.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌م چیرۆكه چیرۆكێكی راسته‌قینه‌یه، كاره‌كته‌ری رووداوه‌كه خه‌ریك بوو جوانترین شتی ژیانی له‌ده‌ست بدات... ئه‌و شته‌ی جوانتره له ته‌مه‌ن، جوانتره له خۆشییه‌كانی ژیان، زۆر میهره‌بانه، نه‌رم‌و نیانه، زۆر جوانتره له دیمه‌نی به‌هار‌و گوڵا‌و گوڵزار... دانیشتن له په‌نایدا زۆر خۆشتره له دانیشتن له قه‌دپاڵی چیا‌و له قه‌راغ رووبارێكی سازگار...
به‌ڵێ... زۆری نه‌مابوو دایكی له‌ده‌ست بدات.. به‌ڵام خودا به‌زه‌یی پێداهاته‌وه‌و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت‌و بێئاگایی بێداری كرده‌وه..
ئه‌م رووداوه په‌ندوئامۆژگاری تێدایه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دایكیان له ژیاندا ماوه‌و رۆژێك له رۆژان دڵیان شكاندووه..
هه‌ر به منداڵی باوكم كۆچی دوایی كرد، له‌و ساته‌وه دایكم هه‌ستا به سه‌رپه‌رشتی كردنم، له پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی ئاسووده بۆ من هه‌موو كارێكی ده‌كرد، خزمه‌تكاری ماڵانی ده‌كرد، جل‌و به‌رگی ماڵانی ده‌شۆرد، نانیشی بۆ ده‌كردن... دایكم ته‌نها منی هه‌بوو، زۆری خۆش ده‌ویستم، كاتێك ناردمی بۆ قوتابخانه زۆر دڵا خۆش بوو، هیواو ئومێدی زۆری پێم بوو، رۆژگاره‌كانی منداڵیم تێپه‌ڕین‌و زانكۆی پێ ته‌واو كردم، پاشان به‌ره‌و هه‌نده‌ران كه‌وتمه رێ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به خوێندنه‌كه‌م بده‌م، دایكم به فرمێسكه‌كانی ماڵئاوایی لێكردم‌و به‌ده‌م ئه‌سرینه‌كانییه‌وه پێی وتم: كوڕه‌كه‌م له‌هه‌واڵت ئاگادارم بكه‌و هه‌رگیز له بیرم نه‌كه‌ی هه‌روه‌ك له بیرت ناكه‌م... دوای ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ خوێندنم ته‌واو كرد‌و بووم به كه‌سێكی تر، شارستانی رۆژئاوا زۆر كاری تێكردبووم‌و زۆر باوه‌ڕم به ژیانی ماددیه‌ت هه‌بوو..
وه‌زیفه‌یه‌كی به‌رزم بۆ خۆم مسۆگه‌ر كردوو ده‌گه‌ڕام بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریش پێك بهێنم... دایكم ئافره‌تێكی بۆ دیاری كردم به‌ڵام به‌داخه‌وه به قسه‌م نه‌كرد‌و خۆم ئه‌و هاوسه‌ره‌ی ژیانم دیاری كرد... هه‌ر له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می هاوسه‌ریمان هه‌ستم كرد رقی له دایكمه‌و خۆشی ناوێت، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی كه هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه، ده‌بینم هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌گری..
وتم: بۆچی ده‌گریت؟ زۆر به توڕه‌ییه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه‌و وتی: یان من یان دایكت ده‌بێت له‌م ماڵه نه‌مێنێت!! ئیتر ئارامم نه‌ما‌و ناتوانم له‌گه‌ڵا دایكتدا بژیم!!
به‌داخه‌وه هه‌ر به زوویی به قسه‌م كرد‌و ئه‌و هه‌موو سۆز‌و خۆشه‌ویستییه‌ی دایكمم له‌بیر چوو..
به‌ڵێ ... ده‌رمكرد... به‌ڵام له‌م كاته‌شدا به‌چاوی پڕ فرمێسكه‌وه ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه‌و ده‌یوت: كوڕم خودا سه‌رفراز‌و سه‌ركه‌وتووت بكات..
له پێناوی ئه‌وه‌ی من ماڵا‌و ژیانم لێ تێك نه‌چێت رۆی... سه‌یری ئه‌و دڵه فراوانه بكه.. سه‌یری ئه‌و سۆز‌و به‌زه‌ییه بكه، به دڵنیاییه‌وه له ده‌ریاكان فراوانتر‌و قوڵتره..
دوای چه‌ند كاتژمێرێك، ئه‌وسا زانیم چیم به خۆم كرد، هه‌ستام‌و كه‌وتمه رێ‌و زۆر به دوایدا گه‌ڕام نه‌مدۆزیه‌وه... كاتێك گه‌ڕامه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌م به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت وای لێكردم كه ئه‌و بابه‌ته بیر خۆم به‌رمه‌وه..
