.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌وڵی کوشتنی کچێکی ئه‌مه‌ریکی به ره‌گه‌ز عێراقی به ناوی "نور" له‌لایه‌ن باوکی به ناوی " فالح مالکی"ییه‌وه به ئۆتۆمبیل بڵاوکراویه‌وه، راپۆرته‌کان ئاماژه‌یان به مردنی کچه‌که له نه‌خۆشخانه‌دا و سووتانی ماڵه‌وه‌یان کرد.
وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ئاگرکوژێنه‌وه له شاری گلیندال، دانیال فالنزویلا رایگه‌یاند؛" له‌کاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوودا، یه‌کێک له نۆ که‌سی نێو ماڵه‌که له ناوه‌ڕاستی شاردا، دوای ئه‌وه‌ی گوێی له زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یان ده‌بێت، یه‌کسه‌ر ئه‌وانی دیکه به‌خه‌به‌ر دێنێته‌وه و پێکه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌دا هه‌ڵدێن، دواتر تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵگیرسانی ئاگرێک له ماڵکهیاندا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه".
وته‌بێژه‌که بێ ئه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی دوو که‌سی نێو ئه‌و نۆ که‌سه‌دا، بدات، وتویه‌تی؛" حه‌وتیان نیشته‌جێی ماڵه‌که و ئه‌ندامی خێزانی ئه‌و ماڵه‌ن".
روونیشیکردۆته‌وه، که "نیشانه سه‌ره‌تاییه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، که هۆکاری ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئاگره‌که‌ش له گه‌راجی ئۆتۆمبیلی ماڵه‌که‌دا که‌وتۆته‌وه، تیمه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ش توانیویانه کۆنتڕۆڵی بکه‌ن".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، به‌ر له هه‌فته‌یه‌کدا، سه‌رۆکی ئه‌و خێزانه به ناوی "فالح حه‌سه‌ن مالکی" 48 ساڵ، پاش ئه‌وه‌ی له 20 مانگی رابردوودا، له گه‌راجێکی ئۆتۆمبیل له ده‌وروبه‌ری شاری "بیوریا"دا، به ئۆتۆمبیلێكی به‌رده‌م چوارگۆشه، له "نور"ی 29 ساڵی کچی و هاوڕێی کچه‌که‌ی به ناوی "ئه‌مه‌ل عه‌دنان" 43 ساڵ دا، له شاری "ئه‌تلانتا" له ویلایه‌تی جۆرجیادا، ده‌ستگیر کرا.
له‌پاش رووداوه‌که‌ش، به ماوه‌ی دوو هه‌فته، له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوودا، نور له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی "ئه‌ریزۆنا"دا به هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداوه، به‌مه‌ش تۆمه‌تی باوکه‌که‌ی له (ئازاردانی سه‌خت)ه‌وه بۆ (کوشتنی به ئه‌نقسه‌ت) ده‌گۆڕێت.
له‌باره‌ی رووداوه‌که‌شه‌وه، وته‌بێژی پۆلیسی شاری "بیرۆیا"، مایک ته‌لیف رایگه‌یاندووه؛ ئه‌و باوکه له‌به‌ر لادانی کچه‌که‌ی له دابونه‌ریتی رۆژهه‌ڵاتی و رووکردنه هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژئاوایی و ده‌رچوونی له فه‌رمانه‌کانیدا، بێزاربووه.
به‌پێی لێدوانی ده‌سه‌ڵاتدارانیش، له‌پاش رووداوه‌که‌دا، یه‌که‌مجار مالکی به ئۆتۆمبیله‌که‌ی به‌ره‌و مه‌کسیک هاڵاتووه، دواتر گه‌شتی به‌ریتانیای کردووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وێ رێ‌یان له چوونه ژووره‌وه‌یدا گرتووه، ناچار گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریکا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، وته‌بێژی ئاسایشی گشتی ئه‌مه‌ریکا، جێمس ئهرگاس وتویه‌تی؛"ئێستا مالکی له شاری "فۆنێکس" ده‌ستبه‌سه‌ره، که‌فاله‌تی ئازادکردنیشی بڕی 5 ملیۆن دۆلاره".
سه‌رچاوه peyamner

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh harsarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet bo danani em hawalaya namo giyan her bardawam bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌رێز نامۆ ، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ تۆی ئازیز ئه‌خوازم ، به‌هیوای به‌رده‌وامیت لهبهباتهکانت پێبهشمان نه‌که‌ی.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌س هاورێیانی ئازیز ده‌ستان خۆش به هیوای به‌رده‌وامی بۆ ئیوه‌ی گوڵ
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
