.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















Acidic & alkaline foods خۆراكی ترش و تفت
هەر خۆراكێك ترشێتی یان تفتێتییەكی تایبەتی هەیە كە بە pHدەپێورێت كە لە (0- 14) یە، ژمارە سفر واتە بەرزترین ترشێتی،14 واتە بەرزترین تفتی،7 واتە هاوسەنگ (نە ترش نە تفت)، پێوانەی pH تا لە نزمتر بێت ترشێتی زیاتر دەبێت، تا لە7 زیاتر بێت تفتێتی زیاتر دەبێت. بۆ نموونە لیمۆ ترشێتییەكی زۆری هەیە چونكە pH ـەكەی دەگاتە 2.2 . pH ی سپێنەی هێلكە دەگاتە 8،pHی گۆشت دەگاتە 7، pHی تەماتە دەگاتە 4 . بۆ زانینی رادەی ترشێتی هەر خۆراكێك، وانەبێت كە رێژەی ترشێتییەكەی بپێورێت بەڵكو ترشێتی لەش پاش خواردنی خۆراكەكە رادەی ترشێتیمان بۆ بەرجەستە دەبێت، بۆیە ناكرێت خۆراك بە ترش(ئەسیدAcid )یان تفت (ئەلكەلاین Alkaline) ناوزەد بكرێت بەڵكو بە دروستكاری ترشیی یان دروستكاری تفتیی، بە مانایەكی تر پاش میتابۆلیزم خۆراك پاشماوەی كانزایی(Ash)جێدەهێڵێت لە ناو لەشدا، جا هەندێك كانزا ترشن و هەندێكی تریش تفت. بۆ نموونە كلۆر، فۆسفۆر، گۆگرد ترشن چونكە ئاوێتەی ترشی وەكو هایدرۆكلۆریك و ترشی فۆسفۆریك و سۆلفۆریك پەیدا دەكەن. پاشماوە كانزاییە تفتەكانیش وەكو مەگنسیۆم، كالسیۆم، پۆتاسیۆم لە لەشدا ئاوێتەی تفت پەیدا دەكەن وەكو هایدرۆكسیدی مەگنسیۆم و كالسیۆم و پۆتاسیۆم. گرنگی ئەو زانییارییانە لەوەدایە كە لەگەڵ نەخۆشییەكاندا كام خۆراك گونجاون، بۆ نموونە بە گشتی خواردنی ئەو خۆراكانەی كە دروستكاری ترشین نیشانەكانی هەوكردن یان كولبوونی گەدە و دوازدەگرێ زیاتر دەكەن، هەروەها زیادبوونی ترشێتی خوێن ئەگەری رۆماتیزم و دەردی بەگەكان(النقرس (Gout زیاتر دەكات.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه