.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا توێژه‌رانی سوێدی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که دایکان ده‌توانن منداڵه‌کانیان له تووشبوون به جۆری یه‌که‌می شه‌کره بپارێزن، ئه‌گه‌ر له‌کاتی دووگیانییاندا بڕێکی زۆر له سه‌وزه بخۆن. له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران له زانکۆی "Göteborg" نموونه‌ی خوێنی نزیکه‌ی 6000 منداڵی ته‌مه‌ن پێنج ساڵیان وه‌رگرت و دواجار شیکاریان کرد.
له‌هه‌مبه‌ڕ ئه‌نجامی شیکارکردنه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌وه خاتوونی توێژه‌ر "Hilde Brekke" ده‌ڵێت: "بۆ یه‌که‌مین جاره بتوانرێت له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان خواردنی سه‌وزه له‌کاتی دووگیانه‌ییدا و تووشبوون به جۆری یه‌که‌می شه‌کره نیشان بدرێت."
له جۆری یه‌که‌می شه‌کره‌شدا خانه دیاریکراوه‌کان له په‌نکریاسدا به‌تێپه‌ڕبوونی کات که‌متر ئینسولین به‌رهه‌مده‌هێنن. دواجار ئینسولین ڕوو له که‌مبوونه‌وه ده‌کات. له خوێنی منداڵه تووشبووه‌کاندا دژه‌جه‌سته‌ییه‌کان ده‌توانرێت دژی ئه‌و خانانه بسه‌لمێنرێت.
له 6000 منداڵی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا له 3%یان بڕێکی زۆر له دژه‌جه‌ستییه‌کانیان هه‌بوو یان ته‌واوێك له جۆری یه‌که‌می شه‌کره. ئه‌و دایکانه‌ی له‌کاتی دووگیانه‌ییاندا بڕێکی که‌م سه‌وزه‌یان خواردبوو، ئه‌گه‌ری تووشبوونی منداڵه‌کانیان به جۆری یه‌که‌می شه‌کره دووئه‌وه‌نده به‌رز بووه. هاوکات ئه‌گه‌ری تووشبوون به جۆری یه‌که‌می شه‌کره له‌و منداڵانه‌دا هێنده زۆره نه‌بووه، که دایکه‌کانیان ڕۆژانه له‌کاتی سکپڕییاندا بڕێکی زۆر سه‌وزه‌یان خواردووه.
خاتوونی توێژه‌ر "Hilde Brekke" ده‌ڵێت: "له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌و‌ه ناتوانرێت ڕاڤه‌ی ئه‌وه بکرێت، که سه‌وزه به‌ته‌نها ده‌بێت هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی تووشبوون به جۆری یه‌که‌می شه‌کره."
هاوکات توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه کۆن، که جۆری خۆراکی دایك له‌کاتی دووگیانه‌ییدا ده‌بێته هۆکاری پاراستنی منداڵان.
xozga

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
