❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-18 16:05:10

جاو مه ست
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-09
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 929
WindowsMSIE7

بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-adfe6e4c8d.jpg

{ لە دواى کۆچى دا یکیان هە ریەک لە [نە شمیل و ڕێبین و ڕاستگۆ ] ژیانیان وە کوو تا رما یى یە ک نە شمبل کچێکى جوان و ،ناسک و، لە سە رخۆ و،نە رم و نیا ن بو و ،لە خێزانێکى مام ناوە ند لە

ناحیە ى پیرە مە گرون کە چە ند کیلۆمە ترێک لە شا رى سلێما نى یەوە دوورە وەکوو هەموو مرۆڤێکى تر لە نێوان دەیان خەونى داهاتو یدا دەژیا ،لەگەڵ با وکى و دا یکى و دوو براى لە خۆى مند ا ڵتر ، تا ئەو کاتە ى قە دە ر وا دە کات دا یکى بە نە خۆشى کوشندە کۆچى دوواى دەکات ئەمە ڕاستى بە سە رهاتەکە یە با پێکەوە بچینە ناخى ڕووداوە کانە وە بزانین هە ریەک لە (نەشمیل و ، ڕێبین و ، ڕاستگۆ و ، باوکیان ) ژیانیان بە رەو کوێ دە ڕوات ....... بۆ ئاگادا رى خو ێنە رى بە ڕ ێز نا وى کە سە کا ن خوا زراون ..........

لە دواى کۆچى دا یکیان هە ریەک لە [نە شمیل و ڕێبین و ڕاستگۆ ] ژیانیان وە کوو تا رما یى یە ک ئەبینى کە هە میشە خۆیان بە وونبوو دەزانى ئەوان بۆ ئەبەدى لە خە یاڵى ئەوە دا دە ژیان کە جا رێکى تر دا یکیا ن بگە ڕێتەوە و لە ئا مێزى گە رمیان بگرێت و لە شەوانى سا ردى زستاندا گە رم دا یان پۆشێت و بەچیرۆکە خۆش و بە سە رهاتە کانی ساڵا نى ڕا بردوو خە و لە پێڵوى چاوە کانیان بخات دایکى دڵسۆزو بە سۆزیان تا دووا ساتە کانى تە مە نى ژیا نى لە گە ڵ ئەواندا گووزە رکرت ...ڕۆژێ لە ڕۆژان ئەم منداڵەچاو گەشانەى بێ هیوا نە کرد لە ژیان ،،ئەءفێرى کردبوون دواى هەموو کەوتنێک هە ڵساندنەوە هەیە ،دواى بڕینى هێڵى دوور خاڵى بە یەک گە یشتنتى هیواو ئاواتەکان هە یە ،،،دواى هەموو تاریى کى یەک ڕووناکى یەکى زۆر بەهێزهەیە کە شە وەزە نگەکان دەکا بە چراخان ،،،گەر مرۆڤ تێ بکۆشێت خۆى بە هێزو خۆڕاگربێت ئارام بێت بەرامبەر هەموو ناخۆشى و گیروگرفتووکێشەیەک ئەوا ڕۆژێک دێت بە هیوا دە گات و پێ دە خاتە خۆشى یە کانى ژیانەوە ...ئەو هەر لەتەمەنى گۆکردنى زمانى مندالە کانى یەوە فێرى راستى و پەروە ردەى ڕاستگۆى کردبوون ،،بۆئەوەى دوربن لەشتە نادروست وناڕاستى یە کانى ژیان،ئەو کاتێک توشى ئەو نە خۆشى یە کوشندەیە بوو تەمەنى منداڵەکانى هەریەک لە [نەشمیل] پانزە سالان بووقوتابى بو لەپۆلى سێ یەمى ناوەندى ،[ڕێبین] تەمەنى سیانزە سالان بوو لەپۆلى یەکەمى ناوەندى،[ڕاستگۆ]تەمەنى تەنها دەساڵان بوو لەپۆلى چوارەمى سەرە تاى بوو ..ماوەیەکى زۆرى نەبرد بەو دەردە کوشندەیەوە دواى ئەوەى سەردانى زۆرپزیشکى پسپۆریان پێ کرد تەنانەت بۆدواجار لەنێوان خزم و کەس و کارەکانیاندا بڕێک پارەیان بۆکۆکردەوە ڕەوانە ى ووڵاتى ئوردن کرا بۆچارەسەر ،بەڵام دواى مانەوەى چواردە ڕۆژ لەونەخۆشخانەیە بەبێ هیواو بێ چارەسەر گەڕایەوە کوردستان بۆشارۆچکەى پیرەمەگرون ،ئەو تادەهات لاوازتردەبوو خواردنى تەنها شۆربابوو چەند ڕۆژیکى نە بردئەویشى پێ نە دەخورا ...نە شمیل بەهۆى ئەوەى لەلایەک کچە گەورەى دایکى بوو لەلایەکى ترەوە تە نها دایکى بەپشت و پەناى خۆى دەزانى درێخى نەدەکرد لە خزمەت کردنى دایکى تەنانەت ماوەیەک بوو بە بۆنەى نەخۆشى دایکى یەوە نەچوبۆوە قوتابخانە هەمووژیانى بۆدایکى تەرخان کردبوو ،ئەو هەمیشە دەیزانى کەبونى ئەم بەبونى دایکێ وەیەتى کە خۆشى و شادى وکامە رانى ڕوناکى ئەم ژیانە تەنها بەبونى دایکێ وە ئەبینێ تەنها تروسکایەکى ئەمڕۆوسبەى ودواڕۆژى خۆى و خێزانەکەى تەنها لەچاوى دایکیدا ئەبینێ ،،،کەچى سات بەسات وائە بینێ بە بەر چاوى خۆیەوە تروسکایەکە ى بەرەو کووژانە وە دەچێت... ڕوناکى و خۆرى هە ڵاتنى دایکى چرکە بەچرکە بەرەو ئاوابوون دەچێت ، ئەو هێشتا خونچە یەکى نەپشکوتوى باخچە ساواکەى دایکى بوو ،ئەو تازە بە تازە لەبەردەم فێربونى ووشەى ژیان وماناى ژیاندا بوو،ئەو پشت وپەنابەهێزەکەى دایکى خۆشەویستى کۆڵەکەى ماڵەکە بوو،ئەو خەمى دووبرا بچکۆلانەکەى بیرچوبۆوە لەبەر ئازارى دایکى شرینى !ئەو دڵى خەبەرى دابوو کەچەند ڕۆژێکى تر ئازیزترین کەسى ماڵ ئاوایى لێ دەکات چراى تەمەنى ژیانى دەکوژ ێتەوە،ئەو باش دەیزانى ڕێ نوێنى کەرو ڕێ نیشان دەرى ڕێگاى ڕاست ودروستى ژیانى ڕێگاى گۆڕستان دەگرێتە بەر ،ئەو چیتر بە نیازنەبووئەو خەون وحەزانەى کە لە ڕۆژگارێکى دورو درێژدا نەخشە ى بۆکێشابووبۆ دواڕۆژ ێکى گە ش و پرشنگدار بێتە دى ،[چونکە دەیزانى بەسۆزترین و گەرمترین باوەش باوەشى دایکە] کەچى ئەویش واگۆڕ لە باوەشى دە گرێت !بەڵام ڕۆژگار، مەرگ، مەوداى نە داچی ترئەو خەمانە بڕەوێ نێتەوە ،چیتر بەو هیوایەوە نەژ ێت کە چاوەکانى بە بینینى شاد بێتەوە کەبۆ چرکە یە کیش لەباوەشى گەرمى بگرێت .ئەوە بوو کۆچى دوواى دایکى ئازیزیان کۆچ و کۆچ بارى بەمنداڵە کانیش کرد بەتایبەتى [نەشمیل]ى بەدبەخت ڕۆژگارێک تێ پەرى منداڵە کان بێ نازیى یەکى تەواوى دایکانە یان لەسیمادا ئە بینرا تادەهات ڕەنگ زەردوبێ هیواو مەلول دەبوون .دووساڵ تێ پەڕى بە سەر کۆچى دایکیاندا،باوکیان لەگەڵ پیاوێکى ئاشناى خۆى کەتەمەنى (68 بۆ 70)ساڵ دەبوو قسەى کردوو ڕێکەوت لەسەر ئەوەى ژن بە ژن ى لە گەڵدا بکات نە شمیل بدا بەو کچەکە ى ئەویش بێ نێ بۆخۆى بێ ئەوەى هیچ پرس وڕایەک بەهیچ کام لە کچەکان بکرێًت جگە لە ڕێکەوتنى هەردوباوکەکە،بەڕاى من گوناهە بەو جۆرە کەسانە بووترێت باوک کە ئامادەیە لە پێناو خۆشى یە کانى خۆیدا بەرنامەو ژیانى دوواڕۆژ ى کچێکى عاقل ولەسەر خۆو بە ڕەوشتى وەکوو [نەشمیل]ڕەوانەى دۆزەخى مەرگى لاى پیرە پیاوێکى پەک کەوتووبێ زارکە لەگەڵ سێبەرى خۆیدابە شەڕدێ ،ئەبێ ڕوناکى و خۆشى ولەزە تى ئەم پیرە مێردە چى بێ!لەولاشەوە نەشمیل ى داماو لەخەمى کۆستى دایکی دابوو هێشتا برین و ئازارەکانى ساڕێژنەبووبوو هێشتا قوڵپى گریان و فرمێسکى چاوەکانى وشک نەبوبوو ،کەچى کۆستێکى گەورە ترى بەسەردا هات کە ئەم جارە لەوە ئەچێ کۆستى مە رگ وکۆتاى ژیانى نەشمیل ى بەدبەخت دەبێت.دواى هێنان وبردنێکى زۆر دواى ناڕازى بون وگریان وپاڕانەوەیەکى زۆر لەباوکى دڵ ڕەق وبێ ویژدانى بەڵام هیچ دادێکى نە دازۆربێ بەزە یانە ودڕاندانە بڕیارەکەى خۆى جێ بە جێ کرد.!!!بۆیە نەشمیل سوێندى بەگۆڕى دایکى خواردکە یا ئەبێ مردن هەڵبژیرێ یان ئەبێ شوو بەو پیرە مێردە نەکات بۆیە بەناچارى بڕیارى کۆتاى هێنانى بە ژیانى خۆى دا، لەیەکەم شەوى بوکێنی دا خۆى سوتاندو بوو بەقوربانى وڕوناکیى یەک بۆ هەمووئەو دڵە تاریکانەى کەدوواکەوتوى دابوونەریت وکۆمەڵکەکۆنە پەرستەکانن، زۆرن ئەونەشمیلانە ى کەکۆت و بەندى دەستى ئەو خەڵکە دوواکە وتووانەن، لە پێناو خۆشى یەکى خۆیانداخەندەو جوانى گوڵەکان ئەژاکێنن، دەبا ئەم بە سەر ها تەببێ بەوانەیەک بۆهەموو ئەو پیاوو کەسانەى وەکوو باوکى نەشمیل بیر ئەکەنەوە بۆئەوەى چیتر ڕوداوى وادڵ تەزێن دوبارە نەبێتەوە .دەبا ڕێزى ئافرەت و پایە ى ئافرەت لەوە گەورە ترو بەڕێزتر تەماشا بکرێت نەک وەکوو کاڵایەک مامەڵەیان پێوە بکرێت ، دەبا هەنگاومان ویژدانمان نوسینمان بەرەو بنە بڕکردنى ئەم جۆرە دیاردە کوشندانە بێت کە لە گەورەترین ڤایرۆس ى دنیا کوشندە ترە...

