.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














شه‌وی 5/11 له گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزی شاری هه‌ولێر كه به مامزاوه-ش ناوده‌برێت له ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كۆنه شه‌ڕێك كه كاتی خۆی له‌سه‌ر كۆتر روویداوه و ئێواره‌ی 5/11 نوێبوهتهوه سێ كه‌س كوژران و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی كۆنه برین
ئێواره‌ی 5/11 دووكه‌س له گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزی شاری هه‌ولێر به‌شه‌ڕ هاتوون كه یه‌كێكیان ناوی دارایه و خوێندكاری 5 ی ئاماده‌ییه و ئه‌ویتریشیان ناوی ستار ره‌حمانه و كرێكاری شاره‌زای كاشی لێدانه، ئه‌و شه‌ڕه‌شیان سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕێكه كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوان هه‌ردوو ناوبراودا له‌سه‌ر كۆتر سه‌ریهه‌ڵداوه و شێوه قینێك له‌نێوانیاندا ماوه‌ته‌وه، تا ئێواره‌ی 5/11 هه‌مان ئه‌و دووكه‌سه كه ماڵیان له‌یه‌ك كۆلاَنه و ته‌نها چه‌ند ماڵێكان نێوانه دیسانه‌وه به‌شه‌ڕ دێن و له ئه‌نجامدا ستار ره‌حمان كه كرێكاره به پارچه‌یه‌ك بلۆك سه‌ری دارا ده‌شكێنێت داراش كه جگه له‌وه‌ی خوێندكار بووه دوو كلاشینكۆفی له ماڵدا هه‌بووه و رادهكاتهوه ژووره‌وه و كلاشینكۆف دێنێت، بهلاَم ستار له‌ده‌ره‌وه نابێت هه‌ر له‌وكاته‌شدا دایكی دارا كه ده‌بینێت سه‌ری كوڕه‌كه‌ی شكێنراوه، ته‌له‌فۆن بۆ برایه‌كی دیكه‌ی ده‌كات ده‌ڵێت وه‌رنه‌وه براتان سه‌ری شكێنراوه، براكانی داراش به ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب (دێرا) ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵ.
سێ كه‌س ده‌كوژرێن كه دووانیان بێ به‌رین
رێبوار یاسین كه دووبرای له‌و رووداوه‌دا كوژراوه به قوڕگی پڕگریان و چاوی فرمێسكه‌وه وتی: هه‌ڤاڵ و بۆتانی برام دوو كرێكاری لێدانی كاشی بوون و له‌گه‌ڵ ستار ره‌حمان كه كرێكاری شاره‌زای ئه‌و بواره‌یه كاریان ده‌كرد و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بوو رۆژانه‌ی كرێكارییان وه‌رنه‌گرتبوو، ئێواره‌ی رۆژی 5/11 كه له‌هه‌مانكاتدا پێنج شه‌ممه بوو ته‌له‌فۆن بۆ ستار ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی رۆژانه‌یان بداتێ لهوهلاَمدا ستار ده‌ڵێت وه‌رنه ماڵی من تاوه‌كو رۆژانهكهتان بده‌مێ، ئه‌وانیش ده‌چنه ماڵی ستار كه نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تر له دووری ماڵی خۆیانه‌وه‌یه، كاتێك ده‌گه‌نه به‌رده‌رگای ماڵی ستار، دارا كه له‌هه‌مان رۆژدا له‌گه‌ڵ ستار به‌شه‌ڕ هاتبوو به كلاشینكۆفه‌وه به هه‌ڤاڵ و بۆتان ده‌ڵێت لێره رامه‌وه‌ستن له‌وكاته‌دا ستار دێته ده‌ره‌وه پاره‌ی رۆژانه‌ی كرێكاری بداته براكانم ده‌بینێت دارا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێده‌كات ئه‌ویش بۆ دارا ده‌چێت له‌وكاته‌دا دارا به كلاشینكۆف ده‌ستڕێژ ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ته‌قه كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوللـه به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت هه‌ر ئه‌وكاته بۆتان گیان له‌ده‌ست ده‌دات و هه‌ڤاڵ- یش دوو گوللـه به‌ر قۆڵی چه‌پی و سینگی ده‌كه‌وێت و به برینداری له‌سه‌ر سك نزیكه‌ی ده‌مه‌تر ده‌خشێت، بۆئه‌وه‌ی بگاته نزیك ته‌رمی براكه‌ی، بهلاَم له‌و كاته‌دا كه براكه‌ی دیكه‌ی دارا كه ناوی عهبدوڵلاَیه له‌سه‌ربانی ماڵه‌كه‌یانه‌وه ته‌قه له‌وانه ده‌كات، كه لهبهردهرگان له ئه‌نجامدا گوللـه‌یه‌كی دیكه به‌ر سه‌ری هه‌ڤاڵ ده‌كه‌وێت و ئه‌ویش گیانی له ده‌ست ده‌دات، هه‌ر له‌وێش ستار ره‌حمان كه كرێكاری شاره‌زای لێدانی كاشییه چه‌ند گوللـه‌یه‌كی به‌ر ده‌كه‌وێت و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه هه‌مان كات گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌رمی هه‌ڤاڵ و بۆتانی برای و ستار ره‌حمانی شۆردووه وتی: بۆتان یه‌ك گوللـه‌ی به‌ر كه‌وتبوو كه به‌سه‌رییه‌وه بوو، هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵیش سێ گوللـه‌ی پێوه بوو یه‌كێكان به‌ر قۆڵی چه‌پی و ئه‌ویتریان به‌ر سینگی و گوللـه‌ی سێه‌میان كه بهههڤاڵهوه بووه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه كه گوللـه‌كه له نزیك ده‌م و ددانییه‌وه به‌ری كه‌وتبوو و له پشتی سه‌رییه‌وه ده‌رچووبوو، له‌كاتی ده‌رچوونی گوللـهكهشدا به‌شێك له دواوه‌ی سه‌ری له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه، هه‌رچی ستار ره‌حمانیش بووه زیاتر له بیست گوللـه‌ی به‌ر كه‌وتبوو كه هه‌موویان له راست ناوكییه‌وه بۆ سه‌ره‌وه بوون و هه‌ندێكیشیان به‌ر ده‌م و چاوی كه‌وتبوون.

هه‌واڵێكی له‌ناكاو
یاسین محه‌مه‌د باوكی هه‌ر دوو كوڕه كوژراوه‌كه‌یه و ده‌ڵێت: من هیچ ئاگام له‌و رووداوه نه‌بووه و نییه، ته‌نها من ئه‌و ئێواره‌یه‌ی كه هه‌ڤاڵ و بۆتانی كوڕمی تێدا كوژرا من له ده‌شتی گوندی سیاوی سه‌ر به ناحیه‌ی شه‌مامك بووم كاتێك هه‌واڵیان دامێ وتیان بگه‌ڕێوه هه‌ڤاڵ و بۆتان كوژراون.
تاوانباران ده‌ستگیركران
هه‌ر به‌پێی وته‌ی هاوولاَتیهكی گه‌ڕه‌كی سه‌ركارێزی هه‌ولێر دوای رووداوه‌كه به چه‌ند ده‌قه‌یه‌كی كه‌م هێزێكی ئاسایشی سه‌ر كارێز ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، كه ده‌ستیان له‌و رووداوه‌دا هه‌بووه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش هێزێكی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌گاته شوێنی رووداوه‌كه و هێزه‌كانی ئاسایش بكوژه‌كان ده‌ده‌نه ده‌ست پۆلیس و هه‌ر له‌وێ پۆلیسه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به لێكۆڵینه‌وه و دواتر ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر ده‌كرێن.
مافی مرۆڤ، مافی ئێمه‌ش
یاسین محه‌مه‌د باوكی هه‌ڤاڵ و بۆتان و هه‌روه‌ها براكانی بۆتانیش داوا ده‌كه‌ن ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و سێ كه‌سه ده‌ستگیركراون به پێی یاسا، سزای تاوانه‌كانیان وه‌ربگرن كه له ئیعدام كردن كه‌متر نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌متر بێت ئه‌وا ره‌نگه ئێمه بۆخۆمان هه‌ڵوێست وه‌ربگرین، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌و تاوانبارانه به‌خێو نه‌كرێن، به‌ڵكو به سزای راسته‌قینه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
هه‌ڤاڵ و بۆتان دووگه‌نجی پێگه‌یشتوو
به‌پێی قسه‌ی خزم و كه‌سوكار و ناسیاوانی هه‌ریه‌ك له هه‌ڤاڵ و بۆتان یاسین ئه‌و دوو برایه له‌ناو خێزانه‌كه‌ی خۆیاندا و له‌ناو كۆمه‌ڵیشدا به‌رچاو بوونه.
باوكی هه‌ڤاڵ ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م خوێندنی ته‌واو كردبوو، بهلاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی دامه‌زراندن نه‌بوو خه‌ریكی كاروباری كرێكاری بوو، دوو مانگه ژنم بۆی هێناوه و ئێستاش ژنه‌كه‌ی دووگیانه.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: بۆتانیش خوێندكاری ئاماده‌ییه و ئه‌ویش له‌كاتی بێكاریدا ده‌چووه كرێكاری.
شایه‌نی باسكردنه هه‌ر له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی دارا و عه‌بدوڵلای برای كه له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژران، سێ كه‌س دیكه‌ش بریندار ده‌بن و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی شاری هه‌ولێرن.
سه‌رچاوه pukmedia
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن namo_rose (2009-11-09 21:17:19)

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆش نامۆ رۆز بۆ دانانی ئه‌م به‌سه‌رهاته کاریگه‌ره به‌راستی مرۆڤ له‌م کاتانه‌دا ناتوانێت به چ وشهییهک هه‌ست ده‌ربرێت به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساته دلته‌زێنه . به‌لام یه‌ک تێبینی بچوکم ئه‌ویش گه‌ر بابه‌ته‌که به‌ته‌واوه‌تی دابنێیت زۆر چاکه چونکه ماویه‌تی وه ئاماژه‌ش به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که بکه‌ی هه‌ر زۆر چاکه دووباره ده‌ستت خۆش و ته‌مه‌ن درێژ و بهژختهوهر بیت ئه‌زیزم .


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ تۆ کاک سیروان سوپاس بۆ تێبینیه‌که‌ی به‌ڕێزت
براکه‌م من خۆم بابه‌ته‌که‌م جوان خوێندۆته‌وه وه دوای ئه‌وه هاتوم له یانه ئیشم له‌سه‌ر کردوه دڵنیابه له‌وه‌ی که هیچ که‌مو کوری نیه وه هه‌روه‌ها وه‌ک سه‌رچاوه‌ی بابهتهکاش براکه‌م ئاماژه‌ی ته‌واوم داوه ئه‌گه‌ر جوان سه‌یرت کردبێت به ڕه‌نگی ســــور نوسراوه،
به هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتن و ته‌ندروستی باش بۆ به‌رێزت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆش به‌رێزم
به‌لام به‌رێزم بابه‌ته‌که خۆی ته‌واو نه‌بوو وه ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت نه‌کرابوو له‌گه‌ل رێزمدا
جوان بابه‌ته‌که‌م خوێندۆته‌وه‌و و جوانیش سه‌یرم کرد به‌لام تا من پهیامهکهشم نوسی ئه‌م سه‌رچاوه نه‌بوو بابه‌ته‌که‌ش ته‌واو نه‌بوو له‌گه‌ل ریزمدا کاتت شاد وبه‌رده‌وام بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دوو باره سوپاس بۆ تۆ کاک سیروان وابزانم ئه‌م شه‌و توشی عه‌زێتم کردیت براکه‌م بمبوره وابو یه‌که‌م جار بابه‌ته‌که ته‌واو نه‌بو چونکه له کاتی ناردنی بابه‌ته‌که من خه‌تم بڕا وه پاشان هاتم چاکم کرد منیش وام ئه‌زانی دوای چاک کردنی بابه‌ته‌که په‌یامت ناردوه، دوباره داوای لێبوردن ئه‌که‌م کاتێکی شاد بۆتۆ برای به‌رێزم.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










زۆر ئاساییه ئه‌زیزم
نا ئه‌زیه‌ت نیه ئه‌خر منیش ئه‌و کات په‌یامم نارد بۆیه وام نوسیوه . به‌خته‌وه‌ر بیت و به‌رده‌وام بیت له دانانی بابه‌تی به سود .
له‌سه‌ر هێڵ نییه