.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






توند‌و تیژی دژی منداڵان
ترسناكترین و خراپترین دیارده‌ی توند‌و تیژی خێزانی به‌رامبه‌ر منداڵان منداڵه بێتاوانه‌كان ده‌گرێته‌وه. دیارده جۆر به‌جۆره‌كانی توند‌و تیژی دژی منداڵان له زیاد بوونێكی به‌رچاودایه له زانستی ده‌روون ناسی دا به‌شێكی گه‌وره له‌م زانسته باس له لایه‌نه سلبی و جیكاره سه‌لبیه‌كانی خراپ ره‌فتار كردن له‌گه‌ڵ منداڵ ده‌كات، منداڵ ئه‌و كه‌سایه‌تیه هه‌ستیاره پاكه‌یه كه هه‌موو
زانیاریه‌كان زۆر به ئاسانی وجۆرێك له چه‌سپاوی وه‌رده‌گرێت، هه‌موو زاناكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی له ته‌مه‌نی منداڵی و له نێوان 5-7 ساڵدا دروست ده‌بێت، چه‌مكی كه‌سایه‌تی پێناسه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، بواری منداڵ و كاركردنی جیدی له‌م زانست و به‌شه‌دا لای كۆمه‌ڵگاو تاكی ئه‌كادیمی ئیمه ئه‌توانم بلێم هه‌ر بوونی نیه،به‌ڵام له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان بروانامه‌ی به‌رزی ماسته‌رو دكتۆرای تێدا ده‌هێنن، ئه‌وان هه‌موو پسپۆری خۆیان له‌م بواره هه‌ستیارو گه‌وره‌یه‌دا ته‌خان ده‌كه‌ن، ئاشكرایه كۆمه‌ڵگای ته‌ندروست له‌تاكی ته‌ندروسته‌وه دروست ده‌بێت، منداڵ ئه‌و چه‌مكه فه‌رامۆش كراوه بچوك له ده‌سته‌واژه به‌ڵام گه‌وره مه‌زن له‌ناوه‌رۆكه‌یه كه رۆژانه و بگره كاتژمێرانه جۆره‌ها شێوه له‌شێوه‌كانی خراپ ره‌فتاركردنیChild abuse به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی زۆر نادیار‌و شاراوه‌یه ئه‌و خراپ ره‌فتاركردنانه‌یه له چوار چێوه‌ی خێزاندا ئه‌نجام ده‌درێت و هیچ كه‌سێك یان لایه‌نێك ئاگاداری نابێت، من به‌جۆرێك له جۆره‌كان ده‌توانم بلێم له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا خودی منداڵ و چه‌مكه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م به‌شه‌و پێكهێنه‌ره گه‌وره‌و زۆره‌ی كۆمه‌ڵگا نه‌بۆته بابه‌ت نه‌بۆته گرنگی، بۆجارێك له رۆژنامه‌یه‌ك بابه‌تێكم نه‌دی، بۆ جارێگ فایلێك یان ته‌وه‌ره‌یه‌كم له‌سه‌ر ئه‌م مرۆژڤه پڕ له هه‌موو ماناكانی گرنگی نه‌كرد كۆمه‌ڵه‌یه‌ك یان سه‌ندیكایه‌ك بۆ پارێزگاری كردن له مافه‌كانی منداڵً له‌م كوردستانه گه‌وره‌یه‌و سێ پاریزگایه‌دا نیه ، كۆمه‌ڵگایه‌كه ته‌نها هه‌موو هه‌وڵ و به‌رگری كردنه‌كانی تایبه‌ته به گه‌وره‌كان و گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندیه مادی و ده‌سه‌ته‌ڵات خوازیه‌كانی، هه‌موو ناوه‌كان و له ژێر یه‌ك چه‌مك و ناوه‌رۆكدا كۆده‌بنه‌وه " گه‌وره‌كان" ، كرێ كار ،پزیشك، ئه‌ندازیار، كۆمه‌ڵناس،...هتد كه هه‌ر ئه‌مانه خۆیان گیرۆده‌ی جۆره‌ها كێشه‌ی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تین سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و خراپ ره‌فتاركردنانه‌ی به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام دراوه له ته‌مه‌نه منداڵیه‌كانیان دا ، له هیچ یاسایه‌كی ئه‌م وڵاته‌و شاره‌دا نه‌م دی ده‌قێك یان یاسایه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ست درێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵ و سزایه‌ك بۆ ئه‌م جۆره تاوانانه، هه‌موو برگه یاساییه‌كانی نه‌وجه‌وانان تایبه‌ته به لادانه‌كانی منداڵ و برگه سزاییه‌كان له‌سه‌ر كه‌تنه‌كان، ئه‌ی كوا سزایه‌ك بۆ خراپ ره‌فتار كردن ی منداڵ( چه‌مكی خراپ ره‌فتار كردن واته ئه‌و هه‌ڵسو كه‌وته ناشیاوو توند‌و تیژیانه ده‌گرێته‌وه كه گه‌وره‌كان به‌رامبه‌ر منداڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن- سوء معاملة الأطفال-Child abuse) ، ئه‌وه‌تا له سوریا كۆنگه‌ره‌ی تایبه‌ت به‌م بواره ده‌گیرێت و پسپۆر‌و شاره‌زای ئه‌وروپی و ئه‌لمانی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م جۆره‌كارانه ده‌كات و خولی تایبه‌ت به توند‌و تیژی دژی منداڵان ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مرۆ هه‌موو بابه‌ته‌كانی منداڵ و جیهانی منداڵ و كێشه‌كانی منداڵ تایبه‌ت كراوه یان له‌یه‌ك شوێندا یان ده‌زگای تێكده‌ردا كورت كراوه‌ته‌وه ئه‌ویش وه‌زاره‌ت یان بواری خوێندن و به‌ناو په‌روه‌رده‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌م بن، ئه‌وان زۆر شاره‌زا بن و مافی منداڵ هه‌ر لای ئه‌وان بێت، ئه‌م جیهانه و كیشه‌كانی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره ته‌نها ئه‌و لێپرسرای بزنرێت ، پاشان ئه‌م ده‌زگایه خۆی پشكی گه‌وره‌ی تاوانه‌كانی به‌ر ده‌كه‌وێت، خۆی گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی و توند‌و تیژی به‌رامبه‌ر ده‌كات، زمانی ئه‌و ته‌نها به‌د ره‌فتار كردنه، هیچ رۆژێك یان ساڵیك یان سه‌ده‌یه‌ك نه‌مان بیست كه‌سێكی ئه‌نجام ده‌ری توند‌و تیژی منداڵ سزا بات، خودی ئه‌م ده‌زگایه منداڵ وه‌ك خاوه‌ن ماف سه‌یر ناكات، چ تاكێكمان نه‌بێت ناخۆشترین یاده‌روه‌ری مامۆستایه‌كی دیكتاتۆری بێ به‌زه‌یی نه‌بێت؟.
ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو سوریا توانی مامه‌ڵه توند‌و تیژیه‌كان بهێنێته ناو دادگاكانه‌وه هه‌رچه‌نه كه‌مو كور زۆری تێدایه له‌شێواز و میكانیزمه‌كانی ئه‌م جۆره دادگایه‌ئه‌ویش له‌به‌ر تازه‌یی و سه‌ره‌تایی و میكانیزم و شێوازه‌كانی.
