.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئاگاداری..........
به‌رێزم تۆ ئه‌ندامێکی کونی له یانه‌دا ئه‌بێت تۆ رینمایی ئه‌ندامی نوێ بکه‌یت که بابه‌ت بێ سه‌رجاوه رێگه پێدارو نیه
به‌لام تۆ بابه‌ت بڵاو ده‌که‌یته‌وه سه‌رچاوه‌ری بابه‌ت نانوسیت
هیوادارم بابه‌تی داهاتو سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بنوسیت
له‌گه‌ڵ رێزم بۆت ئازیزم سه‌رپه‌رشتیار............. بێستون گۆرانسهرچاوه pukmedia
رۆژی 6/11/2009 له‌شاری هه‌ولێر و له‌ئه‌نجامی كاره‌ساتێكی سه‌یری ئۆتۆمبێله‌وه كه‌سێك به‌ناوی (سه‌فین)ه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات و تراژیدیایه‌كی سه‌یر تۆمارده‌كرێت، كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌سه‌رهاته‌كه‌یه:
جه‌میله كه‌ریم دایكی سه‌فین وتی: كوڕه‌كه‌م ناوی (سه‌فین دڵشاد)ه له‌دایك بووی ساڵی 1982 بوو خێزاندار و پۆلیس بوو، رۆژی 6/11/2009 كه ده‌كاته رۆژی جومعه كوڕه‌كه‌م له ده‌وام ده‌بێت ژنه‌كه‌ی ته‌له‌فونی بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت باری ته‌ندروستیم زۆر خراپه بمبه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه سه‌فینیش دێته‌وه و ژنه‌كه‌ی ده‌خاته ناو سه‌یاره‌كه‌یه‌وه و خوشكی خێزانه‌كه‌شی له‌گه‌ڵیان ده‌چێت و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌ڕێده‌كه‌ون.
لهڕێگهو نزیك بازاڕی كۆك له‌گه‌ڕه‌كی برایه‌تی تهرهكتۆرێك له فهرعێكهوه دهێته سه‌رشه‌قامه‌كه به‌ره‌وڕووی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌وان دێت و خوشكی ژنه‌كه‌ی سه‌فین به‌سه‌فین ده‌ڵێت وریابه ته‌راكتۆر هات ئه‌ویش سوكانه‌كه ده‌شكێنێته‌وه.
خوشكی ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سوكانی نهشكانایهتهوه تهرهكتۆرهكه هه‌موومانی ده‌كوشت.
جه‌میله‌ی دایكی سه‌فین به‌رده‌وامبو له‌قسه‌كانی و وتی: سه‌فینیش ئوتومبێله‌كه‌ی راده‌گرێت، بۆئه‌وه‌ی پێیبڵێ بۆ وات كرد خوشكی ژنه‌كه‌ی سه‌فینیش له‌ده‌رگای لای سه‌كن ده‌یه‌وێت بێته خواره‌وه جارێكی تر هه‌مان شۆفێر كه 2 كه‌سی تریشی له‌گه‌ڵدا ده‌بن تهرهكتۆرهكه ده‌شكێنێته‌وه سه‌ریان له‌ده‌رگای لای سه‌كن ده‌دات و ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه دهقوپێنێت، ژنه‌كه‌شی كه‌مێك ئازار به‌قاچی ده‌گات.
سه‌فینیش كه‌ده‌چێته پێش تهراكتۆرهكه تاپێی بڵێت بۆكاری واده‌كات، به‌ڵام ترهكتۆرهكه راناوه‌ستێ و ئه‌ویش ده‌كات به‌ژێره‌وه و ده‌ڕوات و سه‌فینیش ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامه‌كه و تووشی خوێنبه‌ربوون (نه‌زیف داخلی) ده‌بێت و بۆماوه‌ی 20 خولهك كه‌سێك نه‌چووه بیباته نه‌خۆشخانه دوای سه‌عات و نیوێك لهڕوداوهكهش شۆفێری تهرهكتۆرهكه چوه بۆ بنكه‌ی راپه‌رین و خۆی داوه‌به‌ده‌سته‌وه، تائێستاش كه‌سوكاری وه‌كو پێویست نه‌هاتوون و سه‌ردانیان نه‌كردوین، بۆیه من داوا له سه‌رۆكی هه‌ریم و سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌م كه به‌پێی یاسا تۆڵه‌ی كوڕه‌كه‌م وه‌ربگرنه‌وه، چونكه كوڕهكهكهم بێ‌تاوان بوو.
دڵشاد شه‌فیق كه باوكی سه‌فین بو وتی: رۆژی 6/11 كوڕه گه‌وره‌كه‌م كه‌ناوی سۆرانه هات پێی وتم بابچین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، سه‌فین تووشی رودای پێكدادانی ئۆتۆمبێل بووه، بۆیه له‌گه‌ڵ دایكی سه‌فین چوینه نه‌خۆشخانه له‌وێ پۆلیسه‌كان وتیان تۆ چی سه‌فینی وتم باوكیم وتیان باشه با دایكی نه‌زانێت خۆت وه‌ره بچین بۆ ته‌شریح كه‌چومه ژوری تهشریحهوه دێم سه‌فین له‌وێبو باوه‌شم پێداكرد و ماچم كرد و ده‌ستم كرد به‌گریان و دواتریش ته‌رمه‌كه‌یمان هًێنایهوه و ناشتمان.
شێرزاد هادی ئه‌فسه‌ری پۆلیس له بنكه‌ی راپه‌ڕین به PUKmedia ی راگه‌یاند: سامان مسته‌فا كه شۆفێری تهرهكتۆرهكهیه له‌شه‌قامی برایه‌تی پێش فه‌رمانگه‌ی كاره‌با ته‌نكه‌ری ئاوی پێده‌بێت و ده‌یبات بۆ ماڵان، سه‌فین به‌سه‌یاره‌كه‌ی پێشی ده‌كه‌وێت و شۆفێری تهرهكتۆرهكهش توڕه ده‌بێت، به‌وه‌ی كهشكاندویهتیهوه سه‌ری و پێشی كه‌وتوه، بۆیه دوایان ده‌كه‌وێت فوللایت و هۆڕینیان بۆلێدهدات، سه‌فینیش راده‌وستێ بزانێ ئه‌و هۆڕین لێدانه چیه، له‌گه‌ڵ راوه‌ستانی خوشكی ژنه‌كه‌ی ده‌رگا ده‌كاته‌وه و داده‌به‌زێت، تهرهكتۆرهكه خۆی لێداوه و نیوه‌ی ده‌رگاكه‌ی قوپاندوهو سه‌فینیش دابه‌زیوه چووه بۆلای تهراكتۆرهكه بزانێت چیه، به‌ڵام تهراكتۆرهكه ده‌یه‌وێت ده‌رچێت و بڕوات، سه‌فینیش خۆی بهتهراكتۆرهكهوه ده‌كات، به‌ڵام به‌رده‌بێته‌وه و ده‌كه‌وێته به‌ر تایه‌كه و ماوه‌ی 200 مه‌تر به‌دوای خۆی رایده‌كێشێت.
ئێمه كه چوین كه‌شفی روداوه‌كه‌مان كرد، شه‌قامه‌كه هه‌ر خوێن بوو ئوتومبێل و تهرهكتۆرهكه (حجز) كراوه‌و لای ئێمه‌یه هه‌ردوكیان كه‌شفی ئالیان بۆكراوه ئیفاده‌ی خێزانی كوژراو و دایكوباوكی و براكانی وه‌رگیراوه‌و شۆفێری تهرهكتۆرهكه له زیندانه ئیفاده‌و كه‌شفه‌كان ته‌واو بوه ته‌نها ئیستیماره‌ی ته‌شریح ماوه دوای چه‌ند رۆژێكی تر ئه‌ویش ته‌واو ده‌بێت و حاكم بڕیاری كۆتایی ده‌دات.


له‌سه‌ر هێڵ نییه