.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















خه‌ڵکی ناڵێن نوێ ببنه‌وه؛
خه‌ڵکی ده‌ڵێ ببنه به‌شه‌ر:
خه‌باتکارانی خۆخواردن،
!شۆڕشگێڕانی ده‌ربه‌ده‌ر
خه‌ڵكی ناڵێ نوێ ببنه‌وه،
خه‌ڵکی ده‌ڵێ خوا بتانگرێ؛
له سه‌ر ده‌ریای به شه‌پۆلی خوێنی یاران
له هه‌وارگه‌ی عه‌شقه پیرۆزه‌که‌ی جاران
چۆن دڵتان هات
کارێک بکه‌ن به یه‌ک ئێوه،
له نابه‌ڵه‌د وابێ شه‌ڕتان، شه‌ڕی نێوان په‌ری و دێوه!
خه‌ڵکی ناڵێن یه‌ک ببنه‌وه، خه‌ڵکی چیتر نه به‌یه‌ک بوونتان شاد ده‌بێ
نه به لێکبوونتان خه‌نی‌یه
خه‌ڵکی بۆ به‌ختی خۆی ده‌گری
خه‌ڵکی چیتر حاشا.. شایی به ئێوه و به نه‌وه‌و و نه‌تیجه‌ی ئێوه، نیه و نی‌یه
خه‌ڵکی
ده‌لێلێیه‌تی و
ده‌لۆلۆ
خه‌ڵکی ماندووه و ده‌ڵێ بۆ؟
خه‌ڵکی تووڕه‌یه و ده‌ڵێ بۆ؟؟
خه‌ڵکی هاوارده‌کا ، گه‌لۆ؛
ده ئه‌ی یاران وه‌رن تو خوا
چرایه‌ک
بگیرسێنن له‌ناو ماڵی هه‌تیوان،
له سه‌ر گۆڕی فه‌رامۆشبووی شه‌هیدان
وه‌رن یاران وه‌رن هاواره یاران
سڵاوێک، ته‌ک نیگایه‌ک، و‌رده یادێک
بکه‌ن له‌و دایکه دڵسووتاوه‌ی به جارێک
جه‌رگ سووتاو ، گوڵی ئاوات پڕوزاو
ده‌ناڵێنێ له داخی
ئه‌وانه‌ی وا هه‌ڤاڵانی
ده‌می جارانی رۆڵه‌ی بێ سه‌روشوێن‌چووی شه‌هیدی بوون
هه‌موو یادگاری ئازیزی جگه‌رگۆشه‌ی عه‌گیدی بوون..
که‌چی ئێستا
له نێو \"سه‌حرای شه‌رم\" ئه‌و شێری دوێنێ
ئه‌گه‌رکو لێی گه‌ڕێی، هاوسه‌نگه‌ری دوێنێی ده‌گه‌وزێنێ
ده‌نێوخوێنێ...
ئه‌وێستاکه وه‌کوو گه‌پچاڕی گه‌ردوون،
ئه‌وانه‌ی تا به دوێنێ ئه‌فسانه‌نه‌خشێن بوون،
له جێی گیاندان له پای یه‌کتر،
وه‌کو سیرمه و چه‌قه‌ڵ به‌ربوونه یه‌کتر
وه‌کو لاشخۆر شه‌ڕی میراتی خوێنین
و مافی
کێلی گۆڕی یاری پێکراوی شوێن نه‌دیویانه!
حه‌کایه‌ت هاته کۆتایی؛
شه‌ڕی میراته، میراتیان:
هه‌موو ئێسک و پروسک و کفنی زه‌ردی
جگه‌رگۆشه‌ی کوڕی دایکه شه‌هیدیانه
باوكى جوتيار

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastw panjakant xoshbeyt freshta gyan sarkawtwbeyt azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش فریشته گیان.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zor supas love giyan zor supas aishwariya giyan dasti ewash xosh bet bo peyamakatan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه