.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سازدانی: هه‌ردی ئیبراهیم
له‌م چاو پێكهوتنهی هاوڵاتیدا هونه‌رمه‌ند تارا ره‌سوڵ باسله‌وه‌ده‌كات كه چه‌ند توإهیه له جه‌ماوه‌ری خۆی‌و دانیشتوانی شاری سلێمانی، ئه‌وه‌نده‌ش له هونهرمهندانو رۆژنامهنووسانو میوزیك ژهنهكانی ئه‌و شاره. سه‌باره‌ت به ژیانی شه‌خسی خۆی ده‌ڵێت كه‌س ناتوانێت خۆشه‌ویستی نه‌كات، دیار منیش هه‌ر وه‌ك هه‌ركه‌سێك تووشی خۆشه‌ویستی هاتووم، به‌ڵام له ئێستادا هیچ خۆشه‌ویستێكم نییه.
هاوڵاتی: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ت بۆ كۆنسێرتێك بوو له شاری سلێمانی، تا چه‌ند رازیت له‌و كۆنسێرتهو گوێگره‌كانت؟
تارا ره‌سوڵ: له‌راستیدا من رازی نه‌بووم، توڕه‌م له جه‌ماوه‌ری خۆم‌و دانیشتوانی شاری سلێمانی، ئه‌وه‌نده‌ش توڕه‌م له هونهرمهندانو رۆژنامهنووسانو میوزیك ژهنهكانی شاری سلێمانی. ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆژنامه‌نووسانه‌ی شاری سلێمانی كه ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كه‌ن، له‌م كۆنسێرته ئاماده بوونایه من ئه‌و زه‌ره‌ره مهعنهویهم نه‌ده‌كرد. هه‌ر چه‌نده شاری سلێمانی به‌شاری هونه‌رو رۆشنبیری ناو ده‌برێت، به‌ڵام وانییه، لهكۆنسێرتێكدا كه زۆر كاری بۆ كرابوو، زۆر به‌سه‌ختی هاته دهستمانو له‌گه‌ڵ گروپی سهههندداو ریكلامێكی زۆری بۆكرابوو، خه‌ڵكێكی زۆر كه‌م ئاماده بوون، ده‌كرا شاری سلێمانی جوانتر به پێشوازی كاره‌كه‌ی ئێمه‌وه بهاتنایه.
هه‌ڵبه‌ت من زۆر رێزم هه‌یه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه كه‌مه‌ی كه ئاماده‌بوون، من هه‌ر گۆرانی بۆ ئه‌وان ده‌ڵێم گه‌ر له‌داهاتووشدا گۆرانی بڵێم هه‌ر بۆ ئه‌وانی ده‌ڵێم.
هاوڵاتی: زیاتر گله‌ییه‌كان ئاڕاسته‌ی كێ ده‌كه‌یت؟
تارا ره‌سوڵ: گله‌ییم له عاشقانی ده‌نگی خۆم‌و زۆرتر له هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی هه‌یه. من لێره‌دا بوومه قوربانی بۆ كۆمه‌ڵێك شتی تر كه ره‌نگه كاره‌كان ساردبوونه‌وه‌ی تێدا هه‌بێت، من بوومه قوربانی‌و هیوادارم هونه‌رمه‌ندێكی تر نه‌بێته قوربانی، كه ره‌نگه زۆر قورس بێت جارێكی تر له سلێمانی كۆنسێرت بكه‌م.
هاوڵاتی: هاتنی هونه‌رمه‌نده بیانییه‌كان، تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده كورده‌كان‌و هاوادارانیان داده‌نێت؟
تارا ره‌سوڵ: كه‌ی گۆرانی بێژه كورده‌كان توانیان له‌بواره‌كه‌ی خۆیاندا سه‌ركه‌وتوو بن ئه‌و كات تۆ ده‌توانیت گۆرانی بێژێكی تر بانگهێشت بكه‌یت، یاخود بیهێنیت كه هی وڵاته‌كه‌ی خۆت نه‌بێت، ته‌نانه‌ت من مافم زیاتره له هونه‌رمه‌ندی وڵاتێكی تر، به‌ڵام به‌داخه‌وه ره‌نگه لێره وانه‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی به‌پێشوازی گۆرانی بێژێكی بیانییه‌وه ده‌بن، ئه‌وه‌نده‌ی به پێشوازی منێكهوه نابن كه له سلێمانی داده‌نیشم.
هاوڵاتی: هۆكاری بانگهێشت نه‌كردنی هونه‌رمه‌نده كورده‌كانی هه‌نده‌ران چییه بۆ كوردستان، ده‌سه‌ڵاتداران بۆچی گۆرانیبێژانی بیانی بانگهێشت ده‌كه‌ن؟
تارا ره‌سوڵ: من پێموایه ده‌سه‌ڵاتداران گۆرانیبێژانی كوردیشیان له ده‌ره‌وه بانگهێشت كردووه، كه بانگ كراونه‌ته‌وه بۆ فیستیڤاڵ‌و تۆماركردنی به‌رهه‌می نوێ، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه‌ش جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌ی بوێت كێ بانگهێشت بكه‌یت نه‌ك ده‌سه‌ڵات.
هاوڵاتی: هه‌ست ناكه‌یت جیاوازییه‌ك ده‌كرێت له‌نێوان هونه‌رمه‌نداندا؟
تارا ره‌سوڵ: بێگومان جیاوازی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ناته‌بایی هونه‌رمه‌نده‌كان خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هونه‌رمه‌ند ده‌ناسم كه خۆی پاره‌ی هه‌یه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره له شوێنێكدا، ئیتر بۆی گرنگ نییه تارا ره‌سوڵ چه‌ند زیانی مادیی‌و مه‌عنه‌وی ده‌كات، كه ئه‌مه هۆكاری كێشه‌كانه.
