.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌نفلۆنزای باڵنده
هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ئه‌نفلۆنزای باڵنده ئه‌و نه‌خۆشییه کوشنده‌یه‌ی که زۆربه‌ی وڵاته‌کان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ جۆره چاره‌سه‌رێکی دیاری کراوی بۆ دۆزرابێته‌وه.له‌م ڕووه‌وه توێژه‌ره‌وان و شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نن که هۆکاری کوشنده‌یی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه کارده‌کاته سه‌ربه‌شێکی زۆری خانه‌کانی له‌شی مروڤ وه‌ک سییه‌کان و کۆئه‌ندامی هه‌نه‌سه، هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند که ئه‌م ڤایرۆسه توانای کوشتنی کۆرپه‌ی ناو سکی دایکی هه‌یه.زانایان به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆره فاکسینێک بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت خۆی پێ بکوتێت و چاره‌سه‌ری ئه‌وانه بکات که توشی نه‌خۆشی ناوبراو بون.لیپکن مامۆستا له زانکۆی کۆڵۆمبیا ده‌ڵێت ( که تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌ی دوو مرۆڤی مردوو کردوه که هحۆکاری مردنه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توشبون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده ، له ئه‌نجامدا بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌م نه‌خۆشییه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ر کارده‌کاته سه‌ر سییه‌کان و له‌شی مرۆڤ .پاشان بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌م نه‌خۆشییه زیانی هه‌یه بۆ کۆئه‌ندامی هه‌رس و کۆئه‌ندامی زاوزێی مرۆڤ).هه‌روه‌ها له درێژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا بۆی ده‌رکه‌وت که ئه‌نفلۆنزای باڵنده کار له هه‌مو سیسته‌می خۆپاراستنی مرۆڤ ده‌کات، پاش ئه‌وه‌ی ته‌ماشای یه‌کێک له لاشه‌کانی کرد بۆی ڕونبووه‌وه که ڤایرۆسه‌که له توره‌که‌ی ئاویی و کۆرپه‌له‌ی ناویدا هه‌بووه، لێره‌وه زانایان ئه‌نجامێکی دڵخۆشکه‌ریان ڕاگه‌یاند به‌وه‌ی ده‌زانن که ئه‌نفۆنزای باڵنده توشی کوێی مرۆڤ ده‌بێت و ده‌توانن سنورداری بکه‌ن و چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزنه‌وه. سه‌رچاوه / VOA NEWS

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه