.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سینه‌مای هیندستان به یه‌كێك له ناوه‌نده سینه‌ماییه گه‌وره‌كان له جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت. رێژه‌ی دروستكردنی فیلم له هیندستان، له هه‌موو وڵاتانی دیكه زیاتره، به پێی ئامارێك، ته‌نیا له ساڵی (2002)زیاتر له (1200) فیلم له‌و وڵاته‌دا به‌رهه‌م هاتووه.
له ده‌یه‌ی په‌نجا بۆ نه‌وه‌د، داهاتی فیلمه‌كانی هیندی، بووه هۆی به‌هێز كردنی ئابووری ئه‌و وڵاته.
ئێستا زۆربه‌ی فیلمه هیندییه‌كان، ناتوانن ئه‌و داهاته‌ی پێویسته به‌ده‌ست بێنن و تووشی شكست ده‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه رۆژێك زیاترین داهاتیان به‌هۆی فیلمه ناوداره‌كانیان به‌ده‌ست ده‌هێنا، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆپی كردنی نایاسایی و قاچاخی فیلم له‌و وڵاته.
ده‌رهێنانی ناوچه‌یی له هیندستان
هیندستان وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه، بۆیه زمانگه‌لی زۆر له‌و وڵاته بوونی هه‌یه و هه‌ركام له‌و زماننانه په‌یوه‌ستن به ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو له هیندستان، له‌و زمانانه‌ش ده‌توانین ئاماژه به "هیندی"، "به‌نگالی"، "تامیل"، "تیلۆگۆ" "مالایلام" و "كه‌نه‌دا" بده‌ین.
هه‌ر یه‌ك له‌م زمانانه كاریگه‌ری له به‌هێز كردنی پێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلم له‌و وڵاته هه‌بووه.
دروستكردنی فیلمه‌كان به زمانی هیندی كه نزیكییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ زمانی ئۆردووی پاكستان هه‌یه، زیاتر له شاری "بۆمبای" بهرِێوه ده‌چێت، ناوی "Bollywood" له سه‌ر سینه‌مای ئه‌و شاره داندراوه كه له دوو وشه‌ی "Bombay" و "Hollywood" به‌رهه‌مهاتووه.
هه‌ر به پێی ئه‌و بنه‌مایه، سینه‌ماكانی دیكه‌ی هیندستان به پێی دابه‌شكاری زمان به هه‌مان شێوه هه‌ندێك ناوی دیاریكراویان بۆ ده‌ستنیشان كراوه، بۆ نموونه سینه‌مای تامیل نازناوی "Kollywood"ی وه‌رگرتووه كه بۆ ناوچه‌ی كۆدمبكام كاری پێده‌كرێت.
سینه‌مای تیلۆگۆ یان به‌نگالی نازناوی "Tollywood"ی پێدراوه كه بۆ سینه‌مای شاری "كه‌لكه‌ته" كاری پێده‌كرێت و ئه‌و سینه‌مایه توانیویه‌تی ده‌رهێنه‌رێكی ناوداری جیهانی و براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی وه‌كو "ساتیا جیت رای"، دروست بكات.
"ساتیا جیت رای" كه‌سایه‌تییه‌كه كه توانیویه‌تی خه‌ڵاتی "بههارێت رتنا" ناودارتین (خه‌ڵاتی پادشایی هیندستان)، خه‌ڵاتی "Legion De Honor"ی فه‌ره‌نسا و خه‌ڵاتی ئۆسكاری ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری به‌ده‌ست بێنێت.
له‌و ناوه‌نده دا سینه‌مای "Bollywood" توانیویه‌تی به به‌راورد له‌گه‌ڵ سینه‌ماكانی دیكه‌ی هیندستان، پێشكهووتنێكی به‌رچاوی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ زیادبوونی هاووڵاتیانی هیندی زمان ده‌گه‌رێته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی دیكه‌ی هیندستان.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سینه‌ماكانی لۆكالی هیندستان، چالاكیان هه‌بووه، هه‌موو كاتێك ئاره‌زووی به‌شداربوون له سینه‌مای "Bollywood"یان هه‌بووه، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌توانین ئاماژه به "ئای ئار ره‌حمان" بده‌ین كه موزیك دایرێكتهر یان ده‌رهێنه‌ری موزیكی فیلمه بۆلیوودییهكانه، ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له سه‌ره‌تاكانی چالاكی خۆی له "Kollywood" كاری ده‌كرد و دواتر له بۆلیوود، ده‌ستی به چالاكی كرد.
فیستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی فیلم له هیندستان
له فیستیڤاڵه به‌رچاوه‌كانی هیندستان ده‌توانین ئاماژه به فیستیڤاڵی "دادا ساحیب پههالكی ئیوارد" بده‌ین، ئه‌و خه‌ڵاته، ساڵانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی هیندستان پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ته‌مه‌نێك چالاكی و خزمه‌تیان به سینه‌مای هیندستان كردووه.
ئه‌و خه‌ڵاته به یادی "دادا ساحیب پههالكی" كه به باوكی سینه‌مای هیندستان ناسراوه، پێشكه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه peyamner
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2009-11-07 16:04:41)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بابه‌تێکی زۆر جوان بوو ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوبیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh beet sarkawtu beet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas bo ewash hawreyan har sarkawtw bn hewae barbawametan bo axwazm la yana
له‌سه‌ر هێڵ نییه