❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سەیرتر لەخەیال روداوێكی راستەقینە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-12 18:48:03

kchi hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: ♥Sweed♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1217
WindowsVistaMSIE7

سەیرتر لەخەیال روداوێكی راستەقینە

ئەم روداوە لەگۆڤارێك لەگۆڤارە زانستیەكانی سالإنی پەنجاكانی سەدەی رابردوو بلاوكراوەتەوە كەگۆڤارەكە بەناوی ن (حضارة الإسلام)ە و ناوی دکتورەکە (مصطفى السباعي)ه‌. بووە (رەحمەتی خوای لەسەر بێت) كەزانایەكی بەناوبانگ بووە وەئەوكەسەی

كەروداوەكەی بینیوەوە گێراوەیەتەوە كەسێك بووە جێگای متمتانەبووە بەناوی سلیمان ئالوسی.. بەم شێوەیە دەلێت..لە شەوێكی مانگە شەو دابوو چومە دەرەوە تا هەوایەكی پاك وەرگرم و تاوێك پشو بدەم  وە لەكەناری روباری دیجلە دانیشتم وسەیرترین وێنەم لەژیان دا بینی كاتێك بینیم بۆقێك بەرەو كەناری دەریا بە خێرایەك  دێت  تاگەیشتە ئەو شوێنەی لێی دانیشتبوم بینیم لەسەر پشتی بۆقەكە دوپشكێك هاتەخوارەوە بەخێرایی  ئەرۆییشت بەرەو شوێنێك كە هەندێك پوش كەلەسەریەك دانرابوو  پاش كاتێكی كەم بینیم گەراوە شوێنی خۆی وچۆوە سەر پشتی بۆقەكەو تاپەراندیەوە بۆ ئەوشوێنەی كەلێی هاتبوو .لەوكاتەدا منیش رۆیشتم بۆ شوێنی پوشەكە تا بزانم نهێنی ئەم شتە سەیرو سەرسورهێنەرە چی بوو .بینیم گەنجێك نوستووە لەسەر پوشەكە. وتم..بێ گومان ئەم دووپشكەپێی وەداوەو كوشتویەتی بەلام سەیرتر كە چاوەروانم نەدەكرد بینیم گەنجەكە هەستی بەجولەی پێیەكانم كردو یەكسەر هەلساو لێی پرسیم لەكاتی نوێژی بەیانی كە ئایا كات هاتووە بۆ نوێژ یان نا؟..هەر ئەوەندە..دواتر لەوەش سەیرتر بینیم مارێك كوژراوەو خوێنی لەبەردەروات كەدووپشكەكە كوشتبووی پێش ئەوەی بەوگەنجە وەبدات وە دواتر كە ئەركەكەی خۆی جێبەجێ كردووە گەراوەتەوە ئەو شوێنەی لێی هاتبوو بەسەرسورمانەوە لەخۆم پرسی ئایا دەكرێت شتی وا لەم سەردەمەدا روبدات بەراستی ئەم گەنجە كەرامەتی هەبووە كە ئەم دووپشكە بەوشێوەیە لەم شوێنەدا هاتووە بۆ رزگاركردنی ئەم گەنجە..ئەلێت زۆر  بەپەرۆش بووم كە لەژیانی ئەو گەنجەتێبگەم دواتر  هەوالیم وەرگرت كە ئەو گەنجە ناسراوبووە بەكەسێكی چاكەكارو تەقوادار وە بەردەوام لەچاكەدابووە لەگەل دایك وباوكی بەتایبەت لەو كاتەی كەنەخۆش بونەولەسەرجێگا كەوتبوون وەئەم گەنجە سالانێكی درێژ شەوان زۆر بەكەمی نوستووە هەر لە خزمەتیان دابووە وە هەرچی هەیبوو لەژیان دا لەپێناو ئەم دایك وباوكەسەرفی كردبوو وە ئەم دایك وباوكەش زۆر دوعایان دەكرد بۆی  بەتایبەت لەشەوانی قەدر دا.ئینجا زانیم نهێنی دینداری ئەم گەنجە چی یە بەلێ دوعای دایك وباوك زۆر گرنگە بۆمنالەكانیان هەروەك پێغەمبەر(درودی خوای لە سەربیت) دەفەرموێت لەشەورۆژدا كاتێك هەیە ئە گەر دایك وباوك دوعا بكەن بۆ منالەكانیان بێ گومان خوا گیرای دەكات  ئەمە ش بەرهەمی دوعای دایك وباوكی ئەم گەنجەبووە وەوانەیەكی تر بەرهەمی چاكەكاری وتەقوا وای كرد دوو گیانلەبەر كەهیچیان لەژیان دا پێكەوە ناژین ولێك دوورن خوای گەورە مسخریان بكات و هەروەها ببن بەخزمەتكارو ئەم گەنجە رزگار بكەن.بەلێ ئەمەیە بەرهەمی تەقواو خزمەتكردنی دایك وباوك ..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1dc3394909.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net