دایكم لێ ون بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌واڵیم نه‌ده‌زانی ... له‌و ماوه‌یه‌دا تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت هاتم‌و له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرام... زۆر لاواز‌و بێهێز بووم.. دایكم به نه‌خۆشییه‌كه‌می زانیبوو، به‌هه‌واڵ پرسین هاتبوو بۆ لام، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی به دیداری شادبم هاوسه‌ره‌كه‌م رێگه‌ی لێگرتبوو، نه‌یهێشتبوو بێته ژووره‌وه بۆ لام‌و پێی وتبوو: چیت لێمان ده‌وێت؟! لێره‌ش وازمان لێناهێنیت؟!
دایكم له كوێوه هاتبوو، بۆ ئه‌و جێگه‌یه رۆیشتبۆوه..دوای ماوه‌یه‌كی زۆر‌و چاره‌سه‌رێكی دور‌و درێژ له نه‌خۆشخانه هاتمه ده‌ره‌وه.. وه‌زیفه‌و كاره‌كه‌م له‌ده‌ست دا، باری ده‌روونیم زۆر تێك چووبوو... قه‌رزێكی زۆریشم له‌سه‌ر كه‌ڵه‌كه ببوو، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به هۆی داواكارییه زۆره‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه توشم هات، كه به‌رده‌وام داواكارییه‌كانی زیادیان ده‌كرد... به ته‌واوی ماندووی كردم.. ئاله‌م كاته ناسك‌و هه‌ستیاره‌دا هاوسه‌ره‌كه‌م پێی وتم: مادام پله‌و پایه‌و جێگه‌و رێگه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌دا له‌ده‌ست دا، به‌ڕاشكاوی پێت ده‌ڵێم: من تۆم ناوێت‌و ته‌ڵاقم بده!!
ئه‌م قسه‌یه هه‌روه‌كو هه‌وره گرمه وابوو له گوێم‌دا، زۆر باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد، كه هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌م قسانه بكات.. چارم نه‌ما ته‌ڵاقم دا..
له دوای ئه‌م رووداوه، زۆر گه‌ڕام به‌دوای دایكمدا، هه‌تا دۆزیمه‌وه، به‌ڵام له‌كوێدا؟!
له‌شوێنی لانه‌وازان‌و بێ كه‌س‌و كار‌و بێ جێگه‌و رێگه‌كاندا!! له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شوێنێكیان نی‌یه تیایدا بژین... له‌و شوێنه‌ی خه‌ڵكی خێری پێده‌كردن‌و له‌نان‌و ئاوی خێرخوازانیان ده‌خوارد... ئای له‌م شه‌رمه‌زاریه!!
كاتێك بینیم خۆم دا به‌سه‌ر قاچه‌كانیدا‌و به‌فرمێسكه‌كانم قاچه‌كانیم ته‌ڕكرد... ئه‌ویش خۆی بۆ نه‌گیراو له‌گریانه‌كه‌مدا به‌شدار بوو.. له‌گه‌ڵا خۆم هێنامه‌وه‌و په‌یمانم دا هه‌تا ماوم خزمه‌تكاری بكه‌م ... به‌ڵێ تێگه‌یشتم كه ژیان به بێ دایك بوونی ئه‌سته‌مه‌و زۆر دژوار‌و ناڕه‌حه‌ته..
خوێنه‌ری ئازیز: ئه‌زانی ئازاردانی دایك‌و باوك تاوانێكی گه‌وره‌یه، تاوانێكه هه‌ر له‌ژیانی دونیادا سزاكه‌ی ده‌چێژێت!! سه‌رچاوه: كما تدین تدان.
و/ مافناس/ هێمن محمد علی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
به راستى ئه مشه و ئه م بابه ته م خوينده وه
ده سته كانت خوشبيت خوشكى خوشه ويستم
ماندونه بيت و سه ركه وت‌و ته مه دريز بيت به قووربان
ئه وه تاكه كاره سات نيه كه روى داوه
روداوه كان زوورن له و روه وه كه رويان داوه و
بونى به سه رهاتى له و شيوه يه زوور ن و منيش زوورم خويند و ته وه
زوور به داخه وه كه ئه و كه سانه ى دايكيان يان با و كيان ئا زار ده ده ن
واده زانن هه روا له خورا بوون به و كه سه و دايك وباوك هويه ك نه بوه بو سه ر كه وتنيان
باشتر كه له كوتايدا دايكى دوزيوه ته وه
خوازيارم ليكتر جيانه بنه وه و خوش بكورزه رين
ده ستت خوش بيت خوشكه ئه زيزه كه م

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه