❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گورجستان ; وڵاتی‌ یاخیبونی‌ گوڵه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-03 11:44:14

hogr1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سویسرا/ زویرخ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 138
WindowsXPMSIE

گورجستان ; وڵاتی‌ یاخیبونی‌ گوڵه‌كان

ئاگاداری.....
به‌رێز کاکه‌ هۆگر گیان به‌رێزم کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت گه‌ر بابه‌ته‌که‌ هی خۆت بوو ئه‌وه‌ ئه‌توانی ناوی خۆت بنوسی له‌ژێره‌وه‌
به‌ڵام گه‌ر بابه‌ته‌که‌ هی خۆت نیه‌ واتا له‌ سایتێك هێناوته‌ لیره‌ بڵاوی ده‌که‌یته‌وه‌
ئه‌وه‌ پێویسته‌ ئامژه‌ بده‌ی به‌ سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که‌
واتا ناوی سایته‌که‌ له‌ژێره‌وه‌ بنسی وه‌ك ئه‌وه‌ی من که‌ له‌ژێره‌وه‌ نوسیومه‌
له‌گه‌ڵ رێزم بۆت .........................................سه‌رپرشتیار بێستون گۆران  .......................




گورجستان ; وڵاتی‌ یاخیبونی‌ گوڵه‌كان 


گورجستان  وڵاتی‌ شۆِرشی‌ گوڵی‌ ڕۆز و یاخیبونی‌ ڕه‌نگه‌كانه‌.دوای‌ ئه‌و شۆڕشه‌ ره‌نگییه‌ی‌ كه‌ له‌ ئۆكرانیا سه‌ریهه‌ڵه‌دا،گوڵی‌ رۆزه‌كه‌ی‌ میخائیل ساكاشڤیلی‌ له‌  ئیدوارد شورادنازه‌ یاخیبوو.ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری‌ مێژووی‌ نوێی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ هێنایه‌ دی‌.
گورجستان ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی قه‌وقاز،له‌نێوان ئه‌وروپا و ئاسیا.
له‌ باكوره‌وه‌ روسیا هاوسنوری‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌ وله‌باشوره‌وه‌ ئه‌رمه‌نستان وله‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ئازه‌ربایجان داروسێی‌ ئه‌و وڵاته‌ن و له‌ رۆژئاواشه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ده‌ریای ره‌ش.
گورجستان له‌باشوری رۆژئاواوه‌،سنوری هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌.
دو له‌ سه‌ر سێی روبه‌ری خاكی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوی و كوێستانیه‌كان پێكهاتوه‌و ڕێژه‌ی باران بارینیشی زۆره‌.له‌ ئاوی روباره‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ئاودێری كردنی‌ كێڵگه‌ و باخه‌كان سود وه‌رده‌گیرێ‌َ.

له‌ رابردودا ئه‌م وڵاته‌ له‌ دوبه‌ش پێك هاتبو:به‌شی رۆژهه‌ڵات  كه‌ به‌ ئیبریا ناسرابو له‌گه‌ڵ به‌شی رۆژئاوا  كه‌ به‌ ئیگرێسیا ناوزه‌دكرابو.
به‌شی ئیبریا له‌كۆندا به‌شێك بوه‌ له‌ ئێران،به‌ڵام ئیگرێسیا له‌ نێوان ئێران و بیزه‌نت ده‌ستاوده‌ست كراوه‌.
به‌ گشتی وڵاتانی جیهان ئه‌م وڵاته‌ به‌جۆرجیا ده‌ناسن به‌ڵام له‌ ئێران و وڵاته‌ تورك ره‌گه‌زه‌كان به‌ گورجستان ناوی‌ ده‌هێنرێت.
به‌ڵام هاوڵاتیانی‌ گورجستان به‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌لێن "ساكارتۆلۆ" و خۆیشیان  به‌ "كارتۆلبی" ناوزه‌د ده‌كه‌ن وبه‌ زمانه‌كه‌شیان ده‌ڵێن"كارتۆلی".

