❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سودى زوو ئه‌نجامدانی نوێژى به‌يانى له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-17 11:41:42

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

سودى زوو ئه‌نجامدانی نوێژى به‌يانى له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ebce195ead.jpg


سودى زوو ئه‌نجامدانی نوێژى به‌يانى له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌



زانايان ده‌ڵێن: شنه‌ بايه‌ك له‌ سه‌عاتى يه‌كه‌مى به‌يانى دا هه‌ڵده‌كات كه‌ له‌ هيچ سه‌عاتێكى ترى شه‌و و ڕۆژدا به‌و جۆره‌ نى يه‌ ، كه‌ش و هه‌وا نه‌رم و فێنك ئه‌كات ، مرۆڤ به‌ ئاسايی هه‌ستى پێ ئه‌كات .

ئه‌و كاته‌ش هه‌مان كاتى نوێژى به‌يانى يه‌ ، كه‌ وه‌ڵامى بانگى خوايى ده‌ده‌ينه‌وه‌ ، له‌ نوێژى به‌يانى دا ئه‌و هه‌وا پاكه‌ هه‌ڵده‌مژيت كه‌ گازى ئۆزۆنى تێدايه‌ ، ئه‌م گازه‌ش سودێكى باش ده‌گه‌يه‌نێت ، ئه‌و سوده‌ ته‌ندروستيانه‌ى كه‌ نوێژ خوێنى به‌يانيان سودمه‌ن ئه‌بێت لێى:

1- كه‌ش و هه‌وا زۆرترين ڕێژه‌ له‌ گازى ئۆزۆنى تێدايه‌ ، ئه‌م گازه‌ وورده‌ وورده‌ به‌ هه‌ڵاتنى خۆر كه‌م ده‌كات و نامێنێت   ، ئه‌م گازه‌ش سودێكى باش به‌ كۆئه‌ندامى هه‌ستيارى مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نێت ، به‌ ته‌واوى كارى فيكرى و ماسولكه‌يى گه‌شه‌ ئه‌كات.

  2-تيشكى خۆر له‌ كاتى هه‌ڵاتنى دا نزيكه‌ له‌ ڕه‌نگى سوره‌وه‌ ، ئه‌م ڕه‌نگه‌ چالاكى زياد ده‌كات ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ى تيشكى سه‌رو وه‌نه‌وشه‌يى زۆرترين به‌شى له‌و كاته‌يايه‌ بۆ ئێمه‌ ، كه‌ ئه‌م تيشكه‌ هانده‌ره‌ بۆ پێست هه‌تا ڤتامين (d) دروست بكات.

  3-كاتێ خانه‌كان تێر ئه‌بن به‌ گازى ئۆزۆن ئه‌چێته‌ سوڕى خوێنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها گازى (يوم)يش كه‌ سيه‌كان پاك ئه‌كاته‌وه‌.

   4-زۆرترين ڕێژه‌ى (كورتزون) له‌ به‌يانياندايه‌و له‌ ئێواراندا كه‌م ده‌كات ، دياره‌ (كورتزون) ئه‌و مادده‌يه‌يه‌ كه‌ چالاكيه‌كانى جه‌سته‌ زياد ده‌كات و ڕێژه‌ى شه‌كريش له‌ خوێندا زياد ده‌كات كه‌ ئه‌ويش چالاكى و ووزه‌ ده‌داته‌ له‌شى مرۆڤ.

هه‌روه‌ها پزيشكه‌ پسپۆره‌كان له‌ (كۆمه‌ڵه‌ى پزيشكانى دڵ له‌ ئوردن) ڕايانگه‌ياند كه‌ جێبه‌جێ كردنى نوێژى به‌يانى له‌ كاتى خۆيدا باشترين هۆكاره‌ بۆ چاره‌سه‌رو خۆپارێزى له‌ نه‌خۆشيه‌كانى دڵ و ڕه‌ق بوونى ده‌ماره‌كانى خوێن ، كه‌ ئه‌م نه‌خۆشيانه‌ ده‌بێته‌ هۆكارى جه‌ڵده‌ى دڵ و سه‌كته‌ى ده‌ماغ. هه‌روه‌ها هۆكارى ئه‌م نه‌خۆشيانه‌ خه‌وى درێژخايه‌نه‌ له‌ شه‌و ياخود له‌ ڕۆژدا به‌بێ هه‌ستان.

هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه‌كاتێ مرۆڤ له‌ خه‌وى درێژخايه‌ندايه‌ دڵى له‌ ده‌قيقه‌يه‌كدا (50) جار لێده‌دات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى نيشتنى چه‌ورى و خوێ و ماده‌كانى تر له‌ بۆريه‌كانى خوێن و  شاخوێنبه‌ره‌كاندا  ، به‌ تايبه‌تى شا خوێنبه‌رى تاجى به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ ئه‌گيرێت كه‌ زۆر مه‌ترسيداره‌.

ئه‌و لێكۆڵينه‌وه‌ ده‌رى خست كه‌ باش نيه‌ له‌ چوار سه‌عات زياتر به‌سه‌ريه‌كه‌وه‌ خه‌وتن و نه‌خۆشى له‌ دوايه‌ ، وه‌ له‌دواى چوار سه‌عات خه‌و پێويسته‌ بۆ ماوه‌ى پانزه‌ خوله‌ك جوڵه‌و هه‌ڵس و كه‌وتێكت هه‌بێت ، كه‌ ئه‌م جوڵه‌يه‌ش نوێژى به‌يانى دابينى ئه‌كات به‌ تايبه‌تى به‌ شێوه‌ى جه‌ماعه‌ت و له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بدرێت.





بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت:  هاوڕێ شینکی



                                                                                     jabar shexani

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-17 12:25:07

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPOpera

Re: سودى زوو ئه‌نجامدانی نوێژى به‌يانى له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-17 17:57:35

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: سودى زوو ئه‌نجامدانی نوێژى به‌يانى له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌

supas kak hesin giyan desti tosh xosh bet
bo peyamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net