❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باسكال مەشعەلانی بۆ گوڵان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-08 05:32:51

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

باسكال مەشعەلانی بۆ گوڵان

ئێستا جورئەت بە خۆ رووت كردنەوە لێك دەدرێتەوە
باسكال مەشعەلانی بە جوانی و دەنگەكەی پێگەیەكی بەهێزی گرتووە لە نێو هونەرمەندە لوبنانی و عەرەبەكان و ساڵ دوای ساڵ پەرە بە هونەری خۆی دەدات و لە رووی پێگەیشتنی هونەرییەوە زیاتر پێدەگات، بەڵگەش بۆ ئەم قسانە بەرهەمە بەردەوامەكانیەتی كە هەمیشە جەماوەر زیاتر لە خۆی كۆدەكەنەوە و شایەدی بۆ توانای هونەری ئەم كچە هونەرمەندە دەكەن، دوایینیان ئەلبوومی ( بحبك انا بحبك) بوو كە سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا، لە پەیوەندییەكدا، باسكال مەشعەلانی بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
* ئەلبوومە نوێیەكەت چ جیاوازییەكی هەیە لەگەڵ كارەكانی پێشووت؟
- ئەوەی ئەلبوومە نوێیەكەم(بحبك انا بحبك) لە ئەلبوومەكانی پێشووم جیادەكاتەوە ئەوەیە كە لە رووی ئاواز و وشە و دابەشكردنەوە بابەتی نوێی تێدایە كە پێشتر بەو شێوەیەم نەگوتووە، بەڵام هەر ئەلبوومێكیش تامێكی تایبەتی خۆی هەیە.
* وەك هونەرمەندێك پێت وایە كۆتایی هونەرمەند كەی دەبێت؟
- كۆتایی هونەرمەندی سەركەوتوو ئەو كات دێت كە تووشی لە خۆبایی بوون دەبێت، چونكە لە خۆبایی بوون گۆڕستانی هونەرمەندە، هەروەها كاتێك خۆی دووبارە دەكاتەوە و بڕوا بەخۆی دەكات ئەو كاتە جەماوەر هەست بە دووبارە كردنەوەكەی دەكات و وازی لێدەهێنێت لێرەش كۆتایی هونەرمەند دەست پێدەكات.
* ئایا هەڵەی هونەری وا هەبووە كە تووشی تۆ هاتبێت و كاریگەری هەبووبێت لەسەر كاروانی هونەریت؟
-بێگومان هەڵە هەبوو لە ئاواز یان كلیپ، بەڵام ئەم كارە كاریگەری نەبووە بەسەر كاروانی هونەری منەوە، بەڵكو خۆم لەگەڵ ئەو هەڵانەدا گونجاندۆتەوە، بێگومان ئەو مرۆڤەی هیچ هەڵەیەك نەكات هیچ فێر نابێت لە ژیان.
* لە كچە هونەرمەند لوبنانییەكان خۆت لەگەڵ كێ بەراورد دەكەی؟
- خۆم لەگەڵ هیچ هونەرمەندێك بەراورد ناكەم و هەر هونەرمەندێكیش ستایل و بەرنامەی تایبەتی خۆی هەیە لە ژیان و لە كاركردندا.
* وەك هونەرمەندێك دەست دەخەیتە نێو كاروباری سیاسییەوە؟
- نەخێر بە هیچ شێوەیەك خۆم ناخەمە نێو بابەتە سیاسییەكانەوە، چونكە من هونەرمەندم و كاری من هونەر و گۆرانی گوتنە.
* ماوە ماوە هەست بە گۆڕانی رووخساری هونەرمەندان دەكرێت، ئایا ئەمە بەهۆی نەشتەرگەری جوانكارییە؟
-ئەم باسە پەیوەندی بە منەوە نییە و من حەز ناكەم باس لە ژیانی تایبەتی هیچ كەسێك بكەم، ئەگەر نەشتەرگەری جوانكارییان ئەنجامدا بێت یان نا.
* جورئەتی ئافرەتی هونەرمەند لای تۆ چ مانایەك دەگەیەنێت؟
- بەداخەوە ئێستا جورئەت بە خۆ نمایش كردن و خۆ رووت كردنەوە لێك دەدرێتەوە، بەلای منەوە جورئەت بۆ ئافرەتی هونەرمەندە ئەوەیە لەهەر كات و شوێنێك بتوانێت شتێك پێشكەش بكات هونەری راستەقینەی پێوە دیار بێت و جەماوەری خۆی رازی بكات.