سةرجاوة
پەیامنیری مالبةرى جبارشیخانی لەسلیمانی

Kurdzhin
تؤ ئه ستيرةى شه وانى تةنهاى منى
ئا لةم شاره بى رؤزه دا بؤجى وونى

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8610b04af8.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-23 20:06:14

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

ده‌سته‌ کانت خۆش بێت به‌رێزم بارستی بابه‌تێکی جوانه‌ هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم هاوڕێی ئازیز،،

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-23 21:24:00

DaYa GYaN
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2012-11-25
په‌یامه‌كان: 227
WindowsVistaMSIE7

Re: بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌راستی زۆۆۆۆۆۆۆۆۆر زۆر کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو له‌سه‌رم و بێتاقه‌تی کردم
ده‌ست خۆشی بۆ تۆی به‌رێز

Kurdzhin


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-23 21:54:23

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

dastt xhosh bet  baxt rash gean babatakat zor xhambar bw sarkawtw bet azizm
http://kurdzhin.org/uploads/c564436369.jpg

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-25 23:38:43

roj2009
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-13
دواترین سه‌ردان: 2010-05-14
په‌یامه‌كان: 25
WindowsXPOpera

Re: بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

dasakant xosh bo am babata  baxt rash gayn barsty  mn baw bawkana nalem bawk badaxawa  bo  am bawkana  ka  bo  xoshy zhiany xoyan  awa  la kchakanyan akan zoor zoor badxawa   awana bawk nin balku ................................ hiwadarm har sarkaw tu by  baxt rash  wa baxtt  ra sh naby

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-11-26 22:11:23

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم بؤ ئةم بةسةر هاتة

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-11-27 06:52:14

BeYaR
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-30
دواترین سه‌ردان: 2013-01-10
په‌یامه‌كان: 1327
WindowsXPOpera

Re: بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

ده ست خؤش به سه رهاتيكى زؤر خه ريب بو سه ركه و توبيت

Kurdzhin
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash4/383881_289661834404846_192552140782483_684196_1842019408_n.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-11-27 09:05:55

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم به‌راستی به‌سه‌رهاتێکی باوی گۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مرۆکه‌یا ئه‌مه‌ شتێکی باوه‌ له‌ناو ناخی هه‌ندێک له‌پیاوانی ئه‌مرۆکه‌ نازانم ئه‌م جۆره‌ بیرکردنه‌وانه‌ تاکه‌ی ، منیش ئه‌ڵیم ئه‌مانه‌ هه‌رگیز باوکی پێناوترێت و به‌ مرۆڤی دانانێم له‌گه‌ڵ رێزم ،،

سه‌رکه‌وتو بیت و هه‌ربژیت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-11-28 22:52:46

شانازشاناز
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-28
دواترین سه‌ردان: 2009-12-04
په‌یامه‌كان: 10
WindowsXPMSIE

Re: بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

بيشه كى ده سخوشيت ليئه كه م بو نوسينى ئه وبه سه رهاته راسته قينةية.....بةراستى كومةلكاى ئيمةجاريك نةكةشتوتةئةو ئاستةى كة ئافرةت بتوانيت بريارى دواروزى خوى بدات\هيشتا هه موو برياره كان بةدةستى بياوة\روزى دةيان ئافرةت دةبنة قورباني وسةرليشيوان ودةربةدةر بوونى دةيان مندالى بى دايك وةدةبنة سوتةمةنى هيوادارم لةم جورة كيشانة روونةدات جونكة بةراستى كارةساتى دلتةزينن\\\\\\\\\\

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-11-29 10:41:51

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: بةسةرهاتى راستةقينةى كجيك

ده ست خؤش هه ر سه ركه وتوو بيت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net