❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌نیایی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-25 05:27:35

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ته‌نیایی‌

پێشكه‌شه‌ به‌و موسڵمانانه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج بێ‌ به‌شن وه‌ خۆم یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌وان....

ئه‌ی‌ ڕێبوارانی‌ قافڵه‌ی‌ سه‌فه‌ری‌ ماڵی‌ خوا..توخوا بمبه‌ن ..نامه‌وێ‌ لێره‌ دا جێم بهێڵن به‌ ته‌نهایی‌..

گه‌رچی‌ لاشه‌ی‌ مردووم لێره‌یه‌ ..به‌ لاَم دڵ و گیانی‌ زیندوم وا له‌گه‌ڵتان سه‌فه‌ر ئه‌كا..سه‌فه‌ر بۆ مه‌مله‌كه‌تی‌

ئیمان و به‌رائه‌ت و دڵسۆزی‌  وه‌فا..بۆ شاری‌ پێغه‌مبه‌ رو قیبله‌ و هاوه‌ لاَن و مه‌نزڵگای‌ ته‌قوا .توخوا بابێم

با هاوڕێ‌ و هاوسه‌فه‌ رو خوشكتان بم له‌ گه‌ڵ ته‌واوی‌ عیباده‌ ت و نزاكانتان...له‌ گه‌ڵ بست به‌ بستی‌ ئه‌ خاكه‌ شیرینه‌  هه‌نگاو بنێم ..ده‌رون ئاسوده‌ و به‌ خته‌وه‌ر بم..ده‌ی‌ با به‌شدار بم له‌ پیروزی‌ رێگا...

ئه‌ی‌ كاروانی‌ نور ..میوانانی‌ ماڵی‌ خوا...جێم  مه‌ هیًڵن .. ده‌ستم دامێنتان له‌ یادم مه‌كه‌ن...زۆر غه‌مبار و دڵته‌نگ و دا بڕاوم... گه‌لێ‌ ته‌نیام  لێره‌دا .. كه‌سێ‌ نیه‌ لێم تێ‌ بگا..هیچ شك نابه‌م جگه

له‌ سۆزی‌ خوا ...رازو ناز لای‌ كێ‌ بدركێنم..ده‌ پێم بڵین .. چاو سا غم بن...له‌م نوته‌كه‌ ده‌رم بێنن..فرمێسكی‌ نه‌بڕاوه‌م چۆن بسڕم؟ یا لێره‌دا چۆن ئۆقره‌ بگرم...بێ‌ كه‌س و ته‌نها ..مه‌گه‌ر سه‌فه‌ری‌ پڕ خێرو به‌ره‌كه‌تی‌

ئێوه‌ بۆ منی‌ جێماو   ببێته‌ گه‌شترین چرا له‌ تاریكی‌ ناخی‌ ده‌روندا....

عه‌زیزانم..به‌یه‌كه‌وه‌  په‌یمانمان دا و نه‌خشه‌ی‌ هیواكانمان كێشا..له‌وێ‌ له‌خه‌می‌ یه‌كترا بین..بۆ خوشك وبرایانی‌ حاجی‌  خزمه‌ت كار بین وه‌ك بروادارێكی‌ كارا...هه‌ڵوێستی‌ جوا ن و ره‌ فتاری‌ شیرین له‌ گه‌ڵ

ده‌نگ و سه‌دای‌ (لبیك اللهم لبیك)ئاوێزان بێ‌ وببێته‌ ئاشنای‌ سه‌رجه‌م  نوێنه‌رانی‌ولاَتانی‌ دنیا..ئێسته‌ش هه‌ر ته‌نیا م و  حوزنێكی‌ قول َڕۆژله‌ دوای‌ ڕۆژ بالاَ ده‌كا..ئیوه‌ ڕۆشتن   ..منیش بومه‌  شه‌یدای‌ تریفه‌ی‌ مانگ وگزنگی‌ خۆر له‌ هه‌لاَتن دا..ده‌ژیم له‌ جیهانی‌  چاوه‌ڕوانیدا...له‌ گه‌ڵ ئاوازی‌  بانگی‌ (الله‌ اكبر)ده‌نێرم

لێزمه‌ بارانی‌  سلاَ و سۆ زو بروا .له‌ قاپی‌ یه‌زدان  ئه‌ پارێمه‌وه‌ ده‌سته‌و نزا ..تا قه‌ له‌می‌ عه‌ فو بێنێ‌ به‌سه‌ ر تاوانا...هه‌موو هه‌ وڵ و ماندوو بو ن وحه‌ج و تاعه‌تتان لێ‌ قبو ڵ بكا..

ئسته‌ش  هه‌ر ئه‌ گریم  وه‌ له‌گه‌ڵ گریان راهاتوم..منی‌ بێ‌ هیواو چاوه‌رێ‌.. كه‌ هاتنه‌وه‌ له‌ پێشوازی‌ دا ئه‌مبیننه‌وه‌..

ده‌خوازم له‌گه‌ڵ خۆتان شنه‌ی‌ بۆن وبه‌ رامه‌ی‌ ئه‌وێم وه‌ك دیاری‌ بۆ بێننه‌وه‌..به‌ ڵكو كه‌مێ‌ زامه‌كانم سارێژ

بی‌ َ و تاوێ‌ بسێمه‌وه‌...به‌  زه‌مزه‌میش ده‌رونم تێراو بێ‌ وجاێكی‌ تر  به‌شه‌رمه‌زاریه‌وه‌  ڕووبكه‌مه‌ قا پی‌ یه‌زدان وبه‌ هه‌موو هه‌ست و نه‌ ستم  بپارێمه‌وه‌  ....خوایه‌ ئه‌م سه‌فه‌ره‌م  به‌ نسیب  كه‌ و  ئیتر  نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌.......




نیگار حمد علی‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-25 19:07:53

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

Re: ته‌نیایی‌

Dast Xosh be bo am babata juanana

Ba rayi mn har kase tanyai pe xosh bet tawaw nya


Sarkawtu bit

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-25 19:31:09

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ته‌نیایی‌

ئينشه الله به خوشى هه مو حاجيانمان ئه سه فه ره ئه نجامبده ن
خوداله كوناهى هه مومان خوشببيت ياخوا ئامين خودا يه كيان
ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ربژیت..به هيواى به رده واميت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net