.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زانینی هۆكارهكای گریانی منداڵ كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه‌زۆر گریانی منداڵ بێ هۆ نییه.
لێره‌دا باس له‌چه‌ند هۆكارێك ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌زمانی منداڵ خۆی.
1. تكایه ئه‌م جلانه‌م له‌به‌ر داكه‌نه
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وا سارده، نابێت زیاد له‌راده جلی لهبهركهێتو ئه‌مه‌ش ده‌بێته ناره‌حه‌تی منداڵ.
2. تكایه كه‌مێك پێكه‌وه بگونجێن.
منداڵ به‌ئاسانی گفتوگۆ‌و شه‌ڕو كێشه‌ی نێوان دایك‌و باوك هه‌ست پێده‌كات‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نیگهرانیو بێ تاقه‌تی ئه‌و. باشتروایه هه‌تا منداڵه‌كه ده‌خه‌وێت، گفتوگۆ‌و ده‌مه‌بۆڵه نه‌كه‌ن.
3. من ترساومو په‌رێشانم.
ده‌نگه ده‌نگی زیاد له‌راده، گۆڕینی شوێنی زۆر، روناكی زۆر، شوێنی قهرهباڵغو میوانی زۆر، له‌ئارامی منداڵ تێكده‌دات. هه‌وڵ بده كه‌شێكی ئاراموهێمنی بۆ دروست بكه‌یت.
4. سكم ئازاری هه‌یه.
هۆكارێكی دیاری كرا‌و نییه بۆ ئه‌وه‌ی كهبیسهلمێنن منداڵ كاتێك ئازاری هه‌یه، سك ئێشه بێت یان مه‌عیده بێت یان شوێنێكی تری بێت یان له‌وانه‌یه توشی قه‌بزی بوو بێت. گرنگترین كارێك دوای شیرخواردن دایك‌و باوك ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌وه‌یه منداڵه‌كه بده‌ن به‌سه‌ر شانتانداو هه‌وڵبده كه قرخێنه لێبدات.
بۆ غازاتی ناوسك باشتر وایه، كه به‌ئارامی دهستبهێنی به‌سه‌ر سكیداو پێی منداڵه‌كه‌ت وه‌ك پاسكیل سواری هه‌ڵی سوڕێنه.
5. كه‌سێك چرنوقی لێ گرتم.
ده‌وروبه‌ری دهستو پێ منداڵ زۆر ناسكه، هه‌وڵبده به‌ئارامی پاكی بكه‌یته‌وه‌و یاری له‌گه‌ڵ بكه‌یت توند به‌ستنه‌وه‌ی منداڵ له‌ناو عه‌ربانه منداڵَ ناره‌حه‌ت ده‌كات، زنجیر‌و ماركه‌ی جلی منالیش ده‌بێته هۆی ئازاردانی منداڵ، ئاگادرای ئه‌و حاڵه‌تانه به.
6. هه‌ست به‌ته‌نیایی ده‌كه‌م.
له‌مانگه‌كانی 6 تا 9 منداڵ هه‌ست به‌جیابوونه‌وه‌ی خۆی‌و دایكی ئه‌كات. به‌ڵام ته‌نیا جێ هێشتنمی منداڵ لهژورێكدا بۆ منداڵ ترس دواتر گریان دروست ئه‌كات. باشتر وایه موحیبه‌ت پێ بكهیتو ته‌نیا چه‌ند چركه له‌باوه‌ش گرتنی ئارامی ئه‌گه‌رێنێته‌وه بۆی. به‌هه‌ر حاڵ داَنیابه تا 15 مانگی باش ئه‌بێت.
7. من برسیمه.
له‌وانه‌یه یه‌ك سه‌عات دوای ئه‌وه‌ی كه‌منداڵ شیری خوارد دواتر هه‌ست به نائارامی بكات، چونكه برسی ده‌بێت, ئه‌م قۆناغه زیاتر له‌كاتی گهشهكردنیایهتی ئه‌گه‌ر دڵنیاش نیت له‌وه‌ی كهبرسیهتی، بیكهباوهشت، ئه‌گه‌ر ئارام بوه‌وه ئه‌وه هیچ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌گریان ئه‌وه باشتروایه شیری بده‌یتێ.
8. بێتاقه‌ت بوم له‌بینینی شتی دووباره
مانه‌وه‌ی زیاد له‌راده له‌شوێنێك، منداڵ ناره‌حه‌ت دهكاتو توشی ماندووبوون‌و بێ تاقه‌تی ده‌كات. باشتروایه بیبه‌یت بۆ پارك هه‌تا جه‌وێك بگۆرێت.
منداڵ بونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه باشتروایه هه‌میشه شتی فێربكه‌یت، چونكه حه‌زی لهفێربوونه
سه رجاوه ي : مه كؤكانى گولجين

له‌سه‌ر هێڵ نییه








Babateki grnga zor
Dast Xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor supas
له‌سه‌ر هێڵ نییه