❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تێكچوونی شێوازی نووستن ده‌بێته‌ هۆی زوو مردن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-30 21:35:44

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

تێكچوونی شێوازی نووستن ده‌بێته‌ هۆی زوو مردن

هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوازی نۆبه‌ ده‌خه‌ون و له‌ كاته‌ دیاریكراوه‌كانی نووستندا چێژ له‌ نووستن وه‌رناگرن

، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه‌ رۆژانه‌ ڕێژه‌یه‌كی گونجاوو پێویست نانوون.توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه‌ كه‌ "نه‌خه‌وتن به‌ڕێژه‌ی پێویست وگونجاو ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی زوو مردن".پێگه‌ی (هیلس دی نیوز) ڕایگه‌یاند: ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، كه‌ توێژه‌رانی كولێژی پزیشكی له‌ زانكۆی (هارفرد)ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر (542) پیاو كه‌ وه‌ك شۆفێری كرێ كاتێكی زۆرو له‌ ماوه‌و ساتانێكی ناڕێكدا كارده‌كه‌ن ئه‌نجامیانداوه‌، ده‌ریخستووه‌ "نه‌خه‌وتن به‌ڕێژه‌ی پێویست و گونجاو یان به‌شێوه‌ی رێكوپێك و له‌ كاته‌كانی خۆیدا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی گرفتگه‌لێكی ته‌ندروستی، وه‌ك زیادبوونی كێشی له‌ش، تووشبوون له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌، ئه‌مه‌ش دواجارو به‌ درێژایی ڕۆژگار ده‌بێته‌هۆی خێرا‌و زوو مردن".هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و توێژنه‌وه‌یه‌ی، كه‌ گۆڤارێكی ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌ "ته‌ندروستی گشتی" له‌م مانگه‌دا بڵاویكرده‌وه‌و له‌سه‌ر پیاوانێكی ته‌مه‌ن (49) ساڵ ئه‌نجامدرابوون، ده‌ریخست "ئه‌و شوفێره‌ی به‌ ڕێژه‌و كاتی پێویست ده‌خه‌وێت له‌ شه‌وداو زۆر به‌گرنگییه‌وه‌ خواردنی ته‌ندروست ده‌خوات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شوفێره‌یه‌ كه‌ به‌باشی و به‌پێی پێویست نانووێت یان به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ ده‌نووێت". ئه‌و توێژه‌رانه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئاكامه‌ی كه‌ "چێژوه‌رگرتن له‌ خه‌وێكی قوڵ وئارام به‌ ڕێژه‌ی پێویست، وا له‌ مرۆڤ ده‌كات ته‌ندروستانه‌ خۆراك و خواردنی ڕۆژانه‌ی دیاری بكات و بیخوات، ئه‌مه‌ش ده‌یپارێزێت له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان".
shaafaq

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net