ئاشكرایه كۆمه‌ڵگا كارێًكی له‌و جۆره زۆر به‌توندی ره‌ت ئه‌كاته‌وه، له‌سه‌رێكی تریشه‌وه ئێمه هه‌رگیز پسپۆری ئه‌و بواره‌مان نیه، و پاشان داب و نه‌ریته سه‌لبیه‌كان گه‌وره‌ترین رێگری خێزانه بۆ ده‌رنه‌برین و شاردنه‌وه‌ی توند‌و تیژیه‌كانی ناو خێزان، ئه‌وه‌تا ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك ئه‌لمانیادا، زۆرێك له‌خێزانه‌كان له به‌ر ئابروو چون و روانینی ده‌رورو به‌ر ده‌شارنه‌وه له كاتێكدا دادگای تایبه‌تی ئه‌وان له باشترین و به‌رزترین ئاستدا له‌م جۆره كارانه ده‌كۆلێته‌وه، پزیشك و دوكتۆری پسپۆری بواری منداڵ لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن و له دادگادا بوونیان هه‌یه، بۆ نموونه له كاتی گوێ گرتن له شكاتی منداڵ و ئیفاده‌كانی پسپۆری بروانامه به‌رزی په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ منداڵ ده‌وه‌ستێ و له‌ته‌نیشتیه‌وه تا دڵنیا بێت و نه‌ترسێت. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای ئه‌وانیشدا شاردنه‌وه هه‌یه له‌ترسی سه‌یر كردنی كۆمه‌ڵگاو داب و نه‌ریت.به‌تایبه‌تی ده‌ست درێژیه سێكسیه‌كانی سه‌ر كچ.
لێره‌دا پانتایی گه‌وره‌ی ئه‌م كاره له پێویست بوونی فره ره‌هه‌ندی سه‌رجه‌م یه‌كه پێك هێنه‌ره راسته‌و خۆكان و ناراسته‌و خۆكان له‌م بواره‌دا ده‌بێت به‌شێك بێت له په‌یره‌و و پرۆگرامه‌كانی، هه‌ستیاری و گه‌وره‌یی ئه‌م كه‌سه پڕ له بنیات نه‌ره ده‌بێت بكرێته بابه‌تی بوون له سه‌ره‌تایی ترین یه‌كه و به‌رپرسیارو ژینگه‌ی یه‌كه‌می كه خێزانه، خێزان ئه‌و چه‌مكه‌یه كه ده‌به‌خشرێته هه‌ر ژن و مێردێك به‌په‌یوه‌ندی گرێ به‌ستی هاوسه‌ری پێكه‌وه بژین. زه‌رووره‌تی قره ره‌هه‌ندی له‌كاركردن له‌م بواره‌دا مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه منداڵ له‌ناو خودی خێزان خۆیدا بكرێته جێگای گرنگی پێدانی دایك و باوك ده‌بێت چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست دیاری بكرێت بۆ دوو كه‌سایه‌تی به‌رهه‌م هێنی منداڵ كه دایك و باوكه، ئه‌توانم ئه‌وه به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م به ئه‌ركی خودی دایك و باوك ده‌كرێت چونكه ناتوانین ئه‌م ئه‌ركه ببه‌خشینه لایه‌نێك ئه‌گه‌ر تایبه‌تمان كرد به‌و ئیتر سه‌رجه‌م ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیه‌كانی منداڵ حۆیان له‌به‌ر پرسیارێتی و چاودێری كردنی دور ده‌خه‌نه‌وه و كاتی خۆی به‌تێگه‌شتن له‌م مرۆڤه ناسكه‌وه به‌فیرۆ ناده‌ن، ئیتر دوورنیه باوك نه‌خوێنده‌وارێك یان دوكاندارێك بێت یان حه‌ماڵێك بێت پاشان بۆ نوسه‌رێك بێت یان پارێزه‌رێك بێت ..هتد سه‌رجه‌م توێژ‌و مرۆڤه ئه‌رك پێبه‌خشراوه‌كان، پانتایی ئه‌م گرنگی پێدانه به‌جۆرێكه به‌هانه بۆ نه‌خوێنده‌واری به‌خێوكه‌ر به‌هیچ جۆرێك ناهێنێته‌وه، چۆن ؟ یان بۆچی؟ ئاشكرایه سه‌ركه‌وتنی مرۆڤ له‌ژیاندا به‌و ره‌گه‌زه سه‌ره‌كیه ده‌بێت كه هه‌موو مرۆڤه‌كان هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ی ئه‌رك به مرۆڤی ده‌به‌خشێت ده‌بێت ئه‌وه زانراو بێت ده‌بێت هه‌ریه‌ك له بواری خۆیدا و له‌ئه‌ركی خۆیدا خوێنده‌وار بێت، ده‌بێت رۆشنبیران و نوسه‌ران به‌شێكی نوسینه‌كانی خۆیان یان رۆمانه‌كانی خۆیان یان هۆنراوه‌كانیان تایبه‌ت بكه‌ن به منداڵ، ده‌بێت پاریزه‌ران چه‌مكی یاسایی پێشكه‌ش به‌م پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیه بكه‌ن، به‌ده‌ر له‌مه كاره‌كانیان كه‌م و كوره ئه‌م ڕۆ نوسه‌ران ده‌كه‌ون ژێر پرسیاره‌وه كه ئه‌وان خۆیان ته‌نها شه‌رعیه‌ت به نوسه‌ری خۆیان ده‌ده‌ن واته به‌ده‌ر له‌وان كه‌س نابێت بنوسێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌نگی به‌وانیش دا بێت و سوڵته‌ی نوسینی خۆیان به فكره‌ی تایبه‌تی خۆیان به‌سه‌ر جه‌ماوه‌رو پێك هێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵ بسه‌پێنن، ئایا ده‌توانین هه‌موو نوسه‌رێك به رۆشنبیر بزانرێت یان ئه‌وه‌ی چه‌مكی رۆشنبیری تایبه‌ت بێت به نوسه‌ر یان شاعر یان چیرۆك نوس، به به‌لگه‌ی مه‌نتیكی هزری زۆر ورد ده‌توانین خودی نوسه‌ر بخینه ژێر پرسیار‌و جۆرێك له دادگایی بكرێت له لایه‌ن گه‌ل، منداڵان له سایه‌ی بوونی یاسایه‌كی زۆر وورد و فره ره‌هند ده‌توانن دادگای نوسه‌ران بكه‌ن، بۆ ته‌نها له‌گۆشه‌یه‌كی گوتاره‌كانتا ئاماژه‌یه‌كی زۆر ساده‌ش بێت به بونی ئێمه‌تان نه‌كرد، بۆ بۆجارێكیش له‌سه‌ر مافه‌كانی ئێمه‌تان نه‌پرسی، منداڵ ده‌توانێت بلێت ئێوه به‌راستی خۆتان جارێكی تر ده‌ردی كۆمه‌ڵن ئێوه نه‌خۆشی كۆمه‌ڵگان، هه‌ڵبه‌ت بابه‌تی خودی نووسه‌ر خۆیان جێگای لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و ده‌رخستنن، ده‌كرێت ئه‌وان هه‌رخۆیان چه‌وسێنه‌وه‌ی منداڵ بن چونكه هه‌ر خۆیان باوكن و دڵنیام به‌شی زۆریان نه‌خوێنده‌وارن چونكه ئاشكرایه بۆ ؟ ئه‌وان خۆیان منداڵیان له هیچ جێگه‌یه‌ك كۆرێك سه‌نته‌رێك ده‌زگایه‌ك نه‌كرده ته‌وه‌رێكی خۆیان، واته منداڵیان نه‌خوێده‌و، دورنیه فعله‌ن نه‌خوێنده‌واری ئه‌وان له به‌كه‌م زانین و خۆ بچوك كردنه‌وه بزانن گه‌ر بابه‌تێكی منداڵانانه‌یان نوسی‌و بڵاو كرده‌وه، ئه‌وان بۆ ته‌نها جارێك له باس كردنی بابه‌تێك یان درامایه‌ك منداڵیان نه‌كرده پێك هێنه‌رێكی كاره‌كه، ئاشكرایه كاركردن له‌جیهانه فریشته ئاساكه‌ی منداڵان زۆر ساده‌و ئاسانه و ئه‌توانم بڵێم خۆشی به‌خشه چونكه منداڵان پارچه‌یه‌كی جاوانی و پاكین، ئه‌وان ئیلهام به‌خشن ئه‌وان زۆر جار ئیلهام به‌خشی كارێكی هونه‌رین .
بلال ئه‌بوبه‌كر/ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه