.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















زانایانی سویسری شێوه‌یه‌کی نوێیان بۆ پشکنینی ته‌رم و زانینی هۆکاری مه‌رگیان داهێناوه که پێویستی به لێک کردنه‌وه و بڕینی جه‌سته و دیتنی راسته‌وخۆ نییه.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، تاقیگه‌یه‌ک له سویسرا به سکانێکی تیشکی، توانیویه‌تی وێنه‌ی سێ روو له جه‌سته هه‌ڵبگرێته‌وه که توانای دیاری کردنی هۆی مه‌رگی له 60تاکو 80له‌سه‌دی هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌که لێک بکرێته‌وه.
"مایکل تالی" سه‌رۆک زانکۆی "بێرن"ی سویسرا له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانی له ساڵی2006ه‌وه خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه‌ن و ناویان ناوه "ویترو پێسی"، واتا پشکنینی مه‌جازیی جه‌سته.
یه‌کێک له خاڵه باشه‌کانی ئه‌م شێوه‌یه ئه‌ویه زانیارییه‌کان به شێوه‌یه‌کی دیجیتاڵ ئاماده ده‌کرێن و ئه‌نجامه‌کان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو ده‌بیته‌وه و له ماوه‌یه‌کی که‌م(نزیکه‌ی 30خوله‌ک) ته‌واوی زانیارییکهکان له‌به‌ر ده‌ستن.
له‌م شێوه‌یه‌دا، ته‌رمه‌که له‌سه‌ر جێگایه‌کی راست داده‌دنرێت و سکانێره سێ رووه‌کان له هه‌موو شوێنه‌کانی جه‌سته وێنه هه‌ڵده‌گرن و زانیاریی پێویست به پزیشکه‌کان ده‌دات.
ئه‌م زانیارییه دواتر به کۆمپیوته‌ر ههڵدهسنگێنرێت.
داهێنه‌رانی ئه‌م شێوه‌یه ده‌ڵێن، پشکنینی به سکانێری تیشکی، وێنه‌ی زۆر ورد له شکانی ئیسک، کوتانی مێشک و ته‌نانه‌ت شوێنه نهرماییهکانی جه‌سته و ده‌ماره‌کانی خوین هه‌ڵده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه ---- په‌یامنێر

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه