیاره‌كانی كێشه‌كه‌دا ده‌وه‌ستێت كه زۆربه‌ی كات نیشانه ڕووكه‌شه‌كانی گرفت و كێشه‌كانن نه‌ك جه‌وهه‌ر و ناوه‌ركی كێشه‌كان.
بیركردنه‌وه‌ی ڕووكه‌شانه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌یه كه عه‌قڵ له هۆش ده‌بات و زانست فه‌رامۆش ده‌كات و كرداریش غافڵ ده‌كات، سوننه‌ته‌كانی خودا له گه‌ردوون و ده‌رووندا فه‌رامۆش و پشتگوێ ده‌خات، هه‌روه‌ها له خاسیه‌ته‌كانی: گێرانه‌وه‌ی گرفته‌كان و دیارده‌كانه بۆ ته‌نها یه‌ك هۆكار، له‌گه‌ڵ غافڵكردن و پشتگوێخستنی ئه‌وه‌ی ئاڵۆزكردنی گرفته‌كان ته‌نها هۆكارێك ئیستیعابی ناكات، هه‌روه‌ك چۆن گێرانه‌وه‌ی گرفته‌كان و دیارده‌كان بۆ هۆكارێك، جۆرێك له ساده‌كاری تێدایه كه له‌گه‌ڵ قوڵی ئه‌زموونه مرۆییه‌كاندا پێچه‌وانه‌یه و ناگونجێت.
- وه‌رگێڕانی: دڵشاد موحه‌ممه‌د
xweshkan
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ســـــ0ــ9ـــaــtــeــsـــتت خوش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
