.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















شاعیری مه‌زن مه‌لا خدری كوڕی ئه‌حمه‌د شاوه‌یسی ئاڵی به‌گی میكایڵی/ جاف ناسراو به نالی (له‌دایكبووی گوندی خاك و خۆڵی سه‌ر به شاره‌زوور، ساڵی 1800) زایین، ئه‌ستێره گه‌شه‌ی به‌ره‌به‌یانی شیعری كلاسیكیی كوردییه‌و شۆڕه سواری بێهاوتای مه‌یدانی غهزهلیاته، ئه‌م زاته له‌گه‌ڵ هه‌ردوو شاعیری گه‌وره‌دا، سالم و كوردی، بنیاتنه‌ری قوتابخانه‌ی شیعری بابانین و به سێكوچكه‌ی شیعری بابان ناسراون.
نالی یه‌كه‌م كه‌س بووه له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا، واته له‌دوا قۆناغه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی میرنشیینی بابان‌دا، زمانی كوردیی سۆرانیی (واته كرمانجی خواروو)ی كرده زمانی شیعر و ئه‌ده‌ب و، سه‌لماندی كه ئه‌م زمانه به‌ڕاستی زمانی شیرینی شیعر و ئه‌ده‌ب و داهێنانه.
نالی پاش ئه‌وه‌ی قۆناغێكی زێڕینی له سلێمانیدا به‌سه‌ر برد، چووه حه‌ج و له‌وێوه گه‌ڕایه‌وه شام، ئه‌وجا به خه‌یاڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان نامه شیعرییه نایابه‌كه‌ی بۆ سالم - ی هاوڕێی نارد، ئه‌میش به نامه‌یه‌كی شیعری (دیسان جوان و قه‌شه‌نگ) وه‌ڵامی نالیی دایه‌وه و ئامۆژگاریی كرد كه نه‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه باری وڵات له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركدا سه‌خت و ناهه‌موار بووه. ئیدی نالی به‌ناچاری به‌ره‌و ئه‌سته‌مبووڵ ده‌ڕوات و له‌وێ جێگیر ده‌بێت و دوایی له ساڵی 1856 یان پاشتر كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌ر له‌وێ ده‌نێژرێت.
سه‌رچاوه shafaaq

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه