❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / pewistm ba...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-13 18:15:29

ميسى(19)
خونچەی نوێ
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-13
دواترین سه‌ردان: 2010-11-14
په‌یامه‌كان: 35
WindowsXPMSIE

pewistm ba...

slaw hawrekanm

pewistm ba chand zaniariaka darbarai aw zanaiai ka par sal xalati nobli la fizia wargrt ja agar bkret chand zaniariakm la sar aw zanaia bo bhenn

agar bkret rsmekishim bo paida bkan

bo raportma


swpas

Kurdzhin
هه‌ر باشترینه‌
هه‌ر خۆشه‌ویسته‌
هه‌ر به‌ ئه‌زمونه‌
لیۆنیل میسی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-14 07:41:16

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: pewistm ba...

سڵاو
هاورێ گیان فه‌رموو ئه‌مه‌ زانیارییه‌کی که‌م له‌سه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری فیزیا له‌ ساڵی 2008 و 2009
هیوادارم سودی لێ وه‌ر بگریت.

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8040294446.jpg
براوانی خه‌ڵاتی نۆبڵی 2008 له‌ فیزیا ڕاده‌گه‌یه‌نرێن

Yoichiro Nambuی ته‌مه‌ن 87 سـاڵ و توێـژه‌ر له‌ زانکۆی شـیکاگۆ به‌راوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی سـاڵی 2008 له‌ فیزیا

زانایه‌کی ئه‌مریکایی و هه‌روه‌ها دوو زانای ژاپـۆنی خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای سـاڵی 2008 یان وه‌رگرتووه‌.

کۆمسـیۆنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ سـتۆکهۆڵم Yoichiro Nambuی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای به‌ به‌راوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ ڕاگه‌یاند بۆ دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی هاوشـێوه‌ و قه‌واره‌ی فیزیای ئه‌تۆمی.

هاوکات هه‌ردوو زانای ژاپـۆنیMakoto Kobayashi  و هه‌روه‌ها Toshihide Maskawa هاوبه‌شی له‌ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هاوشـێوه‌ی ئه‌تۆمی که‌رتبوودا ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌:VOA News
****

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-57e3d23b4f.jpg
خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ بواری فیزیا بۆ ساڵی 2009 به‌خشرایه‌ هه‌ر سێ‌ زانای ئه‌مریكی شارلز كاو، ویلارد بویل، جورج سمیس.
لیژنه‌ی ئه‌كادیمی سویدی بۆ زانست رایگه‌یاند: پێدانی خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌و زانایانه‌ بۆ ئه‌و كۆششه‌ی ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌هه‌ردوو بواری تۆڕه‌كانی بینین و نیمچه‌گه‌یه‌نه‌ره‌كاندا داویانه‌ و پشكیان هه‌بووه‌ له‌دانانی  چه‌ند بنچینه‌یه‌ك له‌بواری تۆڕه‌كانی گه‌یاندن. 
لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا نیوه‌ی به‌های خه‌ڵاته‌كه‌ ببه‌خشێت به‌ چارلز كاو وه‌ك ڕێزێك بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌بواری گواستنه‌وه‌ی تیشك له‌چاودا و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌سه‌ر هه‌ردوو زانا ویلارد بویل و جورج سمیس-دا دابه‌شده‌كرێت كه‌ بڕی ملیۆنێك و 400هه‌زار دۆلاره‌.

سه‌رچاوه:‌ سبه‌ی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-14 07:56:55

Kura Hawlerii
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: کوردستان-هه ولێـ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-13
دواترین سه‌ردان: 2010-06-29
په‌یامه‌كان: 498
WindowsXPFirefox

Re: pewistm ba...

فه رمـــوو ئــه مه ش چــه ند زانیــاریــه ک!
خه‌لاتی نۆبل به‌ناوبانگترین‌و به‌به‌هاترین خه‌لاته‌ له‌جیهان که‌ به‌ناوی ‌داهێنه‌ره‌که‌ی ئه‌لفرێد نۆبل ناونراوه‌، ئه‌م خه‌لاته‌ نرخێکی مادی و مه‌عنه‌وی و مێژوویی خۆی هه‌یه‌، خه‌لاتی ئاشتی یه‌کێکه‌ له‌و پێنج خه‌لاته‌ی که‌ ئه‌لفرێد نۆبل داینا، ئه‌ویش به‌ به‌کارخستنی سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر له‌ پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێندا که‌ قازانجه‌که‌ی سالانه‌ بدرێت به‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ پێنج بواردا داهێنانی نوێ بۆ خزمه‌تی ‌مرۆڤایه‌تی ‌پێشکه‌ش ‌ده‌که‌ن ‌وه‌ك ‌بواره‌کانی‌: ئاشتی، کیمیا، فیزیا، پزیشکی، ئه‌ده‌ب، ئه‌م خه‌لاته‌ش به‌بێ جیاوازی وڵات و ره‌گه‌ز هه‌موو مرۆڤێک وه‌ری ده‌گرێت.

