.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














02-11-2009
كچا كوردان خەون بە ئەستێرە بوونەوە نابینێ
رووداو -ئیستانبول
هونەرمەندی كورد ئاینوور دۆغان دەڵێ ئەو لە دەرەوەی توركیا ناسراوترە لەنێو خۆی ئەو وڵاتە.
هونەرمەندی سترانبێژ ئاینوور كە بەشداری لە چەند فیلمێكیش كردووەو بە كوردی وتوركی گۆرانی دەڵێ و لە سەر ئاستی نێودەولەتیشدا ناسراوەو بەردەوام بەشداری لە فێستیڤاڵە نێودەولەتییەكاندا دەكات. لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ رۆژنامەی Today's Zaman دەڵێ دەنگ وستایلی میوزیكەكەی وایكردووە كە ئەو پتر لەدەرەوەی توركیا ناسراوبێت " من لە زۆربەی وڵاتانی دنیا كۆنسێرتم سازكردوون هەر لە سان فرانسیسكۆی ئەمریكاوە بگرە تا سنگاپوور. تەنانەت لە هەندێك شوێن گۆرانیم گوتووە كە یەك كوردو توركیشی لێنەبووە. لەو شوێنانەدا نە ناسنامەكەم ونە ئەوەی لە كوێوە هاتووم زۆر گرینگ نەبووە، بەڵكو میوزیكەكەم گرینگ بووە".
ئاینوور كە چەند سیدییەكی بە كوردی وتوركی هەیەو ناودارترینیان (كچا كورد)ە، هەرچەندە خۆشحاڵە بەوەی لە دەرەوەی توركیا زیاتر بەناوبانگترە، بەڵام دەڵێ ئەوە خەونی من نییە ببمە ئەستێرە وخەڵكێكی یەكجار زۆر بمناسن " من خۆم بە ئەستێرە نازانم وگرنگترین شت بەلای من ئەوەیە میوزیكی باش چێ بكەم بەتایبەتیش دەمەوێ پتر كار لەسەر میوزیكی كوردی بكەم".
ئاینوور ئاماژەی بەوەدا كە میوزیكی كوردی تازە خەریكە لە توركیا دانی پێدا بنرێت وگوێی لێبگرن، بۆیە ئێستا زۆر گۆرانیبێژی ناسراوی تورك دەیانەوێ بە كوردی گۆرانی بڵێن" هەندێك لە گۆرانیبێژانی تورك كە نیوسەدەیە خەریكی كاری هونەرین كەچی تازە دەیانەوێ گوێ لە میوزیكی كوردی بگرن، ئەمە كارێكی باشە، هونەرمەند دەبێ بە مێشكێكی كراوەو پێشكەوتوو تەماشای دنیا بكات".
لەبارەی دەستپێشخەری چارەسەركردنی پرسی كورد و پرۆسەی كرانەوە بەرووی كورد كە حكومەتی توركیا بانگەشەی بۆ دەكات، ئاینوور دۆغان پشتیوانی لەو هەنگاوانە دەكات و دەڵێ " ئەگەر تەماشای رابردوو بكەین دەبینین خەڵكێكی زۆر گیانی لەدەستداوەو ئازاری چەشتووە، زۆر دایكی كورد وتورك گریاون، بۆیە پێویستە ئەو تووندوتیژییە بوەستێت، دەربارەی دەستپێشخەری ئاشتیش پێویستە چاوەڕێی بین بزانین هەنگاوەكان بە كوێ دەگەن، بەڵام من بە گشتی پشتیوانی لە ئاشتی وهەنگاوی پۆزەتیڤ دەكەم".
حكومەتی توركیا ئێستا خەریكی دروستكردنی چەند بەنداوێكە لە باكووری كوردستان كە ناڕەزایەتییەكی زۆری لە نێوخۆو دەرەوەی توركیا دروست كردووە بەهۆی ئەو وێرانكارییەی ئەو بەنداوانە دروستی دەكەن بە تایبەتی بۆ شوێنەواری ناوچەكە، لەوانەش بەنداوی ئیلسو كە چەندین هونەرمەندی كوردو تورك بەشدارن لە كەمپەینی راگرتنی ئەو بەنداوە دەكەن، ئاینووریش یەكێكە لەو هونەرمەندانەی دژی ئەو بەنداوانەیە، ئەو لەمبارەیەوە دەڵێ " من لەسەر ئەوبابەتە زۆر قسەم كردووە، ئێستا حكومەتی توركیا خەریكی دروستكردنی نزیكەی 25 بەنداوە كە هەشتییان زۆر گەورەن، ئەم بەنداوانەش مانای تێكدانی جوگرافییە ومنیش لەمبارەیەوە زۆر شارەزام".
دواجار ئاینوور ئاشكرایكرد كە لە چەند مانگێكی داهاتوودا ئەلبوومێكی نوێ بڵاو دەكاتەوە كە جیاوازتر دەبێت لەوانی پێشتر.

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet hawre barez bo danani em babataya her bardawm bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








zooor swpas dlakam
لهسهر هێڵ نییه








ده ست خؤش هاورى كيان

لهسهر هێڵ نییه








ZOOOOOOOOOOOOOR SWPAS HAWREYAN
لهسهر هێڵ نییه