له‌ ساڵی 1812 دا به‌پێی رێكه‌وتنی "گوڵستان" گورجستان له‌ئێران جیاكرایه‌وه‌و خرایه‌ سه‌ر روسیای  قه‌یسه‌ری‌.له‌و كاته‌شه‌وه‌ تا ساڵی 1917 واته‌ شۆڕشی ئۆكتۆبر وه‌ك به‌شێك له‌ روسیا مایه‌وه‌.له‌ سه‌رده‌می سۆڤیه‌تی‌ جارانیشدا یه‌كێك بو له‌ كۆماره‌كانی ئه‌و یه‌كێتیه‌.
جۆزیڤ ستالین دیكتاتۆری سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ سۆڤیه‌ت به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك گورجی بو.
پاش رووخانی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌ت ئه‌م كۆماره‌ش وه‌كو كۆماره‌كانی دیكه‌ی‌ ئه‌و یه‌كێتیه‌ له‌ ساڵی 1991دا سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند.كۆماری گورجستان كۆمارێكی دیموكراتی وعه‌لمانییه‌.
له‌م كۆماره‌دا دو هه‌رێمی ئۆتۆنۆم به‌ ناوه‌كانی ئۆسیتیای‌ باشور و ئابخازیا هه‌ن كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوره‌كانی باكور و نزیك روسیان.له‌ ساڵی 1991ه‌وه‌ تا ئێستا پێگه‌ی‌ ئه‌م دوهه‌رێمه‌ بونه‌ته‌ جێی ناكۆكی روسیا وگورجستان.له‌ساڵی‌ 2008دا له‌ دوای‌ جه‌نگی‌ روسیا و گورجستان،ئه‌و دو هه‌رێمه‌ به‌ پشتیوانی‌ روسیا سه‌ربه‌خۆیی‌ خۆیان راگه‌یاند به‌لام له‌ ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا هێشتا دانیان پێدا نه‌نراوه‌.
ئێدوارد شواردنادزه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی  یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌ت له‌ساڵی1991دا بوه‌ یه‌كه‌م سه‌ركۆماری گورجستان. شواردنادزه‌ په‌یوه‌ندیێكی پته‌وی له‌ گه‌ڵ روسیا هه‌بو،به‌وهۆیه‌و هه‌روه‌ها له‌به‌رلاوازی  وڵاته‌كه‌ی‌،رازی بو كه‌ ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆیی هه‌ر دو هه‌رێمی ئۆسیتیای‌ باشور و ئابخازیا وه‌ر نه‌دات و رێگه‌ بدات هێزه‌كانی روسیا له‌و هه‌رێمانه‌ جێگیر بكرێن.
به‌ڵام له‌ساڵی2003 به‌هۆی شورشه‌ پرته‌قاڵییه‌كه‌ی‌ ساكاشیفیلییه‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا پشتگیری لێده‌كرت،كۆتایی به‌ حكومه‌تی سه‌ر به‌ روسیای شواردنادزه‌ هات و میخاییل ساكاشفیلی بو به‌سه‌ركۆمار.
له‌وه‌به‌دواوه‌ دیپلۆماسی و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گورجستان گۆڕا و ئه‌و وڵاته‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ روسیا و خۆنزیك كردنه‌وه‌ی‌ له‌ رۆژئاواو ئه‌مریكا كرده‌ بنه‌مایه‌كی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خۆی‌.
گورجستان به‌نیازه‌ ببێته‌ ئه‌ندامی‌ یه‌كێتی ئه‌ورپا و رێكخراوی ناتۆ،ئه‌مه‌ش ناكۆكییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ و روسیای‌ قوڵتر كردۆته‌وه‌.
هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی ئوستیای باشور به‌پاڵپشتی‌ روسیا،سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاندوله‌هاوینی 2008دا هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیكی په‌كیندا سوپای گورجستان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆستیای باشور هێرشی كرده‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌،به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی توندی سه‌ربازیی روسیای لێكه‌وته‌وه‌و جۆرجیا ناچاركرا هێزه‌كانی له‌ئۆستیا بكشێنێته‌وه‌.
به‌ناوبژیوانی فه‌ره‌نسا وبه‌هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان،دوای چه‌نین رۆژ شه‌ڕ،هه‌ردولا رازی بون له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.
چاودێران پێیانوایه‌ ساكاشڤیلی به‌ خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌پشتگیری‌ ئامریكا بۆ وڵاته‌كه‌ی‌،ده‌ستی‌ به‌شه‌ڕ كرد.

زانیاری گشتی:
• پایته‌ختی‌ گورجستان تفلیس
• رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی‌:4.6ملیۆَن كه‌س.
• روبه‌ری‌ خاكی‌ ئه‌و وڵاته‌:69,700كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه‌ و دانیشتوانه‌كه‌یشی‌ به‌زمان: گورجی قسه‌ ده‌كه‌ن و ئایینه‌كه‌یشیان مه‌سیحییه‌.
• داهاتی سه‌رانه‌ بۆهه‌رتاكێك له‌ گورجستان:4,694دۆلاره‌ و یه‌كه‌ی‌ دراویشی‌ لاری یه‌
• هێمای ئینته‌رنێتی گورجستان:geوكۆدی ته‌له‌فۆنه‌كه‌یشی‌:995+ه‌


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ نه‌وا

Kurdzhin
-----------------------------------------------------------------
نه‌شه‌پۆلێک بۆکه‌ناری دڵنه‌وایی ده‌ستم ده‌گرێ
نه‌گوڵێکیش جورئه‌ت ده‌کا ده‌ست به‌زامم دابهینێ.
rekar67@yahoo.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-06 07:17:47

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsXPMSIE7

Re: گورجستان ; وڵاتی‌ یاخیبونی‌ گوڵه‌كان

ده ست خؤش بيت بؤ زانياريانه
بؤزانياريت كورجستان كوردى هه يه

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-09 16:13:56

hogr1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سویسرا/ زویرخ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 138
WindowsXPMSIE

Re: گورجستان ; وڵاتی‌ یاخیبونی‌ گوڵه‌كان

desti tosh xosh berezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net