.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که سۆیا ده‌رمانێکی سروشتی بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که له له‌شی مێشی میوه‌دا گروپێك له توخم هه‌یه، که خانه‌کان به‌ره‌وو خۆکوشتن ده‌به‌ن - ئه‌م کاریگه‌رییه هاوکات وه‌ك فاکته‌رێك بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێکی نوێ داده‌نرێت.
"Julie Saba" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Children's Hospital and Research Center" له "Oakland" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Cancer Research"دا نووسیویانه، که ئه‌و توخمه کاریگه‌رییه له سۆیادا بوونی هه‌یه، هه‌ربۆیه چاوه‌ڕێی ده‌کرێت، که ئه‌م دانه‌وێڵه پاقله‌ییه له داهاتوودا وه‌ك ده‌رمانێك سوودی لێوه‌ربگیرێت.
زاناکان ئاشکرایانکردووه، که مێشی میوه (Drosophilidae) مۆلیکیویلێك به‌ناوی "Sphingadiene" وه‌به‌رهه‌مده‌هێنێت، که هه‌روه‌ها به‌شداری له دروستکردنی "Lipid"دا ده‌که‌ن. به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ك له خه‌ستی "Sphingadiene" ده‌بێته هۆکاری مردنی خانه زیانبه‌خشه بۆماوه‌ییه‌کانی ناو له‌شی مێشی میوه، هه‌روه‌ك له ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وتووه. هاوکات توێژه‌ران پێیانوایه، که توخمه‌که‌ی ناو سۆیا ده‌توانێت له‌له‌شی مرۆڤی نه‌خۆشدا و هه‌روه‌ها خانه گۆڕاوه بۆماوه‌ییه‌کاندا، خانه شێرپه‌نجییه‌کان وه‌ك نموونه‌وه، له‌ناوبه‌رێت.
له ئاینده‌دا ده‌توانرێت ئه‌م توخمه وه‌ك خۆپاراستنێك له شێرپه‌نجه به‌کاربهێنرێت و هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رکردنێکی چالاکی دژی ئه‌م نه‌خۆشییه سامناکه. سۆیاش به‌یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ر‌ه‌کییه‌کانی ئه‌م توخمه داده‌نرێت.
له‌لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتردا توێژه‌ران نیشانیاندابوو، که سۆیا چالاکییه‌کی کاریگه‌ری به‌رانبه‌ر شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌بینێت، هه‌روه‌ها ڕیخۆڵه له هه‌وکردنی درێژخایان ده‌پارێزێت و تانه‌ت کاریگه‌ری چالاکیشی له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی ڕیخوڵه هه‌یه.
له‌ژێر تیشکی ئه‌نجامه ده‌ستکه‌وتووه نوێیه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه توێژه‌ران ده‌خوازن لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر کاریگه‌ری "Sphingadiene" بکه‌ن، تاکو ده‌رمانێکی گونجاو بۆ خۆپاراستن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه بدۆزنه‌وه.
سه‌رچاوه xozga

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه