❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مڕۆ یادی کۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی کورد دڵداره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-12 14:27:42

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsXPMSIE

ئه‌مڕۆ یادی کۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی کورد دڵداره‌

سڵاو ڕێز

خۆشه‌ویستیم بۆ گشت هاوڕییانم له‌یانه‌ی کوردژین خۆشحاڵم له‌م بابه‌ته‌ هاتمه‌وه‌ لاتان

که‌ ئه‌مڕۆ 12.11.2009 یادی کۆچی دوای شاعیری گه‌وره‌ی کورد دڵداره‌

فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاپۆرته‌

ناوی یونسی مه‌لا ڕه‌ئوف له‌ بیستی شوباتی ساڵی 1918ز له‌کۆیه‌ له‌دایک بوه بۆیه‌که‌م جار له‌ڕانیه‌ ده‌چیته‌ قوتابخانه‌و له‌ خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت تاله‌ساڵی 1945 کۆلێژی ماف له‌ به‌غداد ته‌واو ده‌کات و ده‌بێته‌ پارێزه‌ر دڵدار شاعرێکی نیشتیمان په‌روه‌ر بوو شه‌یدای شروشتی جوانی کوردستان بوو هۆنراوه‌کانی حاجی قادری کۆیی و نالی و عه‌ونی و وه‌فای کوردی و بێکه‌س و پیره‌مێرد کاری له‌دڵدار کردوه‌ ببێته‌ شاعیر له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌مه‌ی وڵاته‌که‌ی تیابوو ئه‌گه‌ر مه‌رگ کۆتای به‌ژیانی کورتی نه‌هێنایه‌ دڵنیابوین له‌وه‌ی دڵدار ده‌بوه‌ به‌رزترین لوتکه‌ی هۆنراوه‌ی کوردی یه‌که‌م پارچه‌ هۆنراوه‌ی له‌ساڵی 1935 له‌ ژماره‌ دوی گۆڤاری ڕوناکی بڵاوکردۆته‌وه‌ دڵدار له‌هۆنراوه‌کانی دا توانایه‌کی زۆری پیشان داوه شه‌یدای کوردایه‌تی بوه‌ خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌کی به‌رزیش بوه‌ دیوانێکی چاپکاروی هه‌یه‌ به‌ناوی دیوانی دڵدار له‌گه‌ڵ ده‌یان وتاری به‌نرخی ئه‌ده‌بی ڕامیاری ئابووری ئه‌مانه‌ی هه‌موو له‌پاش به‌جێماوه‌ له‌ 12.11.1948 له‌شاری هه‌ولێر گیانی پاکی به‌خاک سپێردراوه‌ وه‌هه‌موو ئاواته‌کانی به‌م ته‌مه‌نه‌ کورته‌ برده‌ ژێر گڵ

ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌ک له‌هۆنراوه‌کانی


کوردستانی خۆش نیشتمانی جوان
تۆ قیبله‌گاهی منی بێگومان
چاوم پشکوتوی شاخه‌کانته‌
فێری ژیانی باخه‌کانته‌  ‌‌
ده‌نگی شمشاڵی شوانه‌کانت
زریق و باقی جوانه‌کانت
قاسپه‌ی که‌وانی قه‌د کێوه‌کانت
خوڕه‌ی ئاوه‌که‌ی نشێوه‌کانت
ئه‌مانه‌ هه‌موو گوێیان کردمه‌وه‌
هه‌وێنی شیعری دڵیان گرتمه‌وه

زۆر سوپاس ڕێزوخۆشه‌ویستم بۆتان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن _Rebeen_ (2009-11-12 14:32:07)

Kurdzhin
کـورد ئـەبـەد نـاگـاتـە مـەقـسـەد نـۆکـەری بـێـگـانـەیـە
دودڵــن پـیـسـن لـەگـەڵ یـەک بـۆیـە وا بـێ لـانـەیـــە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net