❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی دایك له‌كاتی بوكێنی و ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی ده‌گری؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-05 09:53:51

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

بۆچی دایك له‌كاتی بوكێنی و ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی ده‌گری؟

بۆچی دایك له‌كاتی بوكێنی و ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی  كچه‌كه‌ی ده‌گری؟

توێژه‌ری ده‌روونی
ته‌لار که‌مال مه‌دحه‌ت

له‌ڕووی سایكوڵۆژیه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ‌چه‌ند شیكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، یه‌کێک له‌هۆکاره‌کان فاکته‌ری که‌لتورییه‌، به‌پێی كه‌لتوری كورده‌وه‌رای و په‌روه‌رده‌كردنی كچ له‌سه‌ر  پاراستنی په‌رده‌ی  كچێنی تاكو  شه‌وی بوكێنی ئه‌رکێکی سه‌ختی خێزانه‌، چونکه‌  هێمای پاكیزه‌یی كچ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا  هۆكاری  ترس و دڵه‌ڕاوكێی‌ دایكی بوكه‌، چونكه‌ ده‌یه‌وێت دڵنیابێت له‌په‌روه‌رده‌كردنی كچه‌كه‌ی پابه‌ندبوون به‌دابونه‌ریتی کۆمه‌ڵگه‌وه‌ له‌سه‌ر پاراستنی په‌رده‌ی كچێنی و گه‌ر وابێت ئه‌وا دایك دڵنیا ده‌بێت له‌ كچێنی كچه‌كه‌ی، واته‌ پاراستنی په‌رده‌ی كچێنی کچه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ باش په‌روه‌رده‌كردنی دایكی بوكێ‌.

هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و گریانه‌ ئه‌وه‌یه‌ دایكو باوك هه‌رگیز هه‌ست ناكه‌ن كه‌ وا منداڵه‌كانیان گه‌وره ‌ده‌بن یاخود گه‌وره‌بوون، به‌ڵكو به‌رده‌وام هه‌ر به‌چاوی منداڵییه‌وه‌ سه‌یری منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێره‌دا دایك درك به‌وه‌ ده‌كات كه‌چیتر كچه‌كه‌ی ئه‌و منداڵه‌ بچكۆلانه‌یه‌ نه‌ماوه‌ كه‌ ئه‌و به‌رده‌وام ده‌یبینی به‌ڵكو گه‌وره‌بووه‌و خاوه‌ن كه‌سێتی و خودی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌رچی  پێشتر په‌روه‌رده‌كردنی كچه‌كه‌ی  و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێویستیه‌كانی كچه‌كه‌ی خۆی ده‌یكردن، به‌ڵام لێره‌دا درك به‌وه‌ده‌كات كه‌كچه‌كه‌ی گه‌وره‌بووه‌ خۆی بڕیارده‌ری ژیانی خوی ده‌بێت و كه‌سێكی تر خۆشه‌ویستی ده‌به‌خشێت به‌كچه‌كه‌ی كه‌ئه‌ویش هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی دولایه‌نه ‌بۆ دایكی بووك دروستده‌كات له‌لایه‌كه‌و پێی خۆشه‌ و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌  بێتاقه‌ت ده‌بێت كه‌ كه‌سێكی تر هه‌یه‌ به‌شدار بووه‌  له‌ پێدانی ئه‌و سۆزه‌ بۆكچه‌كه‌ی.

هۆكاری سێه‌م كه‌ئه‌مه‌یان ڕه‌نگه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی دیكه‌ بگۆڕێت بۆنموونه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو دایك خۆی له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا تووشی کێشه‌ هاتبێت و مێرده‌که‌ی که‌سێکی خراپ بووبێت و مامه‌ڵه‌ی باش نه‌بووبێت،دایك له‌وانه‌یه‌ خۆی هه‌ر له‌سه‌رتای هاوسه‌رگیرییه‌و  ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بووبێته‌وه‌ له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌ی، له‌وانه‌یه‌ دایك لێره‌دا چه‌ند بۆ خودی خۆی ده‌گری ئه‌وه‌نده‌ش بۆ كچه‌كه‌ی بگری، واته‌ ترس له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ توندوتیژی هاوسه‌ره‌که‌یدا له‌ئایینده‌دا. هۆكارێكی دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌ڵێن ڕه‌گه‌زی مڕه‌گه‌زی مێینه‌ به‌سۆزتره‌ بۆدایكو باوك،‌ كاتێك كچ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێكده‌هێنێت لێره‌دا دایك واده‌زانێت ئیتر ئه‌و سۆزه‌ی كه‌چاواروانی بووه‌ له‌كاتی ته‌مه‌نی پیریدا ده‌ستی بكه‌وێت له‌لایه‌ن كچه‌كه‌یه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ده‌ستی بدات و ئیتر كچه‌كه‌ی نه‌توانێت ئاگاداری ئه‌و بێت واته‌ له‌ده‌ستدانی ئاساییش  و سۆزو خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن کچه‌که‌یه‌وه‌.

derunnasy

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net