.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













رۆژی 14/10/2009 به نوسراوێک هه‌ڵواسرا بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که مشکێک هاتۆته ناو سۆپهرماركێتهكهوه، ئه‌مڕۆ ناتوانین کڤیکلی بکه‌ینه‌وه و هیچ شتێک بفرۆشین، هه‌تاکو لێی دڵنیا نه‌بینه‌وه کهشتهكان ده‌می مشکی گهيشتۆتێ یان نا.
کڤیکلی كه یه‌کێکه له سوپه‌رمارکێته گه‌وره‌کانی شاری راندهرس له دانیمارک و رۆژانه‌ی فرۆشتنی شتومه‌کی لایه‌نی که‌م یه‌ک مليۆن کرۆنه، که ده‌کاته نزیکه‌ی 200 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی.
ئه‌م سوپه‌رماركێته رۆژانه زیاتر له سه‌د که‌س كاری تیادا ده‌کات و رۆژی چوارشه‌مه‌ش ئیشکه‌ره‌کان هه‌روه‌ک رۆژانی ئاسایی هاتبون و کاری خۆیان ئه‌نجام ده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئامادهکاریهیان کردبوو، به‌ڵام هیچیان لێ نه‌فرۆشت و هه‌روه‌ک خۆی مایه‌وه.
له‌کاتێکدا که خۆراکێک له کڤیکلی بكڕیت، ئه‌گه‌ر به‌رواری به‌سه‌رچووبێت و بیگه‌ڕێنیته‌وه بۆیان کارتۆنێک دیاریت پێده‌به‌خشن، چونکه ئه‌گه‌ر بدرێته ده‌ستی لیژنه‌ی ته‌ندروستی یان کوالیتی کۆنترۆڵ توشی زه‌ره‌رێکی زۆر ده‌بن.
هه‌روه‌کو یه‌کێک له ئیشکه‌ره‌کان وتی: گه‌ر خۆمان سوپه‌رمارکێته‌که دابخه‌ین و پاکیبکهینهوه هه‌رزانتره له‌وه‌ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی پێمان دابخات.
سةرجاوة
pukmedia


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش به‌خت ره‌ش گیان بۆئه‌م هه‌واڵه

له‌سه‌ر هێڵ نییه