.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سهیل سخن پژوه هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری ئێرانی به هاوكاری كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه ئێستا له كۆتای وێنه‌گرتنی فیلمێكی دیكۆمێنتی و چیرۆكین له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و له ئێستا دا زۆربه‌ی كاری وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه كۆتای هاتووه و واش بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیك دا كاری مۆنتاژكردنی له ستۆدیۆكانی تاران ده‌ست پێبكات. فیلمه‌كه ناوی 88 و له به‌رهه‌مهێنان و سیناریۆ و ده‌رهێنانی: "سهیل سخن پژوه". كاری وێنه‌گرتنی له لایه‌ن سه‌روه‌ت حاجی و سه‌لام حاجی عه‌لی یه‌وه بۆكراوه و هه‌ركام له شێنێ حه‌یده‌ر، شه‌نگ ئیدریس، جلیل سه‌عید، كۆچه‌ر نوری، وه‌رزێر موحه‌مه‌د،گۆڤار جه‌لیل ، گیچهند جه‌لیل، ژیار به‌رزان، شاملۆ ئیبراهیم، میریدیان سه‌لام و . . . ڕۆڵی خۆیان له فیلمه‌كه ده‌بینن. به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: ئه‌رده‌لان احمد، هاوكارانی پێكهینه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه: كۆساڵان تۆفیق، سه‌ربه‌ست حمه‌صاڵح و . .
88 چیرۆكی كچێكه كه دوای چه‌ند ساڵێك دوری له هه‌ڵه‌بجه دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی ته‌واو له‌سه‌ر بوردومانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه ئاماده بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه منداڵێك ده‌ناسێت و ئه‌و بۆ شوێنه جیاجیاكانی شاری ده‌بات، یاده‌وه‌ریه‌كانی منداڵی خۆی وه بیر دێَتهوه كه له بوردمانی كیمیای دا به‌شدار بووه. ئه‌و به‌ره به‌ره سه‌رنج ده‌دات كه ئه‌و منداڵه، منداڵی خۆیه‌تی كه له ناخیدا زیندوو بووه‌ته‌وه.... 88 به‌رهه‌مێكی دیكۆمینتاری چیرۆكیه ماوه‌ی فیلمه‌كه یه‌ك كاتژمێره و له شاری هه‌ڵه‌بجه وێنه‌گیراوه و كاری مۆسیقا ومۆنتاژی له ستۆدیۆكانی تاران بۆی ده‌كرێت. تێكڕای پێكهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ن واشبڕیاره له 16/3/2010ئه‌م فیلمه له شاری هه‌ڵه‌بجه نمایش بكرێت و له هه‌مانكاتدا ده‌درێته چه‌ند كه‌ناڵێكی بیانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی. ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك سپاسی هاوكاری، به‌ڕێز فه‌ریدون جوانڕۆی، سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه ئیبراهیم هه‌ورامانی، یادگاری هه‌ڵه‌بجه، ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی دلێر یوسف، نوسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی ته‌له‌فزیۆنی سلێمانی، په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه، سوپاس بۆ خه‌ڵكی به ئه‌مه‌كی شاری هه‌ڵه‌بجه كردكه هاوكارمان بوون له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه.
dwrga


له‌سه‌ر هێڵ نییه
دڵدار نوسی:
واشبڕیاره له 16/3/2010ئه‌م فیلمه له شاری هه‌ڵه‌بجه نمایش بكرێت و له هه‌مانكاتدا ده‌درێته چه‌ند كه‌ناڵێكی بیانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک دڵدار بۆ ئه‌م بابهتهجوانه،،
کارێکی جوانی بۆ کراوه به‌س خۆزگه لهوبهرواره له ته‌له‌فزیۆن په‌خش دهکراچونکهئهورۆژه تایبه‌ته‌به هه‌ڵه‌بجه به هه‌موان بمان بینیایه..
سه‌رکه‌وتوو بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه