.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








گرنگترین بنه‌ما كه پێویسته رِهچاو بكرێن له بنیاتنانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كه‌سانى به‌رامبه‌ردا...
1- چاكسازى بكه له‌وه‌ى له‌نێوان خۆت و خوادایه،خواى گه‌وره‌ش ئه‌وه‌ى له‌نێوان تۆ و كه‌سانى تره چاكسازى ده‌كات.
2- لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌رونناسى سه‌لماندوویانه: هه‌ر مرۆڤێك شێوازێكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه كه به‌گشتى ئه‌مانه‌ن:
- شێوازى (صورى) واته مرۆڤ دهرِوانێته جیهان و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات له رِێگهى وێنه‌وه.
- شێوازى(سمعي) واته مرۆڤ دهرِوانێته جیهان و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات له رِێگهى ووشه‌یه‌كى بیستراوه‌وه .
- شێوازى(احساسي) دهرِوانێته جیهان له رِێى هه‌ست و شعوره ناوه‌كى یه‌كانى یه‌وه.
بۆیه زانین و شاره‌زا بوون له شێوازى مرۆڤه‌كان كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت،پاشان هه‌وڵدان بۆ چوونه ژووره‌وه له رِێى جۆر و شێوازى ئه‌و كه‌سه به‌وه‌ش رِێكهوتن و گونجاندن له نیوانیان دا روست ده‌بێت و متمانه بنیات ده‌نرێت.
3- خۆت بخه‌ره شوێنى كه‌سانى تره‌وه و پاشان گوێیان لێبگره له‌و قسانه‌ى كه ئاره‌زووى بیستنیان ده‌كه‌ى،به شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه كه خۆت پێت خۆشه به‌و جۆره له‌گه‌ڵت مامه‌ڵه بكه‌ن.
4- هه‌میشه با زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوت بێت به‌تایبه‌تى له‌كاتى رِووداوو مه‌وقیفى سه‌خت و گران دا.
5- هێمنى و له‌سه‌رخۆیت بپارێزه له كاتێكدا گاڵته‌ت پێ ده‌كه‌ن.
6- هه‌میشه بیر له هه‌ست و ماف و پێویستیه‌كانى كه‌سان تر بكه‌ره‌وه.
7- ووشه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره به ئاگاییه‌وه كاتێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر ده‌كه‌یت، با ده‌م و چاوت كرژو مۆن نه‌بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ووشهكانیشت له شنه‌ى شه‌ماڵ ناسكتر بن.
8- ئه‌گه‌ر جه‌و بۆ گفتوگۆ گونجاو نه‌بوو وا باشه دوا بخرێت بۆ كاتى گونجاو .
9- هیچ مه‌ڵێ بێجگه له‌وه‌ى كه رِاستبێت،قسه‌كانت با خۆش و په‌ندیان تێدا بێت به‌مه‌رجێك نوكته و قسه‌كان زاڵ نه‌بن و جدیاتهكان دانه‌پۆشێ.
10- به‌خشینى دیارى هه‌رچه‌نه بچوكیش بێت،وه هه‌وڵ دان بۆ یارمه‌تیدانى كه‌سانى تر .هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (تهادوا تحابوا).
11- سڵاوكردن و وه‌ڵام دانه‌وه‌ى به جوانى كلیلى دڵه،ووریابه له بون به خاوه‌نى ئه‌و كلیله.
12- به‌وه‌فا بوون له‌و به‌ڵێنه‌ى كه داوته و رِاستگۆ به،وات لێده‌كات كه خۆشه‌ویست بیت له‌لاى خه‌ڵكى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان له تۆیان ده‌وێت نه‌توانى بۆیان بكه‌یت.
13- ببه‌خشه به خۆشى یه‌وه ده‌بیته خاوه‌نى به‌رزترین پله له‌دڵى خه‌ڵك دا،مومكین نى یه كه‌سێك خۆشه‌ویست بێت له‌كاتێك دا رِهزیل و چاو چنۆك بێت.
14- ساده‌یى و ته‌كلیف نه‌كردن له مامه‌ڵه‌كردن دا،له‌گه‌ڵ رِێكخستى بواره‌كانى ژیان و نه‌بوونى فه‌وزا رێزى كه‌سانى تر به‌ده‌ست ده‌هێنیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوژمنه‌كانیشت بن.
15- پاك رِاگرتنى له‌ش و لار و ده‌م و جل‌و به‌رگ به‌بێ زیادهرِهوى كردن.وه به‌كارهێنانى بۆنى خۆش كه واده‌كات خه‌ڵكى لێت رِانهكات كاتێك مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
سه رجاوه سايتى به‌هه‌شت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
