.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















پاش ژەمی خواردن یەكسەر وەرزش مەكە
پاش خواردن بە تایبەتی پاش خواردنی ژەمێكی گەورەی وەكو ژەمی نێوەڕۆ، لێشاوی خوێن زیاد دەكات بۆ كۆئەندامی هەرس، واتە لێشاوی خوێن زیاتر دەبێت لە دەوری گەدە و ریخۆڵەدا بە مەبەستی ئەنجامدانی كرداری هەرس و هەڵمژینی خۆراك، بۆیە زۆر كەس پاش ژەمێكی گەروەی خۆراك هەست بە خاوبوونەوە دەكەن و ئارەزووی راكشان و پاڵدانەوە دەكەن. لە كاتی چالاكی بەدەنی و وەرزشدا سووڕی خوێن خێرا دەبێت، لێدانەكانی دڵ زیاد دەكەن، لەو كاتەی كە خوێن لە دەوری گەدە و ریخۆڵەدا كۆبۆتەوە، گۆڕانێكی كتوپڕ لە تەوژم و سووڕی خوێندا كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستی، بۆیە زۆر جار لەكاتی ئەنجامدانی وەرزش راستەوخۆ لەپاش ژەمی خواردندا دەبێتە هۆی سك ئێشە و هەندێك جاریش سكچوون، ئەمە سەرەڕای سەرسوڕان و بێ هێزی و هێڵنج كە لەوانەیە رشانەوەشی لەدوا بێت. وا باشە كە بە لای كەم دوو كاتژمێر پاش ژەمە سەرەكییەكانی خواردن ئیینجا وەرزش یان هەر مەشقێكی بەدەنی ئەنجام بدرێت، پاش ئەم ماوەیە، وزەیەكی باش لە لەشدا ئامادە دەبێت بۆ جوولەی ماسولكەكان، گەدەش نزیكەی نیوە یان زیاتر لە خۆراكەكەی بەتاڵ كردووە و لێشاوی خوێن لە دەوری گەدە و ریخۆڵەدا كەم بۆتەوە و لەش بەرگەی هەر گۆڕانێك لە دینامیكی سووڕی خوێن دەگرێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه