❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فه‌یس بووک تۆمه‌تبارێکی رزگار کرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-15 18:24:25

ئاسو كةركوكى
خونچەی نوێ
شوێن: كةركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-07
دواترین سه‌ردان: 2010-05-27
په‌یامه‌كان: 41
WindowsXPMSIE

فه‌یس بووک تۆمه‌تبارێکی رزگار کرد

گه‌نجێکی 19ساڵی نیۆیۆرکی، نوێ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی فیس بووکه‌که‌ی بوو به هۆی ئه‌وه‌ی له تۆمه‌تێکی گه‌وره‌ رزگاری بێت.



"رودنی برادفۆرد" به نیشان دانی به‌ڵگه‌یه‌ک که نیشان ده‌دا ئه‌و له کاتی روودانی تاوانێک، خه‌ریکی نوێ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووکی تایبه‌ت به خۆی بووه، سه‌لماندنی که بێ‌گوناهه. ئه‌و پاش ده‌ستگیر کردنی له لایه‌ن پۆلیسی نیۆیۆرک دوو هه‌فته له زیندان بوو، به‌ڵام پاش نیشان دانی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌، ئازاد کرا.



به‌سه‌رهاته‌که له‌مه‌وه ده‌ستی پێکرد، رودنی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر(17ئه‌م مانگه) کاتژمێر 11:49 له ماڵی باوکی لاپه‌ڕی فه‌یس بووکی خۆی نوێ کردبۆوه. خوله‌کێک پاش ئه‌مه، 15کیلۆمه‌تر دوورتر، دزییه‌کی گه‌وره روویدا. رۆژی دواتر پۆلیسی نیۆیۆرک به‌دووی رودنی‌دا ده‌گه‌ڕێت و به هۆی پێشینه‌ی دزی، دزییه‌که به‌ ئه‌ستۆی ئه‌و دادێت.



رۆدنی که له بێ‌تاوان بوونی خۆی ئه‌رخایه‌ن بوو، بڕیار ده‌دات خۆی راده‌ستی پۆلیس بکات، به‌ڵام پاش شایه‌تیی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی ئاگای له دزییه‌که بووه، رودنی به تاوانبار ده‌ناسرێت. هه‌ر له‌م کاته‌دا باوکی رودنی به‌بیری دێته‌وه ئه‌و له کاتی دزییه‌که خه‌ریکی نوێ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی فه‌یس بووکه‌که‌ی بووه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به پارێزه‌ری کوڕه‌که‌ی ده‌ڵێت.



پارێزه‌ری رودنی گوتی: شه‌ش هه‌فته خه‌ریکی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ داواکاری گشتی بووه تاکو پێی بسه‌لمێنێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نیشان ده‌دات که رودنی له کاتی دزییه‌که له‌وێ نه‌بووه. دوابه‌دوای ئه‌م گفتوگۆیه، نووسینگه‌ی داواکاری گشتی په‌یوه‌ندی به سایتی فه‌یس بووک ده‌کات و له راستیی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کۆڵێته‌وه. پاش یه‌ک هه‌فته هه‌وڵ دان و پشت راست کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که له لایه‌ن سایتی فه‌یس بووک، بڕیاری ئازادیی رودنی ده‌رده‌چێت.



به‌رپرسانی سایتی فه‌یس بووک خۆشحاڵی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ربڕی و گوتوویانه: زۆر خۆشحاڵین که توانیمانه بۆ جێ‌به‌جێ کردنی دادپه‌روه‌ری، کاریگه‌ریمان هه‌بێت. سایتی فه‌یس بووک هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئاماده‌نه به په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆن یان په‌یوه‌ندیی وێنه‌یی، به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ دادگا ره‌وانه بکه‌ن. هه‌ندێک له پسپۆڕانی داد، ئه‌م کاره‌یان به ئه‌رێنی وه‌سف کردووه و له هه‌مان کات‌دا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه خه‌راپه‌کانی ئه‌م هه‌وڵانه هۆشدارایان داوه.



پسپۆرانی داد له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، له کاتی ئێستادا، زۆرێک له لایه‌نه‌کانی ژیان و کاری رۆژانه‌ی خه‌ڵک ده‌توانرێت به شێوه‌ی جیاجیا به‌دواداچوونی بۆ بکرێت. زیاد کردنی ئیمکانیاتێکی تر که بێ‌تاوانی که‌سێک بسه‌لمێنێت، کارێکی باشه، به‌ڵام له هه‌مان کات‌دا ئه‌مه شێوه‌یه‌که له شێوه‌کانی به‌زاندنی سنووری چوارچێوه‌ی ژیانی تاکه‌که‌سیی خه‌ڵک. هه‌روه‌ها ده‌بێت بڵێین، سه‌ردانی ئینته‌رنێت، به‌ڵگه‌یه‌کی کامڵ نییه بۆ بێ‌تاوان بوونی که‌سێک، چونکه تۆڕی ئینته‌رنێت، تاکه‌کا‌ن ناناسێت و له‌وانیه که‌سێکی تر له جیاتی ئه‌م که‌سه له‌سه‌ر سایتێک بێت.



سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، پارێزه‌ری رودنی برادفۆرد به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێت، بوونی ئه‌و له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، شتێکی روون و ئاشکرایه و رودنی ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده نییه که پلانێکی ئه‌وا ئاڵۆز بۆ دزی دابنێت و هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌و نووسیویه‌تی، جوان دیاره په‌یامی خۆی بووه.



رودنی ئێستا به ته‌مایه به یارمه‌تیی پارێزه‌ره‌که‌ی سکاڵا دژی داواکاری گشتی تۆمار بکات. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به هۆی هه‌ڵه له ده‌ستنیشان کردنی تاوانبار و 12رۆژ له زیندان بوون، داوای سزای مادی له ده‌زگای دادوه‌ریی نیۆیۆرک بکه‌ن


سه‌رچاوه‌:په‌یامنێر
به‌رێز تکایه‌ له‌کاتی کۆپی کردنی بابه‌ت ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌که‌ی بده‌      چاودێر

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net