❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاگادار بە! لەوانەیە "غیرە"ـی زۆر تووشی "شێرپەنجە"ـت بكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-21 14:22:45

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

ئاگادار بە! لەوانەیە "غیرە"ـی زۆر تووشی "شێرپەنجە"ـت بكات

ئاگادار بە! لەوانەیە "غیرە"ـی زۆر تووشی "شێرپەنجە"ـت بكات

بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی زانستنی (میسری) و (كەنەدی) كە ئەمساڵ ئەنجامیان داوە، دەركەوتووە كە "غیرە" و "دڵپیسیی" زۆر لای ئافرەت هۆكارێكی زۆر سەرەكییە بۆ تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی "ڕەحم" و "مەمك".

لێكۆڵینەوەكە كە پوختەكەی لە ڕۆژنامەی"ئەلئەهرام"ـی میسرییدا بڵاو كراوەتەوە، لێكۆڵینەوەكە لەلایەن تیمێكی 18 كەسییەوە ئەنجامدراوە. كە سەرجەمیان پزیشكی بواری سایكۆلۆگی و پزیشكی ئافرەتان و هەناون. 12 پزیشكیان میسریین و ئەوانی دیكەیش كەنەدین.

بە پێی لێكۆڵینەوەكە ئەوە دەركەوتووە كە بەو پێیەی ئافرەت بوونەوەرێكی ناسك و نیانە، هەبوونی مەراق و گوومانی زۆر لە دەروونیدا وا دەكات كە توانای بەرگریی لەشی كەم ببێتەوە، ئەوەیش وادەكات كە دووچار نەخۆشی ترسناك لەوانەیش "شێرپەنجە" ببێت.



ئەو كۆمەڵە پزیشكە پاش سێ ساڵ لە لێكۆڵینەوە بۆیان دەركەوتووە كە "غیرە"ـی زۆر یان "دڵپیسییكردن" لە مێرد، وا دەكات كە باری دەروونی ئافرەت زۆر تێك بچێت، ئەو تێكچوونەیش لەلایەن خۆیەوە وا دەكات كە سیستمی هۆرمۆنات لە لاشەیدا تووشی شڵەژان و ناجێگیریی ببێت. لە ئەنجامی ئەو حاڵەتەیشدا خانەكانی لەشی زیانی گەورەیان بەردەكەوێت و لاشەیشی بەگشتی توانای بەرگریی كەم دەبێتەوە.



(دكتۆرە سوعاد شەرقاوی) كە یەكێكە لە ئەندامانی تیمەكە دەڵێت" غیرەكردن دیاردەیەكی ئاسایی پێوەندیی هاوسەرگیرییە، بەڵام هەبوونی گوومان و دڵپیسیی و غیرەی زۆر لای ئافرەت دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولكە و دەمارەكانی "ڕەحم" و "مەمك" كە گرژبوونی زۆری ئەو دوو ئەندامەیش وا دەكات كە ئافرەت تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بێت.



كەواتە خانمی خۆشەویست، هەرگیز لێ مەگەڕێ گوومان و دڵپیسیی زەفەر بە ئەوینت ببەن و كامەرانیت بشوێنن.

غیرە لە مێردەكەت دەكەیت؟ گوومانت لە خۆشەویستی هەیە؟ هەست دەكەی مەیلی زۆرت پێنادات؟ یان هەرشتێكی دیكە لەو بارەیەوە، دیاردەیەكی ئاساییە، بەڵام فێر بە ئەو گوومانە دەربڕە بە هێوری لەگەڵ هاوسەرەكەت باسی بكە.چونكە هێشتنەوە گوومان ناخت دەخوات و تووشی كێشە و دەردەسەریت دەكات.
ئامادەكردنی: مانگ

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن LovE..........P (2009-11-21 14:35:31)

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-21 14:28:36

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئاگادار بە! لەوانەیە "غیرە"ـی زۆر تووشی "شێرپەنجە"ـت بكات

ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆدانانی بابه‌ته‌که‌ت
به‌ڵام تکایه‌ ئه‌م سه‌د هه‌زار جار وتراوه‌ته‌وه‌ کاتێک بابه‌تێک دائه‌نێن ئاماژه‌ بده‌ن به‌سه‌رچاوه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر خۆشت خاوه‌نیت ناوی خۆت وه‌ک نوسه‌ری بابه‌ته‌که‌ بنوسه‌ ، با تکایه‌ چیتر له‌مه‌ زیاتر دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ئاماژه‌بده‌ن به‌سه‌رچاوه‌..

شازادا شه‌نێ

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-21 14:36:24

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

Re: ئاگادار بە! لەوانەیە "غیرە"ـی زۆر تووشی "شێرپەنجە"ـت بكات

zor dawae lebwrdn dakam azizm lim bbwra
supasssssss bo peshnyarakat barez
supas bo haste jwant

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن LovE..........P (2009-11-21 14:36:49)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-23 13:44:59

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ئاگادار بە! لەوانەیە "غیرە"ـی زۆر تووشی "شێرپەنجە"ـت بكات

به‌رێزم  LovE.......P  ئایا تۆ ئه‌زانیت سه‌رچاوه‌ واتای چییه‌؟؟؟

یاساکانی یانه‌ هاتووه‌ کاتێک بابه‌تێک بڵاو ده‌که‌یته‌وه‌ ئاماژه‌بده‌ی به‌ناوی ئه‌و شوێنه‌ی که‌ ئه‌و بابه‌ته‌ت لێوه‌رگرتووه‌ ، بۆنمونه‌ من بابه‌تێکم  داناوه‌ به‌ڵام خۆم نه‌منوسیوه‌ له‌ سایتی ڕێگای ڕاستیه‌وه‌ کۆپیم کردووه‌ له‌ یانه‌ی کوردژینیش په‌یستم کردووه‌ ، ئه‌و بابه‌ته‌ هیخۆمنییه‌ وه‌ که‌سێکیتر خاوه‌نه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ ئه‌ویش رێگای ڕاستیه‌ بۆنمونه‌ ئه‌وهم‌ بۆباسکردیت تا تێبگه‌یت له‌ناوی ئاماده‌که‌ری بابه‌ته‌که‌و سه‌رچاوه‌که‌ی ، سه‌رچاوه‌ ده‌بێت ناوی سایته‌که‌ بنوسیت ..
ئێستاش تۆ ئه‌مه‌ له‌ چ سایتێک وه‌رتگرتووه‌ ناوی سایته‌که‌ش بنوسه‌ وه‌ک سه‌رچاوه‌ ..

هیوادارم تێبگه‌یشتبیت ، ببوره‌ی ناوێت به‌رێزم به‌ڵام ئاگاداربه‌ با چیتر دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net