.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ناو و هونه‌رى مامۆستاى مۆسیقا و گۆرانى كوردى مه‌زهه‌رى خالقى له یاده‌وه‌رى ئێمه‌دا سه‌نگى داهێنان و خه‌مخۆرى نه‌پساوه‌ى هه‌یه ، هه‌میشه مه‌زهه‌رى خالقى ئاوى فێنكى تینووهكانى ده‌نگ و مۆسیقا بووه ، ده‌نگى بۆته فهیروزى كوردان و ره‌نگه تاكه ده‌نگ بێت كه مرۆڤ حه‌ز بكات به‌یانیان له جێى كه‌نارى بیبیسێت و به ده‌میه‌وه رۆژى تازه بكاته‌وه ، خالقى ته‌نیا مۆسیقا نییه ، به‌ڵكو به‌شێكه له زاكیره‌ى جوانناسى و دنیابینى ئێمه ، به‌شێكه له مێژووى گوێى ده‌سته‌جه‌معى ئێمه ، زیاتر له په‌نجا ساڵه خالقى ده‌نگى ئاوێته‌ى خه‌م و خه‌ونه‌كانى گه‌له‌كه‌ى بووه ، گه‌لێك خۆشحاڵ بووم به‌وه‌ى كه له‌م سالاَنهى دواییدا بارگه و بنه‌ى كۆكرده‌وه و هاته‌وه كوردستان و ئهنیستیوتێكى كرده‌وه بۆ كۆكردنه‌وه و پاراستنى كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگى ده‌نگ و مۆسیقاى كوردى ، ئه‌م كاره وێرِاى ئه‌وه‌ى ره‌نگه ده‌سكه‌وتى هه‌نووكه‌یى نه‌بێت و گه‌رماوگه‌رم به‌رهه‌مه‌كانى به ده‌سته‌وه نه‌دات ، بهلاَم یه‌كێكه له‌و كاره ستراتیژیانه‌ى كه ده‌بێته به‌ردى بناغه‌ى دروستكردنى ولاَت و فه‌رهه‌نگى ولاَت و بایه‌خێكى ئێ‌كجار زۆرى هه‌یه كه له مه‌وداى دووردا ده‌رده‌كه‌وێت ، كۆكردنه‌وه و پاراستن و پاككردنه‌وه و راستكردنه‌وه‌ى كلتوورى مۆسیقا‌و گۆرانى كوردى به حه‌یران و لاوك و هۆره و ئاى ئایه‌وه كارێكى سه‌خته و هه‌ر له یه‌كێكى وه‌كو خالقى ده‌وه‌شێته‌وه كه به‌ردێكى ئاوا مه‌زن هه‌ڵبگرێت و خیبره و شاره‌زایى په‌نجا ساڵه‌ى خۆى بۆ ته‌رخان بكات ، ره‌نگه یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ى رووبهرِووى خالقى له ههڵسورِاندنى ئه‌م كاره ده‌بێته‌وه ئه‌وه بێت كه به‌رپرسانى ئه‌م ولاَته هێنده‌ى به شوێن كارى خێرا و ده‌سكه‌وتى خێراوهن ، هێنده روانینى ستراتیژییان بۆ كاره‌كان نه‌بێت ، پاره ده‌خه‌نه كارێكه‌وه دهسكهوتهكهى پێش مانگێك ده‌ركه‌وێت ، هه‌ر بۆیه‌شه له‌م و له‌و ده‌بیستینه‌وه كه وه‌كو پێویست و به بارته‌قاى كاره‌كانى ، ئه‌و ئهنیستویتهى خالقى ئاورِى ماددى و دهسگرتنى تواناكانى نه‌گیراوه ، زیندووكردنه‌وه‌ى كه‌لتورى كوردى و پاراستنى له فه‌وتان هیچى كه‌متر نییه له یارمه‌تیدانى كه‌س و كارى ئه‌نفاله‌كان ، چونكه له ولاَتى ئێمه‌دا ته‌نیا به‌شه‌ره‌كان ئه‌نفال نه‌كراون ، به‌ڵكو زمان و كلتور و مۆسیقا و گۆرانییش ئه‌نفال كراوه ، ته‌نیا گوندى كوردستان خاپوور نه‌كراوه ، فه‌رهه‌نگیش به‌شى شێرى له وێرانبوون به‌ركه‌وتووه ، ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كارى ستراتیژى ده‌كه‌ن ، پێش هه‌موو شتێك پێویستى به كۆمه‌كى درێژخایه‌ن و ده‌ستگرتنى مه‌ودا درێژ هه‌یه و ناكرێت حكومه‌ت بیه‌وێت پاره بخاته پرۆژه‌یه‌كى ئاواوه و چاوهرِێى قازانج بكات ، چونكه قازانج له گهرِاندنهوهى پاره‌كه نییه به زیاده‌وه ، به‌ڵكو قازانجى راسته‌قینه ( كه له پاره‌كه زۆر به به‌ها تره ) پاراستن و رزگاركردنى كلتورمانه له فه‌وتان و وێران بوون ، بۆ نمونه یه‌كێك له گرفته‌كانى ئه‌ده‌بیاتى ئێمه نه‌زانینى مێژووه ، مێژووى ئێمه نادیاره ، كىَ دهتوانىَ رۆمانێك ده‌رباره‌ى سالاَنى بیست و سییه‌كانى هه‌ولێر یان شارێكى تر بنووسێت له كاتێكدا ئه‌و زانیارانه ونن كه پێویسته له ژێر ده‌ستى رۆماننووسهكهدا بێت ، كىَ دهزانىَ بیسته‌كانى هه‌ولێر به‌رگ و خواردن و هاتووچۆ و قسه‌كردن و ورده‌كارییه‌كانى شاره‌كه چۆن بووه ؟ بێگومان كه‌س ، بهلاَم خۆ ده‌كرێت له رِێى حه‌یران و لاوكهوه ئه‌و مێژوو و جوگرافیایانه كهمێكى ده‌ركه‌وێت و سوودى بۆ نووسینه‌وه‌ى خودى مێژوومان هه‌بێت و ده‌ستى ئه‌ده‌بیاتیش بگرێت ، ئه‌م كارانه وه‌كو ئه‌لقه یه‌كترى ته‌واو ده‌كه‌ن ، مێژوو ئه‌ده‌بیات ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه و ئه‌ده‌بیاتیش رێرِهوى تازه بۆ مێژوو ده‌كاته‌وه ، ئه‌م كاره‌ى خالقییش یرۆژهیهكى نه‌فه‌س درێژه و ئه‌ركى هه‌موومانه پاڵپشتى مه‌عنه‌وى بۆ ئهنیستیوتهكهى دابین بكه‌ین .
سه‌رچاوه؛؛؛؛؛ hewalnews

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه