❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن كۆتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی خۆی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-10 06:32:36

same
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-01
دواترین سه‌ردان: 2010-07-06
په‌یامه‌كان: 15
WindowsXPMSIE

چۆن كۆتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی خۆی

ئاسۆ محه‌مه‌د ئه‌مین
هه‌مو شتێك به‌پێی سروشتی خۆی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی . كۆتریش یه‌كێكه‌ له‌و دروستكراوانه‌ی خوای گه‌وره‌ كه‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی و توانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ چێژ وه‌رگرتن له‌و ماوه‌ دوورو درێژه‌ی كه‌ ده‌یبڕێت ،له‌پاشاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ لێی ده‌رچووه‌ .
له‌ سه‌ده‌ی دوازده‌یه‌می زاینی دا خه‌لیفه‌كانی به‌غداد كۆتریان به‌كارده‌هێنا بۆ گواستنه‌وه‌و بردنی ئه‌و نامانه‌ی كه‌ نوسراوی نهێنی یان تیادا بوو به‌هۆی نه‌بونی هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ جه‌نگی دووه‌می جیهانیشدا به‌هه‌مان شێوه‌ كۆتریان به‌كارده‌هێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی نامه‌ نهێنی یه‌كانیان كه‌ سه‌ركرده‌كانی سوپا پێی هه‌ڵده‌ستان ، به‌ڵام ئیستا به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بایه‌خی ئه‌م شێوازه‌ كه‌می كردووه‌ یان هه‌ر نه‌ماوه‌ ، به‌ڵام له‌هه‌ندێ‌ وڵاتی دواكه‌وتودا ئه‌م شێوازه‌ هه‌ر به‌كارده‌هێنرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ ته‌كنه‌لۆژیا به‌ده‌ستی هێناوه‌ له‌ئه‌مڕۆدا . زانایان ئاشكرایان كردووه‌ كۆتر ڕێگه‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌ به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای نیوه‌ڕۆدا تا كۆتایی خۆرئاوابوون كه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تی ده‌رێكی گه‌وره‌یه‌ بۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌لێوه‌ی هاتووه‌ ، به‌ڵام هه‌موو كۆترێك ئه‌م توانا گه‌وره‌یه‌ی نیه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی خۆی .
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كۆتره‌كان به‌كۆمه‌ڵ ڕێ‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی تریان به‌تاك .
شیاوی ئاماژه‌یه‌ له‌جیهاندا نزیكه‌ی ( 289 ) جۆری كۆتر هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن ماوه‌یه‌كی دوورو درێژ ببڕن ، زۆربه‌ی كۆتره‌كان سود له‌و ماوه‌ دوورو درێژه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ ده‌یبڕن .
كۆتری [ لویل نغتون ] یه‌كه‌م كۆتر بوو له‌( 8/4/1945 ز) دا له‌كه‌نداوی (ئه‌یشابود) له‌خۆرئاوای ئه‌فریقا فڕی و له‌دوای ( 55 ) ڕۆژ مرد كه‌ ( 11265 كم )ی بڕی .
له‌ساڵی ( 1941 ز ) كۆترێكی تر ( 1292 كم )ی بڕی له‌ماوه‌ی (24)كاتژمێردا له‌ ئه‌مریكاو ئینگلته‌را . وه‌ له‌ 8/ئایاری ساڵی 1965 ز كۆترێكی دیكه‌ (177كم)ی بڕی له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك كاتژمێردا .

لةزانكؤ كوردةوة

Kurdzhin
هزاران شاخه كل تقديم به آينه شكسته اى كه لبخند تورا هزاران بار تكرار ميكند

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net