ئه‌م خه‌لاته ‌بریتیه‌ له‌ میدالیایه‌کی ‌زێڕو بڕێک‌ پاره‌ی باش و بڕوانامه‌ی رێزلێنان.

باوکی ئه‌لفرێد ناوی عمانوئێل نۆبل ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی و پسپۆڕی رێگاوبان و پرد دروستکردن بوو، داهێنه‌ربوو له‌ بواری چۆنیه‌تی شکاندنی به‌ردو چیا له‌ سه‌ر رێگاو بان وتونێل، ئه‌وساله‌ی ئه‌لفرێد له‌دایک بوو باوکی ئیفلاسی کرد، بۆیه‌ به‌ ناچاری له‌ سالی 1837 روویکرده‌ وڵاتی فنلندا بۆ گه‌ڕان به‌دوای کارو دابینکردنی ژیانی خێزانه‌که‌ی، به‌لام دوایی چوو بۆ پترسبۆرگ له‌وێ کۆمپانیایه‌کی بچووکی میکانیکی دانا، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ ده‌ست هێنا له‌ دروستکردنی ئه‌لغامی ده‌ریا توانی گرێبه‌ند له‌گه‌ل سوپای روسی ببه‌ستێ و ده‌سکه‌وتی ما‌دی با‌ش وه‌ده‌ست بێنێ بۆیه‌ خێزانه‌که‌ی له‌ سالی 1842 هێنایه‌ پترسبۆرگ، سوپای روس ئه‌وکات له‌شه‌ڕی (قڕم له‌ ساله‌کانی 1853، 1856) دابوو له‌گه‌ل بریتانیاو فره‌نسا، روسیا سودی باشی بینی له‌ دانانی تۆڕی ئه‌لغامی ده‌ریایی له‌ ده‌ریای به‌لتیق که‌ که‌شتیه‌ جه‌نگیه‌کانی بریتانیا نه‌یانده‌توانی بگه‌نه‌ شاری پترسبۆرگ، بۆ‌یه ‌‌عمانۆئێل میدالیای زێڕینی ئیمپراتۆری روسیای وه‌رگرت، به‌هۆی ئه‌م داهێنانه‌وه‌ باوکی ئه‌لفرێد توانی زۆرترین سه‌روه‌ت و سامان کۆبکاته‌وه‌.

دوای کۆتاییهاتنی شه‌ڕی ‌قڕم ده‌ستکه‌وتی ئابوری عمانوئێل باش نه‌بوو بۆیه‌ له‌سالی 1862 گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سوید و له‌ ستۆکهۆلم جێگیربوو کۆمپانیایه‌کی دانا ئه‌لفرێدیش کاری له‌گه‌ل ده‌کردو توانیان بڕێکی زۆر ماده‌ی نیتروجیلسرین دروست بکه‌ن که‌ ئه‌م ماده‌یه‌ زۆر به‌هێزه‌ بۆ ته‌قینه‌وه‌، به‌لام له‌سالی 1864 کارگه‌که‌ ته‌قیه‌وه‌و زێانێکی زۆری پێگه‌یاندن که‌ بوه‌هۆی کوشتنی‌ برا بچوکی ئه‌لفرێد به‌ناوی ئه‌میل و چوار له‌ کیمیاگه‌رو کرێکاره‌کانی کارگه‌كه، ئه‌م کاره‌ساته‌ کاریگه‌ريی زۆری له‌ سه‌ر ئه‌لفرێد به‌جێهێشت.

ئه‌لفرێد نۆبل ئه‌ندازیارو کیمیازانی سویدی له‌ 21/10/1833 له‌ستۆکهۆلم له‌دایک بووه‌، باوکی ئه‌لفرێد عمانۆئیل گرنگی باشی به‌ منداله‌کانی دا ئه‌ویش به‌ دانانی مامۆستای تایبه‌ت بۆ خوێندن و فێربونی زانسته‌کانی سروشت و کیمیا و زمان و ئه‌ده‌ب.
ئه‌لفرێد له‌حه‌ڤده ‌سالاندا زمانه‌کانی سویدی، روسی، فره‌نسی، ئینگلیزی،
ئه مه ش چــ‌ ند وێـــنه یه کــی(((((((Yoichiro Nambu)))))))
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5244d86647.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-32fde06334.jpg
هیوای سوود وه رگرـــتــــن

وه رگـــیراو

Kurdzhin
My apple is yours. Your apple is mine

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-15 11:58:55

ميسى(19)
خونچەی نوێ
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-13
دواترین سه‌ردان: 2010-11-14
په‌یامه‌كان: 35
WindowsXPMSIE

Re: pewistm ba...

zor zor swpastan dakam dastakantan xoshbet

dwbara zor swpas ba hiwai bardawamitan la hawkari hawreian

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-15 14:11:04

Kura Hawlerii
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: کوردستان-هه ولێـ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-13
دواترین سه‌ردان: 2010-06-29
په‌یامه‌كان: 498
WindowsXPFirefox

Re: pewistm ba...

سه رچـــــاوا...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net