* دەتەوێ لە رێگای هونەرەوە بەچی بگەی؟
- هیچ كەسێك ناتوانێت سنووری خۆی دابنێت كە ئایا بە كوێ دەگات، منیش تا توانام هەبێت لە بواری هونەریدا دەمێنمەوە.
* چ جیاوازییەك هەیە لە نێوان باسكالی هونەرمەند و باسكال وەك مرۆڤێكی ئاسایی؟
- باسكال هەر باسكالە، من بە سروشتی كچێكی ئاساییم و كەسایەتیشم هەر یەكە.
* چۆن خۆت دێتە بەر چاو وەك دایكێك؟
-رۆمانسی و پڕ لە خۆشەویستی و میهرەبانی، بێگومان خۆم دێتە بەر چاو وەك دایكێك ئەمەش خەونی هەموو كچێكە كە خۆشەویستی بكات و بچێتە نێو ژیانی هاوسەرییەوەو منداڵی هەبێت.
* بەڕای تۆ مەرجەكانی ڤیدیۆ كلیپی سەركەوتوو چین؟
- مەرجی ڤیدیۆ كلیپی سەركەوتوو ئەوەیە كە هەموو بابەتەكانی گۆرانییەكە لە خۆ بكرێت، هەروەها نابێ هونەرمەند هەموو جارێك لە ڤیدیۆ كلیپدا بە هەمان شێوە خۆی دووبارە بكاتەوە.
* وەك ئافرەتێك بڕوات بە دەسەڵاتی زاڵی پیاو هەیە؟
- بەڵێ بڕوام بە رۆژهەڵاتیی پیاوانی رۆژهەڵات هەیە، بەڵام تا رادەیەك كە بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بكات و رای وەربگرێت، نەك بەو شێوە رۆژهەڵاتییەی كە رێگای پێ دەدات بە بێ رێزی مامەڵەی لەگەڵدا بكات و هیچ حسابێكی بۆ نەكات.
* لە كەناڵە عەرەبییەكان زیاتر سەیری چی دەكەی؟
- سەیری ئەو فیلم و زنجیرانە دەكەم كە سەرنجڕاكێش بن.
*دەڵێن باسكال مەشعەلانی هەوڵ دەدات زیاتر جوانی خۆی دەربخات؟
- بێگومان هەموو كچێك هەوڵ دەدات جوانی و مێینەتی خۆی دەربخات، بەڵام بەشێوەیەك كە رێزی خۆی بگرێت نەك بگاتە رادەیەكی زیاد لە پێویست.
* ترسی ئەوەت نییە لە هەندیك وڵات كەسانێك هەبن دژایەتیت بكەن؟
- نەخێر، چونكە من بڕوام بەخۆم هەیە و ئەو چەكەی بەكاری دەهێنم كە هونەر و جەماوەركەمە و لە كۆتاییشدا هیچ گەورە و بچووكێك لە بەرامبەر هونەردا نییە.
* بەپێی چەند راپرسییەك دواترین ئەلبوومی تۆ (بحبك انا بحبك) لە زۆر شوێن پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە هەستت چییە بەرامبەر بەم هەواڵە؟
- من زۆر خۆشحاڵم بەو هەواڵە، بەڵێ ئەلبووم و گۆرانی (بحبك انا بحبك) لە چەندین رادیۆ و تەلەفزیۆندا بۆ ماوەیەكی زۆر پلەی یەكەمی بەدەستهێنا بۆیە جەماوەی داوای ئەوە دەكات ژمارەیەك لە گۆرانییەكانی ئەم ئەلبوومە بە ڤیدیۆ كلیپ بڵاوبكەمەوە ئەمەش وام لێدەكات خۆم زیاتر ماندوو بكەم و كاری جوانتر و باشتر پێشكەش بە جەماوەر بكەم.
* گوێبیستی ئەوە بووین كە بۆ دووەم جار لە لایەن رۆژنامەی (اخبار)ی تونسییەوە خەڵاتكراوەی وەك باشترین گۆرانیبێژی هاوینی 2009؟
- بەڵێ و من زۆر خۆشحاڵم بەو خەڵات كردنە كە بۆ دووەم جارە و لە لایەن وەزیری رۆشنبیری تونسی عەبدولرەئوف ئەلباستی بوو، ئەمەش دەبێتە هاندەرێكی زیاتر بۆ من بۆ ئەوەی كاری جوانتر و باشتر پێشكەش بكەم، ئاهەنگی خەڵات كردنی من راستەوخۆ لەسەر شاشەی كەناڵی هەنیبەعل پەخش كرا و چەندین هونەرمەند و رۆشنبیری تونسی و عەرەبی ئامادەی ئاهەنگەكە بوون

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net