.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














چۆن خوێ لە خۆراكتدا كەم دەكەیتەوە؟
پەیوەندییەكی پتەو هەیە لە نێوان بڕی زۆری خوێ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێندا. پەستانی بەرزی خوێنیش هۆكارێكی بەهێزە بۆ نەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك و نەخۆشی گورچیلە. كەمكردنەوەی خوێ Salt لە خۆراكتدا تا رادەیەكی زۆر كۆنترۆلی پەستانی بەرزی خوێنت دەكات . بەڵام پسپۆڕان لەگەڵ ئەوەدان كە باشتر مرۆڤی تەندروستیش بڕی خوێی رۆژانەی لە خۆراكدا كەم و سنووردار بكات . ئەمەش ئەنجام دەدرێت بە هەڵبژاردنی ئەو خۆراكانەی كە برێكی كەمیان لە خوێ تێدایە لەگەڵ دەەركەوتنەوە لەو خۆراكانەی كە بڕێكی زۆری خوێ لەخۆدەگرن وەكو ترشیات و گۆشتی قوتووبەند . یەكەم هەنگاو دووركەوتنەوەیە لە خۆراكی دەستكرد كە رێژەی (%75) ی خوێی رۆژانەمان پێكدێنێ . ئەگەر زیاتر لە دەرەوەی ماڵ لە رێستورانەكاندا خواردن بخۆیت ئەوا گومانی تێدا نییە كە بڕێكی زۆری سۆدیۆم(خوێ) وەردەگریت. هەروەها مەرج نییە كە ئەو خۆراكانەی سۆدیۆمیان زۆر تێدایە چێژی خۆراكێكی خۆش ببەخشن، بۆیە بەر لە كڕینی هەر خۆراكێكی دەستكرد یان قوتووبەند پێویستە كە زانیاری خۆراكی نووسراوی سەر خۆراكەكە بە وردی بخوێنیتەوە، ئەگەر نووسرابێ " سۆدیۆم نزم Low Sodium " ئەوا نزیكەی 140 میللیگرام سۆدیۆم لە هەر بەشێكی خۆراكەكەدا (serving) هەیە. ئەگەر نووسرابێت (سۆدیۆم زۆر كەم Very Low Sodium ) واتە نزیكەی 35 میللیگرام لە هەر بەشێكی خۆراكەكەدا .
gulan media

لهسهر هێڵ نییه






دهست و چاوت خۆش بێت گیان...
ههر سهركهوتووبیت
لهسهر هێڵ نییه