هاوڵاتی: گوێ له چ هونه‌رمه‌ندێك ده‌گریت؟
تارا ره‌سوڵ: زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا جوانترین هونه‌رمه‌نده لای من، كاره‌كانیشی زۆر جوان هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ركی زۆر بهكارهكانییهوه دیاره، گوێ له گۆرانیبێژه كۆنه‌كانیش ده‌گرم به‌گشتی، به‌ڵام مامۆستا تایه‌ر تۆفیق‌و ماملێ دوو هونه‌رمه‌ندی زۆر خۆشه‌ویستن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر من سه‌رسام ده‌كات مامۆستا عه‌لی مه‌ردانه.
هاوڵاتی: جگه له گۆرانی وتن چ كارێكی تر ده‌كه‌یت؟
تارا ره‌سوڵ: من بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسم هه‌یه له‌بواری میوزیكدا له وڵاتی سوید له ساڵی 2007 وه‌رمگرتووه، فه‌رمانبه‌رم له كۆمپانیه‌كی كوالێتی كۆنتڕۆڵ.
هاوڵاتی: خۆشه‌ویستیت كردووه؟
تارا ره‌سوڵ: كه‌س ناتوانێت خۆشه‌ویستی نه‌كات، دیار منیش وه‌ك هه‌ركه‌سێك تووشی خۆشه‌ویستی هاتووم، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ خۆشه‌ویستێكم نییه.
هاوڵاتی: هاوسه‌ری پێشووت كێ بوو‌و كه‌ی جیابوونه‌وه؟
تارا ره‌سوڵ: من له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد محه‌مه‌د ساڵحدا ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێك هاوسه‌ری یه‌كتر بووین، نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه جیابووینه‌ته‌وه.
هاوڵاتی: بڕیارت نه‌داوه دووباره زه‌واج بكه‌یته‌وه؟
تارا ره‌سوڵ: بۆ نا، به‌ڵام ئه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ده‌دۆزیته‌وه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی كه بتوانێت لێت تێبگات.
هاوڵاتی: ئاستی هونه‌ری گۆرانی كوردی چۆن ده‌بینی به گشتی، ئایا به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات یان به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ؟
تارا ره‌سوڵ: له‌راستیدا نازام چۆن باسی بكه‌م، ره‌نگه شتی باشی تێداكرابێتو ره‌نگه شتی خراپیشی تێدا كرابێ، به‌ڵام ده‌كرێت باشتر بكرێت، به‌ڵام ئه‌و باشتر كردنه چۆن ده‌كرێت ئه‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
هاوڵاتی: رات چییه له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ئاوازی بیانی ده‌هێننه ناو هونه‌ری كوردییه‌وه؟
تارا ره‌سوڵ: به‌داخه‌وه من پێموایه له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵگا وایلێهات بێت ئه‌وه‌ی قبوڵ بێت، چونكه تۆ ئه‌گه‌ر هونه‌رێكی رهسهنو باشیش پێشكه‌ش بكه‌یت ره‌نگه كه‌س به‌و جوانییه‌وه سه‌یری كاره‌كانت نه‌كات، هه‌موو كه‌سێكیش مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌و ستایله بكات كه خۆی مه‌به‌ستییه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌من بپرسی زۆرم پێ خۆشه هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی له‌شوێنێكدا كۆ بكرێته‌وه‌و پارێزگاری لێبكرێت، ئینجا دواتر ئه‌گه‌ر تۆ هونه‌ری كوردی له‌دوای ئه‌وانه‌وه تێكه‌ڵی هونه‌رێكی تر بكه‌یت دیسانه‌وه ئه‌وه‌شیان هه‌ر ده‌كرێت.
هاوڵاتی: ئه‌و كلیپه كوردییانه چۆن ده‌بینی كه رێژه‌یه‌كی زۆر كچی تێدایه، پێتوانیه كچ ته‌نیا جوانی هه‌یه به دیمه‌نی كلیپه‌كه ده‌به‌خشێت نه‌ك لایه‌نی هونه‌ری؟
تارا ره‌سوڵ: به‌داخه‌وه زۆر بێویژدانانه له‌سه‌ر ژن قسه ده‌كرێت له‌بواره‌كه‌دا، من پێموایه ڤیدیۆ كلیپی كوردی ده‌كرێت باشتر بكرێت، سیناریۆی جوان هه‌یه، خه‌ڵك هه‌یه ره‌نگه كاری باش بزانێت به‌داخه‌وه ره‌نگه جێگه‌ی كه‌مبێت له‌بواره‌كه‌دا یاخود ره‌نگه نه‌چێته پێش، یه‌كێكیان خۆمم ئه‌گه‌ر كچم هه‌بێت یان كچی گه‌نجم له ده‌وروبه‌ر بێت ره‌نگه نه‌یه‌ڵم بچێته ناو ڤیدیۆ كلیپی كوردییه‌وه.
هاوڵاتی: دوا كارت چییه؟
تارا ره‌سوڵ: هه‌ر چه‌نده به‌ڵێنی دوو كلیپ هه‌یه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌م كۆنسێرته كه رۆحم پڕه له توڕه‌یی هیچ كارێك ناكه‌م، ره‌نگه دوای دوو رۆژی دیكه واش نه‌مێنم، نازانم...
hawlati

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه