❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نامەیەکی کراوە بۆ ناسری رەزازی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-03 18:40:57

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

نامەیەکی کراوە بۆ ناسری رەزازی

هونەر و کەللتوور دووهاوکێشەی لێکنزیکن و زۆر ئاوێتەی یەکتریش دەبن، هەموو میلەتێکیش شانازی پێوە دەکات، دیارە بۆ باسکردن لە هونەر یاخوود پەیوەست بوونە بەهونەرەوە، هونەرمەندان نزیکترین توێژی ئەو بابەتەن، هونەریش دیارە پێناسەی هەموو میلەتێک و نەتەوەیەکە، کە دەکرێت لە چوار چێوەی داب و نەریتێکدا کاری بۆ بکرێت، کە شایانی ئەوە بێت لە رێز و حورمەتی خۆی لا نەدات و هەستی خەڵک بریندار نەکات، بەتایبەتی لایەنی ئاینی و بنەماکانی ئاین و ئاینزاکان، کە ئێستا لە هەموو دونیادا رێز لەهەموو بیر و باوەڕێک دەگیرێت...

دەمەوێ بێمە سەر کرۆکی بابەتەکەم و چیتر سەرتان نەیەشێنم، لەم شەوانەی رابردوودا/ کەناڵی ئاسمانی (کوردسات) دیمانەیەکی تایبەتی لە چوار چێوەی بەرنامەیەکی هونەریی دا بە ناوی (سۆز) میوانداری گۆرانیبێژی بەناو بانگی کورد (نارسری رەزازی) کرد، من خۆم یەکێک بووم لە شەیدایانی دەنگی ئەو هونەرمەندە و هونەرەکەی، بەڵام ئەو شەوە لەو دیمانەیەدا هەست و شوعوری دەیان سەدان و هەزاران خەڵک و جەماوەری کوردستانی لەخۆی رەجاند، بەجۆرەێک چەندیین گەنجی هاورێم بە بەتەلەفۆن و (sms) ئاگادارییان کردمەوە کەوا سیدی دەنگ (ناسری رەزازیان) شکاندووە، بە تایبەتی دوایین ئەلبومی گۆرانی ئەو، کە منیش یەکێک بووم لەوانە، چونکە (ناسر) ئەو شەوە بەو زمانە فەلسەفی و کەلتورەی گوایە ئەو بەرگری لەخاک و وڵات و کەلتور دەکات، بەهەر حاڵ لە وەڵامی پرسیارێکی خانمی بێژەری کوردساتدا گوتی : (ئەگەر شتێک بوونی هەبێت بەناوی بەهەشت... هیوادارم مەحەمەدی ماملێ جێگای بەهشت بێت، کە باوەڕناکەم هەبێت) ئاخر زۆر سەیرە..!! هونەرمەندێک گوایە گۆرانی بۆ میلەتێک دەڵێت، یەکسەر هێرش دەکاتە سەر بیرو باوەڕێک کە میلەتێک لەسەر ناسنامەی باری شارستانیەکەی نووسراوە (موسلیم) واتە موسڵمان، ئەی کاک ناسر هەر لە چوار چێوەی ئەو قسە باق و بریقانەی هەر لەو بەرنامەیە، کە یەک لە دوای یەک بۆ ئەو میلەتە بەستەزمانە بەسر یەکەوە کەڵکەت دەکرد، چەند جار دووپاتی ئەوەت دەکردەوە کە پێویستە رێز لەکەلتوور و ناسنامەی نەتەوییمان بگرین، ئەی بۆ تۆ لە بیرت چۆتەوە کەلتوری هەموو میلەتێک بە شێکی پێکهاتووە لە ئاینەکەی...؟؟؟؟!!!!

ئەی کە وایە تۆ بەچ حەقێک هێرش دەکەیتە سەر کەلتوری میلەتێک کە لە چوار بەشی سێ بەش و نیوێکی موسڵمانە و باوەڕی بە خوادی گەورەو رۆژی دوایی و جەهەنەم ئەو بەهشتەی کە تۆ بە گومانەوە پەنجەی بۆ درێژ دەکەیت و بەنیازی هونەرمەندێکی کۆچکردووی چەند ساڵەی وەک (ماملێ)ـی بۆ بنێری...؟؟!!

لەوەش سەیر تر ئەوەبوو، (ناسر) بۆمانی روون نەکردەوە، کە ئایا دیمانەکەی مارکسیانە بوو یاخوود هونەریانە..؟؟ زۆر سەیر تر ئەوە بوو بەداخەوە زۆرێک لە هونەرمەندان و نووسەرە بەناوبنگەکانمان کاتێک ناوبانگێک پەیدا دەکەن، یەکسەر هێرش دەکەنە سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئاخر ئێوە بۆ لە خۆتان ناپرسن ئاینێک (1429) ساڵە خودایەکی کار بەجێ لە رێگەی پێغەمبەرێکی راستگۆی وەک (مەحەمەد) درودی خوای لەسەر بێت بۆ بەندەکانی خۆی ناردوویەتی، کەچی تازە دەتانەوێ لەسەدەی بیست و یەکەمدا لە بەرچاوی خەڵک تیشکی خۆری ئاین و موسڵمان بوون بە فووی دەمتان بیکوژێننەوە...!!

سەیرە...!! کاک ناسر هەرگیز چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد کەسێکی وەک تۆ بەو تەمەنەوە، کە لە تەمەنێکی ئەزموونی دایت لە نێوان دونیاو قیماتدا خوا دەزانێ چەند دت تەمەن ماوە، کەچی تازە دێت گاڵتە بە دیاریەکی خودایی دەکەیت، کە هەموو مرۆڤێک لە دونیادا خواپەرستی و عیبادەتی بۆ دەکات لە بەرامبەر ئەو پاداشتەدا چاوەڕوانە کە ئەویش (بەهشتە)...

بۆیە (ناسری رەزازی) هونەرمەند پێویستە داوای لێبوردن لە جەماوەری موسڵمانی کوردستان بکەیت، ئەگەرنا لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا لە هەولێر سلێمانی دەیان ئیمزای خەڵک و جەماوەری کوردستان کۆدەکرێتەوە و دەبێ لە بەردەم دادگا تۆ داوای لێبوردن لە جەماوەر و خەڵکی کوردستان بکەیت، لە هەفتەی رابردووشدا لە سێ مزگەوتی شاری سلێمانی و چوار مزگەوتی شاری هەولێر مامۆستایانی ئاینی دەنگی نارەزاییان لە بەرامبەر ئەو قسانەی لەو بەرنامەیەدا دەرتبڕی و داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، لێپچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن، کە بێشەرمانە هێرش دەکەنە سەر کاری خوای گەورە و بیرو باوەڕی خەڵک....

ئاخر ناسری رەزازی بەڕێز سەرۆکێکی بەناو بانگ و دەسەڵات فراوانی وەک (جۆرج بۆش) کە سەرۆکی وڵاتێکی زل هێزی وەک ئەمریکا بوو، کاتێک لە سەر کورسی حوکوم بوو، هەر کە دەهاتە سەر مایکی قسە کردن، ئەو پەری رێزی لە موسڵمانان و بیرو باوەرکەیان و ئاینی ئیسلام دەگرت، لەکاتێکدا رێکخراوی ئەلقاعیدە لە ساڵی (2001) گەورەترین هێرش کردە، سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەناوی ئیسلام و موسڵمانیەت، کەچی ئەو لەماوەی (8) ساڵ سەرۆکایەتی حوکومرانی خۆیی دا رۆژێک لە رۆژان ئامادە نەبوو، هێرش بکاتە سەر موسڵمانان و ئاینەکەیان، ئێستاکەش (ئۆبا) کە لەساڵی پارەوە هاتۆتە سەر حکوم تائێستا یەک ووشەی خراپی لە سەر موسڵمانان نەگوتووە، بەڵکو لە میانەی وتارێکی دا، کە پێش چەند مانگێک پێش کەشی کرد و گوتی (ئاینی پیرۆزی ئیسلام باشترین چارەسەری لەلایە بۆ هەموو کێشەو گرفتێک، بۆیە پێویستە سوود لە ئەزموونی چەند ساڵەی ئەو ئاینە وەربگرین).

ئاخر ناسری رەزازی بەڕێز دوو لێدوان و قسەی وەکو تۆیە، زۆربەی دونیا ئێمەی کوردی بەستەزمانی بە جولەکە و کافرە ناوزەد کردووە، کە لە نێوان ئەو دوو ریانەدا ماوینەتەوە، نەکەس حیسابی موسڵمان و نە جولەکەمان بۆ دەکات !!

خاڵێکی دیکە کاک ناسر کە دەمەوێ زۆر راشکاوانە پەنجەی بخەمە سەر ئاماژەی بۆ بکەم، ئەویش ئەوەیە لەو بەرنامەیەدا گوتت ئەو سیدیەم بەدەست پەنجەی هونەرمەندانی کورد تۆمار کردووە، کەچی هەموو موزیکی سیدیەکەت لەوڵاتی تورکیا ئامادە کردووە و لەو بەرنامیەشدا پرسیاری ئەوەت ئاڕاستە کرا لە لایەن میوانانی ئامادەبووی بەرنامەکە، بەڵام لە بەر ئەو موجامەلە زۆرەی خانمی بێژەری بەرنامەی (سۆز)ی (کوردسات)، بە مامۆستا گیائن مامۆستاگیان زۆر ئازایانە خۆی لە پرسیارەکە دزیەوە، ئاخر خانمی بێژەر تۆ کاتێک لە بەرنامەیەکی ئاوادا سەرسامی بە هونەرمەندێک چۆن دەبێ لە سەر حیسابی میلەتێک و دونیایەک بینەر کەسێک یاری بەهەستی خەڵک بکات و جەنابیشت وورتەت لێوە نەیەت و ئەو پرسیارانەی کە بۆت نووسراوە هەر لەو چوار چێوەیە بەدوای یەکتردا پرسیارەکان بخوێنیتەوە و ئاراستەی میوانەکەتی بکەیت..؟ ئاخر هەرنا لەبەر شاشەکەی کوردسات تۆ دیفاعێکی بچووکت لە ئاین و بیرو رای ئەو خەڵکە بکردایە و ئەگەرنا تۆزێک لە سەر ئەو سیدیە و موزیکە تورکیەکەی مامۆستا تۆزێک هەڵوەستەت بکردایە و چەند پرسیارێکت بورژاندبوایە..؟؟

خوێنەرانی بەرێز بۆ راستی ئەو بابەتەم سەیری دوایین ئەلبومی گۆرانی ناسری رەزازی بکەن هەر لەسەرەتاوە تەنها ناوی چەند دابەشکەرێک نووسراوە، لەوانە (گۆران کامیل) کە تەنها بەسەفەر لەگەڵ کاک (ناسر)دا چووە بۆ تورکیا بۆ ئەوەی هونەرمەندە موزیکژەنەکانی تورکی بۆ بدۆزێتەوە، ئاخر کاک ناسر ئەوە زانیمان دابەشکەری موزیک کێیە، ئەی ئەوانەی موزیکژەنیان ئەنجام داوە کوا ناوەکانیان قابیلە کاک گۆران کامیل ئەو هەموو سێت کەمان و سێتی باڵبان و تەمبورە دەتوانێ بژەنێ، کە ئەو ژەنیارانە گروپێکن لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوی هەموویان بڵاو دەکەمەوە، ئێستا چاوەڕێ ی هاوڕێیەکم لە تورکیا ئەو ناوانەم بۆ بنێرێت...

چەندە سەیرە کاک ناسر تۆیەک تا دوێنێ دەمت دەکردەوە، دەیان هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد دت ئیهانە دەکرد، کە گوایە کاری موزیکی گۆرانییەکانیان دەبەن بۆ توکیا و ئێران و وڵاتانی دیکە، بە جۆرێک قسەت دەکرد تەنانەت جارێکیان لە دیمانەیەکی تەلفزیۆنی میدیا تیڤی دا گوتت (ەبێ ئەو هونەرمەندانە بدرێنە دادگا و لێپینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، چونکە کەلتور و رەسنایەتی خۆمانیان شێواندووە) دەی کەواتە ئێستاکە تۆش هاتیە ریزی ئەو هونەرمەندانە و پێویستە جەنابیشتان لە رۆژی ئەو دادگاییە هونەرییە ئامادەبن بۆ ئەوەی لێپێچینەوەتان لەگەڵدا بکرێت، ئاخر کاک ناسر هەر تۆ بووی دەتگوت ئێمە لە کوردستان خاوەنی موزیکژەنی بەتواناین کەچی لەو ئەلبومەدا تەنها یەک گۆرانی ئەویش هەڵپەرکێیە بەدەستی هونەرمەند (سەید ئەحمەد رەواندزی) ئامادە کراوە، ئەوانە ی دیکەش هەموویان بەدەست و ئیحساسی هونەرمەندە موزیکژەنە تورکەکان ژەنراوە....

کەوایە ناسری رەزازی هونەرمەندی گەل و نیشتمان تا زووە داوای لێبوردن لە موسڵمانان و هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بکە.

کاروان ئەحمەد پێنجوێنی


جه‌بار شێخانی

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-03 19:53:22

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: نامەیەکی کراوە بۆ ناسری رەزازی

dastt xosh bet

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-04 18:23:04

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: نامەیەکی کراوە بۆ ناسری رەزازی

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت گوڵه‌که‌م سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net